لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ پەرلەمانتارێكی هەدەپە: لە 99%ى كورد دەستوری توركیا رەتدەكاتەوە

پەرلەمانتارێكی هەدەپە: لە 99%ى كورد دەستوری توركیا رەتدەكاتەوە

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

پەرلەمانتارێكی هەدەپە رایدەگەیەنێت كە نزیكەی لەسەدا سەدی كورد دەستوری توركیا رەتدەكاتەوەو لە 55%ی گەلی توركیاش رەتیدەكاتەوە.
عایشە ئاكار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپە لەچاوپێكەوتنێكدا كە رۆژنامەی ئاژانس لەگەڵیدا ئەنجام داوە رایگەیاند” ناتوانم ژمارەیەكی دیاریكراو بدەم، چونكە تا ئێستا ڕاپرسییەكە نەكراوە، بەڵام زیاتر لە شەش ملیۆن كورد ئەو دەستوورە ڕەت دەكاتەوە، دەتوانم بڵێم لە سەدا نەوەد‌ونۆ و نیوی كورد بە نەخێر دەنگ دەدات.
لەبارەی بوونی ژمارەیەكی زۆر دەنگی كورد پشتگیری ئەكەپە دەكەن بۆ سەركەوتنی ڕیفراندۆم پەرلەمانتارەكەی هەدەپە رونیكردەوە كە ئێستا بەشێكی زۆر لە كوردەكانی سەر بە ئەكەپە بۆچوونیان گۆڕاوە، چونكە بەوتەی خۆی لە دوای هەڵبژاردن ئەكەپە هیچی بۆ نەكردون‌و وتی” كوردەكان بینییان دەوڵەتی تورك چی بەسەر كورد دێنێت، بەشێكی زۆریان كشانەوە لە ئەكەپە، هەروەها كە بینییان ئەكەپە لەگەڵ مەهەپە بوونە یەك لەسەر هەندێ مەسەلە، بەشێكی زۆر لە كوردەكان وازیان لە ئەكەپە هێنا، بۆیە ئەوان كە لەسەریشەوە لەگەڵ ئەكەپە بن، لەگەڵ دەستوورەكە نین، چونكە زۆریان لەوانەی لەناو ئەكەپەدان ڕەخنەی توندیان لە دەستوور گرتووە”.

هەوروەها پەرلەمانتارەكەی هەدەپە لەئەگەری شكستی ئەكەپە لەدەرچوونی دەستور پێیوایە كە گەلی توركیا بە كورد ‌و توركەوە دەتوانێت بەرەیەكی فراوان پێك بێنێت‌ و ڕووبەرووی پێشێلكارییەكانی ئەكەپە بێتەوە‌و هێزی ئەكەپە كەم دەبێت.
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لەئەگەری شكستی دەستور عایشە ئاكار باشاران پێوایە كە ئەكەپە پەنا بۆ هەڵبژاردن بەرێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕێی پەرلەمانەوە دەستوور تێپەڕێنێت، جەختیش دەكاتەوە كە ئەكەپە لە هەڵبژاردنیش سەركەوتن بە دەست ناهێنێت‌و ڕێژەی یاسایی كورسی دەستەبەرناكات.

لەسەر دەنگۆ‌و هەوڵەكانی ئەكەپەش بۆ داخستنی هەدەپە ئایشە رونیدەكاتەوە كە دەوڵەتی ئەكەپە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی نەك هەدەپە گەلی كورد كۆمەڵكوژ بكات، وەكو خۆی باسی دەكات كە دەستگیركردنی هاوسەرۆكی هەدەپە‌و پەرلەمانتار ‌و سەرۆك شارەوانییەكانیان نموونەیەكن لەو هەوڵانە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە