رێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچ رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ هێرشیان كردۆته سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی عیراق و هاوپه‌یمانانیش هاوڵاتیانیان كوشتووه و برینداركردووه.
رێكخراوه‌كه دوێنێ لهڕاپۆرتێكدا له‌زاری چه‌ند هاوڵاتیه‌كه‌وه گواستویه‌تیه‌وه، پاساوی چه‌كدارانی داعش بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر خه‌ڵكانی سڤیل بریتیه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وان فه‌رمانه‌كانی داعشیان ڕه‌تكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشدا بكشێنه‌وه بۆ رۆژئاوای موسڵ كه هێشتا له ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه.
چه‌كدارانی داعش له‌رێگای وایه‌رلێس و بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه به خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان ڕاگه‌یاندووه ئه‌وانه‌ی ناكشێنه‌وه و ده‌مێننه‌وه “بێ باوه‌ڕ” ن وبۆیه وه‌كو هێزهعیراقییهكان ده‌بنه ئامانجی چه‌كدارانی داعش .
لاما فه‌قیه، جێگری به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاندووه “له‌ڕاستیدا داعش نیگه‌رانه له‌وه‌ی بهێڵێت ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی خهلافهتهكهیدایه به سه‌لامه‌تی هه‌ڵبێن، له‌بری ئه‌وه ئه‌و رێكخراوه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی یان ئه‌نقه‌ست خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی ده‌كوژێت یان برینداریان ده‌كات له‌به‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ببنه قه‌ڵغانی مرۆیی.”
رێكخراوه‌كه ڕونیكردۆتهوه هێرشه‌كانی داعش له‌ڕێگای بۆمبی مۆرته‌ر ، قه‌ناس، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ته‌قاندنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌وه ئه‌نجامدراون یان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و برینداره‌كانیان كوشتووه.
پێنج شایه‌تحاڵ به رێكخراوه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه “سێ گورزی ئاسمانی عیراقی یان هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی داعش له‌ناو ماڵی هاوڵاتیاندا، به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوشتوه”.
باسیان له‌وه‌شكردووه، ڕووداوه‌كان له هه‌فته‌ی سێیه‌می مانگی ڕابردوه‌وه بۆ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا ڕوویانداوه و به‌هۆی هێرشه‌كانی هه‌ریه‌ك له چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی عیراق و هاوپه‌یمانان 19 هاوڵاتی كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند مانگی ڕابردوو به‌هۆی كرده‌وه‌ی توندوتیژی و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و شه‌ری چه‌كدارییه‌وه، 926 هاوڵاتی له‌عیراق كوژراون و 930 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.