لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر هەموو ڕۆژێ گەورەتر دەبن

هەموو ڕۆژێ گەورەتر دەبن

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

سەردەشتەکانی هەولێر
سۆرانەکانی کەرکوک
وەداد کانی دهۆک و
کاوەکانی گەرمیانم
لەناو دڵی ئەم پارچە خێرلەخۆ نەدیوەی وڵات
وەک هەر کۆرپەیەک لەدایک دەبن و پێ دەگرن و خەون دەبینن
ئەوان وەک دارستان سەوزدەبن و وەک گوڵ چرۆ دەکەن و
وەک دار بەریی میوەی ژیانمان بۆ دەگرن
دواتریش هەر ئەوان وەک باڵندە تەریوەکان
پۆل پۆل بەر بەخۆری ئازادی دەفڕن
ئێوەی یاخی لە تاریکی دودڵ مەبن
ڕێگاکانتان ڕوناکە و کاروانیشتان پڕ ڕێبوارە
جەلادەکان دەزانن
ئەم دەریایە بە دەستی خوێناوییان وشک نابێت
بەری ئەم هەتاوە پەلهاویشتووە بە عەقڵێ تەم گرتویان ناگیرێت
ئەم ڕەشەبای عەشق و ئازادیە گەورە تر و گەورە تر دەبێت
تا سەری ڕەش سپی دەبێ مەزن دەبێت
تا ئازادی گەل و نشتیمان مەزنتر دەبێت

بێریڤان محەمەد

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە