لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ئازادی رۆژنامەگەریی لە 2016دا ! باشترین‌و خراپترین وڵات بۆ رۆژنامەنوسان

ئازادی رۆژنامەگەریی لە 2016دا ! باشترین‌و خراپترین وڵات بۆ رۆژنامەنوسان

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور ریزبەندی باشترین‌و خراپترین وڵاتی بۆ ئازادی رۆژنامەنوسی لەساڵی 2016 بڵاوكردەوە.
ئاوێنە:رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور ریزبەندی باشترین‌و خراپترین وڵاتی جیهانی‌و عەرەبی بۆ ئازادی رۆژنامەنوسی لەساڵی 2016 بڵاوكردەوە.
رێكخراوەكە لەریزبەندییەكەیدا باشترین وڵاتەكانی ئازادی رۆژنامەگەریی‌و هەروەها خراپترین وڵات بۆ ئازادی رۆژنامەگەریی، دەستنیشان كردوە.
بەپێی ریزبەندییەكەی رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور لەسەر ئاستی جیهان‌و باشترین وڵات بۆ ئازادی رۆژنامەگەریی لەساڵی 2016 بریتین لەوڵاتەكانی (فنلەندا، هۆڵەندا، نەرویج، دانیمارك، نیوزیلەندا).
هەروەها لەبەشی خراپترین وڵاتانی جیهان بۆ ئازادی رۆژنامەگەریی ناوی ئەم وڵاتانە هاتوە “كۆریای باكور، توركمانستان، سوریا، چین، ڤێتنام”.
لەراپۆرتەكەی رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوردا وڵاتە عەرەبییەكانیش لەم پرسەدا باسكراون‌و بەپێی ئەو رێكخراوە باشترین وڵاتە عەرەبییەكان بۆ ئازادی رۆژنامەگەریی بریتین لە(لوبنان، كوەیت، قەتەر، ئیمارات، عەمان).
رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور رێكخراوێكی ناحكومی تایبەت بەئازادی رۆژنامەگەرییە‌و بارەگاكەی لەشاری پاریسی فەڕەنسایە. بەشێوەیەكی سەرەكی كار بۆ ئازادی رۆژنامەگەریی‌و ئازادی ئاڵوگۆڕی زانیارییەكان دەكات. رۆبرت مینارد و رۆنی براومان‌و جۆن كلۆد جویلبواد‌و جون فرانسوا جولار لەساڵی 1985 دایانمەزراند.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە