
رائید محه‌مه‌د باتوس، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانی بنكه‌ی پۆلیسی مه‌یدان له سوریا ئه‌و گفتوگۆیه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه كه له نێوان خۆی و فاتیمه، ئه‌و كچه سورییه‌ی باوكی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا بۆمبڕێژی كردن تا خۆیان بتهقیینهوه، روویداوه و وتویه‌تی: “كچێك ته‌مه‌نی نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ بوو، ملپێچێكی زه‌ردی له مل و كڵاوێكی سوری له‌سه‌ردابوو، عه‌لاگه‌یه‌كی ره‌شیش به‌ده‌ستییه‌وه و بوو كه كیسه‌یه‌ك جبسی تێدا بوو..روخساری بێگه‌ردیی منداڵی پێوه‌دیار بوو، هه‌ست به خه‌مێكی قوڵیش له‌ناخیدا ده‌كرا، هاته نوسینگه‌كه‌م و كه‌مێك شڵه‌ژابوو، به‌خێرایی قسه‌ی ده‌كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه، وا خۆی ناساند كه ناوی “نور حوران”یه و ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی به‌رزه-یه.”
فاتیمه به ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی وتووه كه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا هاتوونه‌ته بازاڕ تا هه‌ندێك پێداویستی بكڕن و ئه‌ویش چووه‌ته دوكانێك تا كیسه‌یه‌ك جبس بكڕێت، به‌ڵام كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه دایكی لێ ونبووه و چه‌ند به‌دوایدا گه‌ڕاوه نهیدۆزیووهتهوه، ئه‌فسه‌ره‌كه پرسیاری ناوه‌كه‌ی لێكردووه وتویه‌تی ناوم نور حورانییه، ئه‌ی ناوی دایكت؟ وتویه‌تی نازانم، باوكت؟ هه‌ر نازانم! ژماره‌ی ته‌له‌فۆن، ئه‌ویش نازانم، ئینجا ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێت: منیش پێم وت كچم، مه‌عقول نییه ناوی دایك و باوكت نه‌زانی، به ده‌موچاوتدا دیاره له حه‌وت ساڵیش زیاتری، چۆن نازانی ناوی دایك و باوكت چییه؟
نور واته (فاتیمه) ده‌ستی برد بۆ زنجیری گیرفانی ده‌ستی چه‌پی و نیوه‌ی كرده‌وه، له‌وكاته‌دا ته‌له‌فۆنم له ژنه‌كه‌مه‌وه بۆ هات كه له هه‌مان شوێن و له نهۆمی چواره‌م كاری له‌گه‌ڵمدا ده‌كرد، پێم وت منداڵێكی بچوكی جوانم لایه، له دایك ونبووه و هه‌ست به سه‌رما و برسێتی ده‌كات، ده‌بێت بیبه‌ینه‌وه ماڵی خۆمان و له‌گه‌ڵ كوڕ و كچه‌كه‌مان به‌ناوی مه‌حمود و زه‌ین یاری بكات و پێكه‌وه نانبخۆن و گه‌رم و گوڕ و پۆشته و په‌رداخی بكه‌یت تا كه‌سوكاری ده‌دۆزینه‌وه و راده‌ستیان ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌مه كچه و ناكرێت تا ئه‌وكاته له بنكه‌ی پۆلیس بمێنێته‌وه كه سه‌رقاڵن به لیكۆڵینه‌وه له تاوانی تاوانباران.
فاتیمه گوێی له هه‌موو قسه‌كانمان بوو، سه‌ری سوڕما و به‌لایه‌وه سه‌یر بوو ئه‌و قسانه، دیاربوو كه شتی تر خرابووه مێشكی كه زۆر جیاواز بوو له‌وه‌ی له‌منی بیست، وا دیاربوو پێی وتراوه حكومه‌ت و ئه‌فسه‌ره‌كانی دڕنده‌ن و ژنان لاقه ده‌كه‌ن و منداڵ ده‌كوژن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێی لێ بوو جیاواز بوو، بینی كه ئه‌فسه‌ره‌كان مامه‌ڵه‌ی نه‌رمونیان ده‌كه‌ن و رێزیان ده‌گرن.
رائید محه‌مه‌د باتوس وای گێڕاوه‌ته‌وه: “بینیم فاتیمه چاوی پڕبوو له گریان و ده‌ستی له گیرفانی ده‌رهێنا و زنجیری قهمسڵهكهی داخسته‌وه، كه منیش ته‌له‌فۆنه‌كه‌م داخسته‌وه ده‌ستمان به‌قسه‌كردن كرده‌وه، فاتیمه داوایكرد بچێت بۆ ته‌والێت، منیش داوام له عه‌ریف عه‌لی حه‌سه‌ن كه له‌وێدا بوو كرد بیباته ته‌والێته تایبه‌ته‌كان كه ته‌نها بۆ ئه‌فسه‌ره‌كان ته‌رخانكراوه، چونكه نه‌ده‌كرا بچێته ته‌والێته گشتییه‌كانی بیناكه و له‌وێ كه‌سی دیكه‌ی لێ بێت باش نییه، داواشم له عهریفهكه كرد چاوه‌ڕوانی بكات و به‌جێی نه‌هێڵێت، دوای تێپه‌ڕبوونی چوار خولهك گوێم له ده‌نگی ته‌قینه‌وه بوو، رامكرده ده‌ره‌وه، بینیم سه‌ری فاتیمه پهڕیووهته ده‌ره‌وه‌ی ته‌والێته‌كه كه داڕوخابوو.
ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێت: وامزانی هێرشێكی تیرۆرستی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كه‌مان، ته‌ماشای دیواری ده‌ره‌وه‌ی بیناكهم كرد، هیچی نه‌بوو، بۆم ده‌ركه‌وت له‌ناو بنكه‌كه ته‌قینه‌وه بووه، چوومه‌وه نوسینگه‌كه‌م و تفه‌نگه‌كه‌م ده‌رهێنا و خۆم كرد به ته‌والێته‌كه‌دا، ته‌نها لاشه‌ی فاتیمه و عه‌ریف عه‌لیم بینی، ئینجا بۆم ده‌ركه‌وت كه فاتیمه پشتێنی بۆمبڕێژكراوی له‌خۆی به‌ستووه چونكه ئه‌وه‌ی له لاشه‌ی مابووه‌وه ته‌نها سه‌ر و هه‌ردوو قاچی بوو.
له لێكۆڵینه‌وه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رووداوه ئه‌و ئه‌فسه‌ره پرسیاری ئه‌وه‌ی لا دروست بووه كه ئایا بۆچی فاتیمه له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و خۆی به ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌كاندا نه‌ته‌قاندووه‌ته‌وه، تۆ بڵێی له دوا ساته‌كاندا هه‌ستی به‌وه كردبێت به‌ره‌و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌ڕوات؟ یه‌ی تۆبڵێی بۆ ئه‌وه چووبێته ته‌والێته‌كه تا ته‌قینه‌وه‌كه له‌وێ بكات و كه‌س نه‌كوژرێت و كه‌مترین زیانی گیانیی لێ بكه‌وێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر وا نییه خۆ بۆ ئه‌وه نه‌هاته بنكه‌ی پۆلیس و نوسینگه‌ی ئه‌فسه‌ر تا له تهوالێتهكهیدا خۆی بته‌قێنێته‌وه.
پرسیارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئایا فاتیمه چووه ته‌والێته‌كه تا له پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه خۆی رزگار بكات، به‌ڵام نه‌یزانیووه چۆن لێی رزگاری بێت و ته‌قیووه‌ته‌وه؟ ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی من له‌كۆتاییدا لێی تێگه‌یشتم ئه‌وه‌یه كه بیری ره‌شی تیرۆر نه‌یتوانی به‌سه‌ر ئه‌و منداڵه بێتاوانه‌دا زاڵ بێت و دواجار بڕیاره راستهكهیدا.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌شڵێت له‌كاتی هاتنی فاتیمه بۆ بنكه‌ی پۆلیس، به‌هیچ جۆرێك تێبینیی ئه‌وه نه‌كراوه ته‌قینه‌وه‌ی پێوه بێت له‌كاتێكدا به‌شی لێكۆڵینه‌وه مادده تهقێنهرهكانی پشتێنه‌كه‌ی به یه‌ك كیلۆگرام تی ئێن تی مه‌زه‌نده كردووه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2016، كچێكی منداڵی سوری جیهانی توشی شۆك كرد، بەو پێیەی یەكەم منداڵی خۆكوژ بوو كە خۆی بە هێزە ئەمنییەكاندا تەقاندەوە لە دیمەشق، لە گرتەیەكی ڤدیۆییدا دەردەكەوێت كە دایك و باوكی خۆی و خوشكەكەی بۆ ئەو پەلامارە ئامادە دەكەن.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، تەئكیدی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییە كردەوە كە هەمان ئەو كچە منداڵەیە لە هێرشێكی خۆكوژیدا خۆی بە بەشی پۆلیسی مەیدان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا تەقاندەوە، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی بەرانبەر بە تەقینەوەكە رابگەیەنێت.
سەرچاوە: سپۆتینک