وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی یانزه مانگی ئه‌مساڵدا 825 كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌نه‌خۆشی دڵ مردوون، هۆكاری سه‌ره‌كیش شێوازی ژیان و خۆراكی ناته‌ندروست و جگه‌ره‌یه.
رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید له‌میانی كۆنفرانسی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له‌شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ژماره‌ی نه‌خۆشیه‌كان دڵ له‌هه‌رێمی كوردستان رووله‌زیادبوونه، له‌ساڵی 2016دا له‌یانزه مانگدا 136 هه‌زار و نه‌خۆش تۆماركراوه، كه‌سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی دڵ و نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا تاوه‌كو ئێستاش 825 كه‌س به‌نه‌خۆش دڵ مردوون.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند “هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشه‌كان شێوازی ژیانی ناته‌ندروستی جوڵه‌یی و وه‌رزش نه‌كردن و خۆراكی ناته‌ندروست و كێشانی جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌یه، له‌ئێستاشدا له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم سه‌نته‌ری پێشكه‌وتوی چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری دڵ هه‌یه، له‌لایه‌ن بۆردی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن”.
“له‌مساڵدا حه‌وت هه‌زارو 337 قه‌سته‌ره‌ی دڵ و سێ هه‌زار و 974 شه‌به‌كه‌و باڵۆن و هه‌زار و 531 نه‌شته‌رگه‌ری دڵ ئه‌نجامدراوه له‌سه‌نته‌ره‌كانی دڵ، وه‌زاره‌تی دارایی نزیكه‌ی 45 ملیار دیناری ته‌رخانكردووه بۆ خه‌رجی ئه‌و سه‌نته‌رانه”، رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وای وت.
وتیشی “له‌ساڵی 2014 به‌رنامه‌ی پیسی ئای بۆ پاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی دڵ، دانا له‌شاری سلێمانی كه‌ئێستا نه‌ك ته‌نها له‌سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك به‌ڵكو له‌شاری سۆرانیش پی سی ئای ده‌كرێت”.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم روونیشیكرده‌وه: پشکنینی دەرمان لە هەرێمی کوردستان لە 90% نزیکبووەتەوە.
لەبارەی یەكخستنی نرخی دەرمانەكان لە نۆرینگەكان، وەزیری تەندروستی رایگەیاند، نرخی پێنج هەزار جۆر دەرمان یەکخراوە، بەرنامەکان بۆ نرخی دەرمان و کۆنترۆڵکردنی بە باشی جێبەجێکراون”.