مه‌راسیمێکی سه‌ربازی بۆ گه‌ریلایه‌کی هه‌په‌گه که له که‌رکوک شه‌هید ده‌که‌وێت، له قه‌ندیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیایدا موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌که‌که و هاوڵاتییه‌کی زۆر له ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستان و گه‌ریلاش تیایدا به‌شدار بوون. له مه‌راسیمه‌که‌دا قه‌ره‌یلان رایده‌گه‌یه‌نێ “هه‌ڤاڵ ئارمانج کوردی که خه‌ڵکی مه‌ریوان بوو، به تێکۆشان و شه‌ڕه‌که‌ی قاره‌مانێتی خۆی سه‌لماند، به توانا و جه‌ساره‌ت و فیداکارییه‌کانی بوویه فه‌رمانده”. قه‌ره‌یلان له به‌شێکی تری قسه‌کانیشیدا ده‌ڵێ “ئێمه بۆ خاکی پیرۆز لێره‌ین و بۆ پروپاگه‌نده نه‌چووین، حه‌قیقه‌تیش ئینکار ناکرێت. ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ریمان گفتوگۆی ده‌که‌ین هێزه‌کانمان له باشور بکشێنینه‌وه یان نه”.
کوردی بۆ که‌رکوکی پیرۆز شه‌هید بوو
قه‌ره‌یلان باس له‌وه ده‌کات که گه‌ریلای هه‌په‌گه کوردی له‌و به‌رخۆدانه‌ی له باشوری کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت پێشه‌نگایه‌تی کردووه و وتیشی “له شه‌ڕدا پێشه‌نگایه‌تی ده‌کرد. گه‌نجێکی مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی و ئه‌رکه پاراستنیه‌که‌ی خۆی جێبه‌جێ بکات له ژێر چه‌تری په‌که‌که‌دا بۆ پاراستنی که‌رکوکی پیرۆز شه‌ڕی کرد و شه‌هید که‌وت. ئێمه‌ش سوپاسی ئه‌و دایک و باوکانه ده‌که‌ین که منداڵی ئاوا گه‌وره و په‌روه‌رده ده‌که‌ن. ئه‌وه راستییه‌که که ده‌بێ به سه‌ربه‌رزییه‌وه پێشوازی لێبکرێت. قوربانی هه‌ڤاڵ ئارمانج بۆ ئێمه قوربانییه‌کی زۆر گرانه، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین که ئه‌و له رێگه‌یه‌کی زۆر پیرۆز شه‌هید بووه، ئێمه درێژه‌پێده‌ری رێی ئه‌وانین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین و ده‌ڵێین ئه‌ی شه‌هید با دڵی ئێوه ئاسوده بێت ئێمه ئه‌و ئاڵای ئێوه هه‌مووکات به‌رزده‌که‌ینه‌وه و چه‌که‌کانتان بێ خاوه‌ن نامێنه‌وه و کوردستان ئازاد ده‌که‌ین و له تێکۆشانی کوردستانی ئازاد دا بێرهێنانه‌وه‌تان ده‌که‌ینه ژیان. ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه له به‌رده‌م هه‌ڤاڵ ئامانج کوردی دوباره ده‌که‌ینه‌وه”.
قه‌ره‌یلان سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی دایک و باوک و هه‌موو گه‌لی کورد کرد و وتیشی “هه‌ڤاڵمان جه‌عفه‌ر و دایکی به‌ڕێز و به‌نرخی با دڵی ئێوه ئاسوده بێت ئێوه منداڵێکتان گه‌وره کردووه راسته کورت ژیا، به‌ڵام پڕ ژیا. ئه‌و قاره‌مانێک بوو. 5 ساڵ له مه‌یدانه‌کانی په‌که‌که‌دا تێکۆشانی کرد سوپاستان ده‌که‌ین که منداڵێکی ئاواتان گه‌وره‌کردوووه، له شه‌وی 29-30/1/2015 له که‌رکوک له گونده‌کانی مه‌کته‌ب خالید، ته‌له‌لوه‌رد، مریه‌م به‌گ و مه‌لا عه‌بدوڵا هێرشی گه‌وره‌یان کرایه سه‌ر، له هه‌مان پێکداداندا پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆر شه‌هید بوون، ئێمه سه‌ره‌تا له بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانده حسێن مه‌نسور، شێرکۆ شوانی و هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شی شه‌هید بوون سه‌ره‌خۆشییان ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌کانیان ده‌که‌ین”.
ده‌ستکه‌وتی کوردان ده‌که‌نه ئامانج
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌که‌که وتیشی “ئه‌و هێرشانه له ئامانجی داگیرکه‌رانی کورد که له‌سه‌ر کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت دور نین، له رۆژئاوا و باشوری کوردستان کردنه نیشانه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد به رێکه‌وت نییه، ئه‌وانه له‌چوارچێوه‌ی پیلانگێڕییه‌کدا به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌و پاراستنانه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد ئه‌نجام ده‌درێت و پیرۆزه و بخوێنیش به‌ده‌س هاتوون”.
ئامانج به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک رزگار ده‌کات شه‌هید ده‌که‌وێت
قه‌ره‌یلان باس له‌وه ده‌کات که که‌مکوڕی زۆریش هه‌یه و وتی “چه‌ته‌کانی داعش له 29/1 هێرشێکی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه سه‌ربکه‌وتایه، ئه‌وا خه‌تی پاراستنی که‌رکوک تێکده‌چوو و له‌وکاته‌شدا پاڵاوگه‌کان ده‌که‌وتنه ده‌ستی داعش و ئه‌وکات هه‌موو که‌رکوک ده‌که‌وته ژێر مه‌ترسی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه روونه‌دا گه‌ریلاکانمان هه‌وڵێکی زۆریان دا، به هانای پێشمه‌رگه‌وه چوون و پشتگیریان کردن و ئه‌و خه‌ته‌یان پاراست. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هێرشه‌کانی دوژمن تێکشکێندران، هه‌ڤاڵ ئامانج به‌ته‌نیا 42 ته‌رمی ژماردووه و کاتێک هه‌وڵ ده‌دات پێشمه‌رگه‌یه‌کی بریندار رزگار بکات، شه‌هید ده‌که‌وێت. لێره‌دا به‌رخۆدانێکی گه‌وره و فیداکارییه‌کی گه‌وره هه‌یه” .
قه‌ره‌یلان ره‌خنه له راگه‌یاندنه‌کانی باشور ده‌گرێت
قه‌ره‌یلان سه‌رنج راده‌کیشێته سه‌ر ئه‌و نزیکایه‌تییه هه‌ڵه‌یه‌ی له دژی گه‌ریلاکان پێش ده‌که‌وێت و راگه‌یاندنه‌کان و هێزه‌کانی باشوری کوردستان ره‌خنه ده‌کات.
ئێمه گفتوگۆی کشاندنه‌وه‌ی هیزه‌کانمان له باشور ده‌که‌ین
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ “راگه‌یاندنه‌کانی باشور وه‌ک ئه‌وه‌ی گه‌ریلا بوونیان نه‌بێت هه‌واڵه‌کان بڵاوده‌که‌نه‌وه. نایبینن و سانسۆڕی ده‌که‌ن و راستییه‌کان ناڵێن. هه‌په‌گه و په‌که‌که له پاراستنی باشوری کوردستاندا له شه‌نگال، خه‌تی مه‌خمور ـ هه‌ولێر و که‌رکوک قورساییه‌کیان گرتووه‌ته شان و رۆڵیان هه‌یه. هه‌ندێک که‌س له بوونی گه‌ریلاکان له باشور ده‌ڵێن ئه‌وان بۆ هاتوون، هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌وه داگیرکردنه. حه‌ره‌که‌تی ئێمه ئه‌و جۆره نزیکایه‌تییه قبوڵ ناکات، ده‌یانه‌وێت وه‌ک هێزێکی ناڕه‌وا بیخه‌نه‌ڕوو، نایانه‌وێت بیبینن ده‌یانه‌وێت بیشارنه‌وه، ئه‌وه راست نییه، ئێمه له‌وێ شه‌ڕ ده‌که‌ین، ئێمه گیانی خۆمان ده‌ده‌ین، گه‌نجانی زۆر به‌نرخمان ده‌که‌ینه قوربانی، ئێمه بۆ خاکی پیرۆز لێره‌ین و بۆ پروپاگه‌نده نه‌چووین، حه‌قیقه‌تیش ئینکار ناکرێت. ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ریمان گفتوگۆی ده‌که‌ین ئێمه هێزه‌کانمان له باشور بکشێنینه‌وه یان نه. ئه‌وه‌مان خستووه‌ته رۆژه‌فی خۆمان و هه‌ڵوێستی خه‌ڵکیش بۆ ئێمه گرنگه”.
ده‌بێ حکومه‌تی باشور تێڕوانینه‌کانی له‌به‌رامبه‌ر گه‌ریلا بگۆڕێت
موراد قه‌ره‌یلان ره‌خنه له حکومه‌تی باشوری کوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێ “ده‌بێ حکومه‌تی باشوری کوردستان نزیکایه‌تییه‌که‌ی له دژی گه‌ریلا بگۆڕێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و نزیکایه‌تییه‌یان نه‌گۆڕن، ئێمه هێزه‌کانمان ده‌کشێنینه‌وه، با گه‌لی ئێمه‌ش بزانێت ئێمه نامانه‌وێت وابێت، داواکاری گه‌لی ئێمه چییه؟ ئێمه ئیراده‌ی گه‌له‌که‌مان به بنه‌ما ده‌گرین و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان ده‌پارێزین. ئه‌زموونی حه‌ره‌که‌ت و گه‌ریلای ئێمه هه‌یه و فیداییه و ده‌توانێت بپاریزێت و ده‌شتوانێت له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی داعش خۆراگری بکات و هێرشه‌کانیان تێکبشکێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ که‌موکوڕییه‌کان نه‌مێنن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ “بۆچی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی نییه؟ بۆچی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش نییه؟ هێزه سه‌ربازییه‌کانمان هاوشانی یه‌کتر شه‌ڕ ده‌که‌ن، به‌ڵام دوو که‌موکوڕی گه‌وره هه‌یه، ئه‌مڕۆ له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد هێرشکی گه‌وره هه‌یه، هێزه سه‌ربازییه‌کانمان له‌گه‌ڵ یه‌کن و شان به شانی یه‌کتر له شه‌نگال، که‌رکوک و باقرتێ شه‌ڕ ده‌که‌ن، باشه بۆچی فه‌رمانده‌یه‌کی هاوبه‌ش ئه‌نجومه‌نێکی سه‌ربازی هاوبه‌ش نییه؟ بۆچی هێزێکی هاوبه‌شی کوردستانی نییه؟ ئه‌و پیشنیاره ده‌که‌ین، به‌ڵام که‌س وه‌ڵام ناداته‌وه، ئه‌وه پێویسته و مێژوو ناجارمان ده‌کات، به‌رخۆدانی کۆبانێی پیرۆز ئه‌وه وه‌ک مه‌رج ده‌خاته به‌رده‌ممان، که‌رکوک و شه‌نگالێس به‌وشیوه‌یه‌یه. پێشمه‌رگه و گه‌ریلا له یه‌ک سه‌نگه‌ردان، به‌لام فه‌رمانده‌کان یه‌ک نین و له‌گه‌ڵ یه‌ک دانانیشن، ئه‌وه شتێکی چۆنه؟ ئه‌وه چی جۆره نزیکایه‌تییه‌که؟ ئه‌وه قبوڵ ناکرێت، ده‌بێ بگۆڕدرێت و ئه‌وه پێویسته”.
سەرچاوە : رۆژ نیوز