بەبۆنەی ٣١ ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەر لەبەیانی رۆژی دوو شەممە ڕیکەوتی ١٢\١٢\٢٠١٦ ، شاندێکی بزووتنەوەکەمان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێیان خلیل محمود و قهار محمد و تحسین یاسین ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕییان هەژار هەورامی سالار محمد ئەندامانی پەیوەندییەکان سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکیشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوسەرۆکانی حزبەکە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پیشوازییان لێ‌کرا ، لەم سەردانەدا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پەیامی پیرۆزبای و بورسکەی مەکتەبی سیاسیان پێڕاگەیاندن کە ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە :
به‌رێزان /ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
بەرێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی
نەرێزان ئەندامان و لایەنگران و دۆستان و هاوڕێیان
له یادی ( 31) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی تێكۆشه‌ر دا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین . له‌م یاده‌دا ناكرێت هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر خه‌باتی حزبی زه‌حمه‌تكێشان نه‌كه‌ین له پێناو هێنانه‌كایه‌ی ئازادی و دیموكراتیه‌ت و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری دا ، هه‌روه‌ها به چاوێكی پڕ له رێزه‌وه له قوربانیه‌كانی ئه‌م حیزبه ده‌ڕوانین . هه‌ر له‌م بۆنه‌یشدا هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان ده‌كه‌ین و پێمان وایه كه پێویسته ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره به تێروانین و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانیانه چارسه‌ر بكرێت و پێویستیشه هه‌موولایه‌نه چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كان هه‌نگاوی جیدی هه‌ڵبگرن بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به بیری پێشكه‌وتنخوازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی گوتارێكی نیشتیمانی له پێناو گێرانه‌وه‌ی ئینتیما بۆ تاكی كورد كه بێگومان ئه‌م بارودۆخه له سه‌ر ده‌ستی حكومرانیه‌تێكی ناته‌ندروست هاتۆته كایه‌وه و دۆخی گه‌له‌كه‌مانی به‌م ئاسته گه‌یاندوه كه داواكاری بنه‌ڕه‌تی چاكسازی و ریفۆرم له شێوازی حكومرانیه‌تی دا ببێته داواكاری هه‌ره له پێشینه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان . بۆیه جارێكی تریش جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رۆڵی خۆی بگێرێت و شانبه‌شانی هێزه پێشكه‌وتنخوازو دیموكراته‌كان هه‌نگاوه‌كان چڕتر بكاته‌وه له پێناو داواكاری چین و توێژه‌كانی وڵات .
دووباره پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین و جه‌خت له سه‌ر قووڵ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی