لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخست، وه‌رزشكردن ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به زیاتر له 30 حاڵه‌تی درێژخایه‌ن، له‌وانه نه‌خۆشی شه‌كره، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، هه‌وكردنی جومگه‌كان و هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه.
توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتوه، ئه‌نجامدانی 150 خوله‌ك چالاكیی جه‌سته‌یی مامناوه‌ند له هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆی هه‌ر هۆكارێكه‌وه به‌ڕێژه‌ی 31% كه‌مده‌كاته‌وه به‌راورد به ئه‌نجامدانی چالاكیی جه‌سته‌یی.
هه‌واڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێویست ناكات وه‌رزشی چڕ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سوده ته‌ندروستیانه به‌ده‌ست بهێنیت، به‌ڵكو چالاكییه مامناوه‌نده‌كان كه ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێن بریتین له باخداری، سه‌ماكردن، یۆگا، بڕینی گژ و گیای باخچه، ڕۆیشتنێكی خێرا (به خێرایی لانیكه‌م 4 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا).
ده‌توانیت به ئه‌نجامدانی “تاقیكردنه‌وه‌ی قسه‌كردن” بپێویت كه ئایا چالاكیی جه‌سته‌ییه‌كه‌ت مامناوه‌نده یان نا، له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر فیلیپ یۆن پسپۆڕی پزیشكی وه‌رزشی له زانكۆی شیكاگۆ، ئامۆژگاری كه‌سانی سه‌ره‌تایی ده‌كات كه به هه‌نگاوی بچوك ده‌ست پێبكه‌ن، وه‌ك ڕۆیشتن بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ڕۆژانه دوجار.
باشتر وایه ئه‌و 150 خوله‌كه به درێژایی هه‌فته دابه‌ش بكرێت، به ڕێژه‌ی 30 خوله‌ك له ڕۆژێكدا، نه‌ك هه‌وڵی ته‌واوكردنی له یه‌ك ڕۆژدا.
پیاسه‌كردن یه‌كێكه له ئاسانترین ڕێگاكان بۆ ده‌ستپێكردنی چالاكیی جه‌سته‌یی، به‌و پێیه‌ی یارمه‌تی باشتركردنی هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی ده‌دات، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ته‌مه‌نن و له‌وانه‌یه توشی لاوازی ماسولكه‌كان یان پوكانه‌وه‌ی ئێسك ببن.
شیكارییه‌كی ساڵی 2022ی كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مریكی بۆ زیاتر له 100 هه‌زار به‌شداربو له ماوه‌ی 30 ساڵدا ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌فتانه 150-300 خوله‌ك چالاكیی مامناوه‌ندیان ئه‌نجامداوه، مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خته‌یان به ڕێژه‌ی 20-21% كه‌متره.