كاوە مەحمود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان پێی وایە پەرلەمانی عێراق توانای چارەسەركردنی گرفتی دەوڵەتی عێراقی نییەو دەشڵێت، زیادبونی ژمارەی کورسییەکانی کورد لە پەرلەمانی عێراق کێشەی کورد چارەسەر ناکات و “هەر خۆی گرفت له‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌تی عێراق به هه‌ڵه دروستبوه له‌كاتی دروستبونیه‌وه فه‌رز كراوه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا‌و ته‌نها مافی چاره‌ی خۆنوسین كێشه‌ی گه‌لی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات.”
كاوە محەمەد، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا رایگەیاند”له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌زانین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕانكاریه‌كی چۆنایه‌تی له بارودۆخی سیاسی عێراقدا به‌ده‌ست ناهێنێت، هەروەها یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی خراپ هه‌یه‌و پێداویستیه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ته‌واوه‌تی نییه به‌تایبه‌تی بونی ده‌وڵه‌تی قوڵ و بونی میلیشیای حه‌شدو كۆمه‌ڵێک توانای ساخته‌كاری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه وه‌كو حیزبی شیوعی بیرمان له‌وه كردۆته‌وه له لیستی كۆتادا پشتگیری كه‌سایه‌تیه‌كی چه‌پی دیموكراسیخوازی كلدان-ئاشوری سریان بكه‌ین كه بتوانین له هه‌مو عێراقدا ده‌نگی بۆ بده‌ین و له‌بازنه‌ی 2ی موسڵیش براده‌رێكی ئێزیدیمان هه‌یه به‌ناوی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه خۆی پاڵاوتوه، واتە یەک کاندیدمان هەیە بەناوی حیزبی شیوعیەوە خۆی کاندید کردوە.”
ئەوەشی خستۆتەڕو”براده‌رانمان له حیزبی شیوعی عێراقی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردوه، ئێمه وتومانه په‌رله‌مانی عێراقی وه‌كو مینبه‌رێک به‌كارده‌هێنین بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و بۆ به‌رگریكردن له دیموكراسیه‌ت له عێراق، بۆ داكۆكی كردن له مافی پێكهاته‌كان له كوردستان و له‌هه‌مو عێراقدا به‌ڵام پێمانوایه ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه یاسایه‌كی خراپه، عێراق ده‌كات به 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌شێوه‌یه‌ک داڕێژراوه بۆ قه‌د و باڵای حیزبه هه‌ره گه‌وره‌كان كه خۆی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه.”
هەروەها وتوشیەتی”وه‌كو وتم ئه‌وه په‌یوه‌ندی به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به ژماره‌وه نییه ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌یی و هه‌مو عێراق یه‌ک بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت بێگومان ده‌نگه‌كانی ئێمه نافه‌وتێت له‌وانه‌یه ئێمه بتوانیین كورسیه‌ک یان دو كورسی بهێنیین له‌هه‌مو عێراقدا، به‌ڵام له حاڵه‌تێک كه ده‌نگه‌كان په‌رش وبڵاو ده‌بێته‌وه بیرمان له‌مشێوازه كردۆته‌وه.”
کاوە مەحمود ئەوەشی وتوە”ئاماده‌بوین له ناوچه دابڕێنراوه‌كان لیستێكی كوردستانی گشتی پێكبهێنرێت و ده‌نگ بدرێت به‌و لیسته به‌ڵام به‌داخه‌وه پێكنه‌هێنرا.”
کاوە مەحمود وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە، ئایا ئێوە ئەگەر بچنە پەرلەمانی عێراق بە قەبارەی خۆتانەوە چی بۆ کورد دەکەن؟ لە وەڵامدا کاوە مەحمود وتی”یه‌كه‌م ئێمه حیزبێكی كوردستانیین، دوه‌م ئه‌گه‌ر به قه‌باره‌یه‌كی زۆریش بچین بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئیمه پێمان وانییه په‌رله‌مانی عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه گرفتی ده‌وڵه‌تی عێراق چاره‌سه‌ربكات، قه‌یرانێک هه‌یه پێی ده‌ڵێن قه‌یرانی ده‌وڵه‌تی عێراق، گه‌لی كوردستان مافی چاره‌نوسی خۆی هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی خۆی هه‌بێت، ئه‌م قه‌یرانه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه هه‌رچۆنێک لایه‌نی كوردستانی كه بچێته ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، دەوڵەت ده‌وڵه‌تی كوردستانیان نییه به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به و ده‌وڵه‌تی تایفه‌ی باڵایه له‌حاڵه‌تی ئێستادا شیعه‌یه واته ده‌وڵه‌تی ئێستای عێراق ده‌وڵه‌تی شیعه‌و عه‌ره‌به‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه له‌به‌رئه‌وه كاری ئێمه هه‌رئه‌وه ده‌بێت به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رگری له‌دیموكراسی بكه‌ین.”
بە بڕوای سکرتێری حیزبی شیوعی زیادبونی ژمارەی کورسی کورد لەبەغدا کێشەی کورد لەبەغدا چارەسەر ناکات و وتویەتی “زۆری ژمارەی کورسییەکانی کورد لە بەغداد لەناو پەرلەمان، كێشه‌ی كورد له به‌غداد چاره‌سه‌ر ناكات، كێشه‌ی كورد به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه كورد به‌هێز بێت و خۆی یه‌كێتیه‌كی ناوخۆیی هه‌بێت كه بتوانێت ئه‌و نمونه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه زیاتر گه‌شه‌ی پێبدات كه بتوانێت بڕیارێكی كوردستانی ناوخۆیی هه‌بێت و داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات له هه‌لومه‌رجی ئێستاداو هه‌نگاو بنێت به‌ئاشكرایی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كه خۆی ده‌بینێته‌وه له مافی چاره‌نوس.”
هەروەها وتوشیەتی”گرفت له ده‌وڵه‌تی عێراقدایه گرفت له‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌تی عێراق به هه‌ڵه دروستبوه له‌كاتی دروستبونیه‌وه و فه‌رز كراوه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا، عه‌قڵیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و تایفه‌ی باڵاده‌ست بوار نادات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێبینی بكرێت هه‌تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست باسی فیدڕاڵیه‌ت ناكات و باسی عێراقی یه‌كگرتو ده‌كات ته‌نها كورد باسی فیدڕاڵیه‌ت ده‌كات.”
کاوە مەحمود لە کۆتایی وتوێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، وتویەتی”له واقیعدا ئێستا عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵ نییه ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌هایه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه حاڵه‌تی ئه‌مری واقیعه‌و فه‌رزكراوه به‌قوربانی گه‌لی كوردستان و به به‌رده‌وامبونی گه‌لی كوردستان كه داكۆكی لێده‌كات، ته‌نها مافی چاره‌ی خۆنوسین كێشه‌ی گه‌لی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات.”