وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزوتتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری شەشەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتیان لە رمێڵانی رۆژئاوای کوردستان کرد و پەیامی پشتیوانی و هاوپشتی بزووتنەوەکەمانی بە کوردانی رۆژئاوا و بەشداربوانی کۆنگرەکە گەیاند .
کۆنگره‌که‌ی په‌یه‌ده، له‌شارۆچکه‌ی رمێلانی سه‌ر به‌کانتۆنی جزیره له‌رۆژئاوای کوردستان، رۆژی یەکشەممە ٢٠-٩-٢٠١٥ دەستی بەکارەکانی خۆی کرد
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی په‌یه‌ده، 200 ئه‌ندام له‌کۆنگره‌که به‌شداری ده‌که‌ن‌و له‌سه‌ر ئاستی کوردستان‌و نێوده‌وڵه‌تیش 100 که‌سایه‌تی بانگهێشتکراون لەهەر چوار پارچەی کوردستان ، لەهەرێمی کوردستانیش هاوڕێ مام خدر وەکو نوێنەری بزوتتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆنگرەکەی کرد و پەیامی هاوپشتی و پشتیوانی بزووتنەوەی لە باشور بە کوردانی رۆژئاوا گەیاند .
په‌یه‌ده ئێستا هێزی باڵا ده‌سته له‌رۆژئاوای کوردستان‌و هه‌ردو هێزه چه‌کداره‌که‌ی، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) به‌شدارییه‌کی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش‌و گروپه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ی سوریادا.