بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ژمارەی ئەو ئەمریکیانەی لە ریزەکانی رێکخراوی چەکداری داعشدا دەجەنگن بۆ ٢٥٠ کەس بەرز بووەتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، زیاتر لە ٣٠ هەزار بیانی لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە چوونەتە عێراق و سوریا بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی چەکدارانی داعشەوە، لەو ژمارەیەش ٢٥٠ کەسیان ئەمریکین.
ئەوەشی راگەیاندووە، پێشتر و بەپێی زانیارییەکان تەنها ١٠٠ ئەمریکی لەناو ریزەکانی داعش بوون، بەڵام ئێستا ریژەکە گەیشتووەتە دوو هێندە زیاتر و بۆ ٢٥٠ کەس بەرز بووەتەوە.
هاوکات چەکدارە بیانییەکانی ناو داعش لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە چوونەتە ناو داعشەوە، کە زۆربەیان وڵاتانی رۆژئاوان، ئەوەش وایکردووە ئەو وڵاتانە جدیتر مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆیاندا بکەن لە ئەگەری ئەوەی بیانەوێت گەشت بۆ
سوریا و عێراق بکەن، هاوکات زۆربەیان رێگە نادەن کە گەشت بۆ ئە دوو وڵاتە ئەنجام بدرێت.