له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا هاتووه كه خه‌وی كۆتاییی هه‌فته، كه زۆربه‌ی خه‌ڵك وه‌كوو پشوویه‌كی هه‌فته بۆ كاتێكی زۆر ده‌خه‌ون، ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون و تووشبوون به نه‌خۆشی.
وه‌ك له ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ئیندیپێندنتی به‌ریتانیایی دا هاتووه، خه‌وی هه‌فتانه كه له كاتی پشووی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا ده‌كرێت، یان هه‌ر پشوویه‌كی دی، كه ماوه‌یه‌كی زۆری پێ ده‌چێت، زیانێكی زۆری بۆ تێكدانی باری ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، كه له‌سه‌ر زیاتر له 800 كه‌س ئه‌نجام دراوه، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست ژه‌هراویبوون و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌وانه‌ن كه سیسته‌می خه‌ویان زوو زوو تێك ده‌ده‌ن، هه‌ر پشوویه‌ك دێته پێشیان، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تێدا ده‌خه‌ون، جیاواز له ڕۆژانی ئاسایی كه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م و ڕێكخراو ده‌خه‌ون، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌مێكی دیاریكراو له كاتی پشوو و ده‌وامیش ده‌خه‌ون، كه‌متر تووشی ئه‌و نه‌خۆشییانه ده‌بن و ته‌ندروستترن.