ئەو خەڵوزەی کە بۆ گەرمکردنی توتن بەکاردەهێنرێت دەتوانێت مەترسییەکان لەسەر تەندروستی بەرزبکاتەوە بە بەرهەمهێنانی ئاستی بەرزی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، کانزاکان و ماددە کیمیاییەکانی هۆکاری شێرپەنجە، تەنانەت دوای ئەوەی بە ئاودا تێپەڕیوە، دوکەڵی نێرگەلە ئاستێکی بەرزی ئەم ماددە ژەهراویانەی تێدایە.
توتن و دوکەڵی نێرگەلە چەندین مادەی ژەهراوی لەخۆدەگرێت کە ناسراون بە هۆکاری شێرپەنجەی سییەکان. میزڵدان و دەم و ددان شەربەتی توتنی نێرگەلە دەم دەوروژێنێت و مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی دەم و ددان زیاد دەکات.
کاریگەرییە تەندروستییەکانی تری دوکەڵی نێرگەلە توتن و دوکەڵی نێرگەلە چەندین مادەی ژەهراوی لەخۆدەگرێت کە دەبنە هۆی گیرانی خوێنبەرەکان و نەخۆشییەکانی دڵ.
ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن لەو کەسانەی کە هەمو ڕۆژێک بۆری ئاویان کێشاوە لە کاتی دوگیانیدا کێشیان کەمترە لە کاتی لەدایکبوندا لە چاو ئەو کۆرپانەی لەدایک دەبن لەوانەی جگەرە ناکێشن. هەروەها ئەو کۆرپانەی کە لە کەسانێکەوە لەدایک دەبن کە نێرگەلە بەکاردەهێنن مەترسی توشبونیان بە نەخۆشییەکانی هەناسەدان زیاترە.
جگەرەکێشانی نێرگەلە بە بەراورد لەگەڵ جگەرەکێشان
هەرچەندە زۆرێک لە بەکارهێنەران پێیان وایە کەمتر زیانبەخشە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە کە دوکەڵی نێرگەلە زۆرێک لە هەمان پێکهاتە زیانبەخشەکانی تێدایە کە لە دوکەڵی جگەرەدا هەن، وەک نیکۆتین و قەترە و کانزا قورسەکان..
تووتنی ناو نێرگەلە بەهۆی سوتانی خەڵوزەوە بەر گەرمییەکی زۆر دەکەوێت و دوکەڵەکەی لانیکەم وەک دوکەڵی جگەرە ژەهراوی دەبێت، ئەو سەرچاوە گەرمایانەی کە بۆ سوتاندنی توتنی نێرگەلە بەکاردێن، ماددەی تری مەترسیدار وەک یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەکەن، ئەمەش ڕەنگە بەکارهێنەرانی نێرگەلە بخاتە مەترسییەکی زیاترەوە.
بەهۆی شێوازی بەکارهێنانی نێرگەلە، ئەو کەسانەی کە نێرگەلە دەکێشن لەوانەیە زیاتر لەو ماددە ژەهراویانەی کە لە دوکەڵی جگەرەدا هەن هەڵبمژن لە چاو ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن.
لە دانیشتنێکی ئاسایی جگەرەکێشانی نێرگەلەدا کە ماوەی 1 کاتژمێر دەخایەنێت، بەکارهێنەران دەتوانن 100-200 هێندەی ئەو دوکەڵە هەڵمژن کە لە یەک جگەرەدا هەڵیدەمژن. لە یەک دانیشتنی بۆری ئاودا، بەکارهێنەران بەرکەوتەی 9 هێندەی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و 1.7 هێندەی نیکۆتینی یەک جگەرە دەبن.
بڕی دوکەڵی هەڵمژراو لە کاتی دانیشتنێکی ئاسایی نێرگەلەدا نزیکەی 90,000 ملیلیتر (ملی لیتر)ە، بە بەراورد لەگەڵ 500-600 مل کە لە کاتی جگەرەکێشاندا هەڵدەمژرێت.
لەوانەیە ئەو کەسانەی نێرگەلە دەکێشن، مەترسی توشبونیان بە هەندێک لە هەمان نەخۆشییەکانی جگەرەکێشان هەیە، لەوانە:
1. شێرپەنجەی دەم و ددان.
2. شێرپەنجەی سییەکان.
3. شێرپەنجەی گەدە.
4. شێرپەنجەی سورێنچک.
5. کەمبونەوەی کارکردنی سییەکان.
6. کەمبونەوەی توانای منداڵبون.
نێرگەلە و دوکەڵی دەستی دو
جگەرەکێشانی دەستی دوی نێرگەلە دەتوانێت مەترسی تەندروستی بۆ ئەو کەسانە دروست بکات کە جگەرە ناکێشن. دوکەڵی توتن و هەروەها دوکەڵی سەرچاوەی گەرمی (بۆ نمونە خەڵوز)ی تێدایە کە لە نێرگەلەدا بەکاردەهێنرێت.
بەرهەمەکانی نێرگەلەی ناتوتن
هەندێک لە بەرهەمە شیرین و تامدارەکانی غەیرە توتن دەفرۆشرێن بۆ بەکارهێنان لە نێرگەلەدا، زۆرجار ئاماژە و ڕیکلامەکانی ئەم بەرهەمانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە هەمان تام وەربگرن بەبێ کاریگەرییە زیانبەخشەکانی توتن.
توێژینەوەکانی شیشا لەسەر بنەمای تووتن و شیشا “گیایی” دەریدەخەن کە دوکەڵی هەردو ئامادەکارییەکە یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن و ماددە ژەهراویەکانی دیکەی تێدایە کە ناسراون بە زیادکردنی مەترسییەکانی شێرپەنجەکانی پەیوەست بە جگەرەکێشان، نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی سییەکان.