لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاوڕێ مام خدر ،پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی حزبی شیوعی و خانەوادەی هاوڕێ عادل دەکا

هاوڕێ مام خدر ،پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی حزبی شیوعی و خانەوادەی هاوڕێ عادل دەکا

0 تێبینییەکان 38 بینینەکان

adil-ibrahimmam xdrسەبارەت بە کۆچی ناوادەی هاوڕێ عادل ئیبراهیم به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی شه‌قلاوه‌ی حزبی شیوعی كوردستان، هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی حزبی شیوعی کوردستان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکا ئەوەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە :

به‌رێزان / لە حزبی شیوعی كوردستان
به‌رێزان / خانه‌واده‌ی كۆچكردوو هاورێ‌ ( عادل ابراهیم )
به‌ناوی خۆم و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ كۆچی ناوه‌ختی هاورێ‌ ( عادل ابراهیم ) به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی شه‌قلاوه‌ی حزبی شیوعی كوردستان هه‌ربه‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌ هیوای سه‌بووری بۆ خانه‌واده‌كه‌ی و حزبی شیوعی كوردستان ده‌خوازین ، هاوڕێ عادل یەکێک بوو لە ئینسانە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکانی رێگای ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای عێراق و کوردستان و تەمەنی خۆی لەپێناوی خۆشبەختی خەڵک تەرخان کرد و توانی مێژوویەکی پرشنگدار بۆ خۆی و حزب و خانەودەکەی تۆمار بکات ، ئێمە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە بەردەوام دەبین لە درێژەدان بە خەبات و رێگای پڕ رێبواری ئەو ،بێگومان لەدەستدانی هاوڕێ عادل کەلێنێکی گەوورەی لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئێمە جێ هێشت،بەڵام وەفاداری و دڵسۆزی ئەو بۆ حزب و شیوعیەت وامان لێدەکات تواناکانمان چەند بارە بکەینەوە بۆ ئەوەی ئەو کەلێنە گەورەیە پڕ بکەینەوە ..

بەرز و بەرێز بێت یادی هاوڕێ عادیل و هەموو ئەوانەی لەپێناوی ئازادی و عەدالەتی کۆمەلایەتی گیانی خۆیان بەخشی
 

هاورێتان /  مام خدر
سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە