ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات كە لەساڵی 2017دا حكومەتی ناوەندی بەغدا هیچ بڕە پارەیەك رەوانەی هەرێم ناكات. عەبدولقادر محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند بەهۆی بەدەنگەوە نەهاتنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵسەندنگاندنی پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی 2017 ی عێراق، ئەمساڵیش حكومەتی بەغدا هیچ بڕە پارەیەك ڕەوانەی هەرێم ناكات، ئەو وتی “تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئەو لیژنەیەی پێكنەهێناوە، كە بڕیاربو بۆ بەدواداچوونی پشكی كورد لەبودجەی عیراق، رەوانەی بەغدای بكات”.
وتیشی “بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بە یاسای بودجەو رێككەوتنە نەوتییەكەی لەگەڵ بەغدا، حكومەتی عێراق لەمساڵدا هیچ بڕە پارەیەك رەوانەی هەرێم ناكات”.
لە بودجەی ئەمساڵی عێراقدا، جەغت لەپێویستی رادەستكردنی رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوتی كوردستان بەعێراق كراوەتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان پێیوایە لەفڕۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ لەوە زیاتری دەستدەكەوێت.