لیوا هادی هه‌ڵه‌بجه‌یی و پێشمه‌رگه‌كانی له‌ناوچه‌یه‌كی نوێ له خازر نیشته‌جێ بون كه له كۆتایی مانگی ئایاری رابردو ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له‌ژێر چنگی داعش سه‌ندوه‌ته‌وه پاش رۆژو نیوێك له شه‌ڕی به‌رده‌وام. ئه‌وان له‌ژێر خێمه‌یه‌كی تاریك دانیشتبون كه له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلدا هه‌ڵدرابو، هه‌ڵه‌بجه‌یی پارچه‌یه‌كی موشه‌كی هاوه‌نی به‌ده‌سته‌وه بو كه ته‌نها خوله‌كڵك پێشتر له‌و ناوه كه‌وتبوه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاماژه‌ی به گوندێكی نزیك له‌ناوچه‌كه كرد و به ئه‌لمۆنیته‌ری راگه‌یاند: “ئه‌مه ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرتوه و له‌ئێستادا له‌م قۆڵه‌وه زۆر نزیكین له موسڵه‌وه”.
چه‌ند خوله‌كێك دواتر به‌هۆی پارچه دارێکه‌وه هه‌ستایه سه‌ر پێی و چێكی گه‌رمای ناوچه‌كه‌ی كرد. له‌ناكاو فه‌رمانیدا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری بون.
ئه‌و وتی: “ئه‌م ناوچانه له‌ئێستادا كوردستانن. جارێكی تر رادەستی سوپای عێراق و هیچ لایه‌كی دیكه‌یان ناكه‌ینه‌وه، چوار پێشمه‌رگه‌ی ئێمه لێره گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌م ناوچه‌یه بریندار بون. داعش 8 كرده‌وه‌ی خۆكوژی له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجام داوه.”
وته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی هه‌ست و سۆزی نێوان پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی كورد به‌رز ده‌كاته‌وه له رۆژانی ئێستاماندا. ئه‌و خوێنه‌ی رشتویانه، پێویسته به‌فیڕۆ نه‌چێت.
له‌ماوه‌ی دو رۆژی ئۆپه‌راسیۆندا له رۆژانی (29) و (30)ی مانگی ئایاردا، (5500) پێشمه‌رگه (9) گوندیان له‌ژێر چنگی داعش ده‌رهێنا كه سنوره‌كانیان ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی (120) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه.
ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان به یه‌كێك له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ناوبرد كه ئه‌نجامدران له‌پێناو زیادكردنی فشار له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌نزیك موسڵ كه به‌ره‌و هه‌نگاوی كۆتایی ده‌یانبات به‌ره‌و مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كیی داعش.
به‌ڵام کورد له‌مێژه پێیان وایه ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر ئازادیان كردون به‌شێكه له خاكی سه‌ره‌كیی خۆیان. ئه‌و ناوچانه‌ی له رۆژهه‌ڵات و باكوری موسڵن له‌نێوان به‌شێكی كه‌می ئه‌وانه‌ی ماون و سه‌ر به ناوچه‌كه‌ن كه كورد سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیانخاته پاڵ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی و بیانكاته به‌شێك له ده‌وڵه‌تی داهاتوی كوردی.
كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی وه‌ك كاكه‌یی و شه‌به‌ك له‌و (9) گونده‌دا نیشته‌جێ بون به‌رله‌وه‌ی داعش كۆنتڕۆڵی خازر بكات له ئابی (2014)، كه نزیكه‌ی (30) كیلۆمه‌تر دوره له موسڵ.
كاكه‌ییه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و كوردانه‌ن كه شوێنكه‌وته‌ی ئاینی سۆفیگه‌ری و ئه‌هلی حه‌قن، كه باوه‌ڕ وایه له سه‌ده‌ی (14)وه له‌ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوای ئێرانه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدابێت.
شه‌به‌ك ئه‌و گروپه ئاینیه‌ن كه زیاتر دابه‌ش بون، هه‌ندێكی گروپی شه‌به‌ك خۆیان واده‌بینن كه زیاتر نزیكن له كورده‌وه، هه‌ندێكی تریشیان زیاتر وه‌ك عێراقی خۆیان ده‌بینن.
ناوچه‌ی ده‌وری خازر، به‌درێژایی سنوره‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌بی نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، له‌مێژه به‌لای كورده‌كانه‌وه جێی ئومێدن كه ببنه به‌شێك له خاكه‌كه‌یان. حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق دژایه‌تی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یان كردوه و هه‌وڵی ته‌عریبكردنی زیاتری ئه‌و ناوچانه‌یان داوه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حسێن. هه‌رچه‌نده ده‌ستوری دوای سه‌دام حسێن كه له (2005) په‌سه‌ند كرا دانی‌نا به هه‌وڵه‌كانی جینۆسایدی كورده‌كان و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی تر و داوای پێچه‌وانه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌و رێوشوێنانه زۆربه‌یان جێبه‌جێ نه‌كران.
شه‌ڕی داعش له‌ئێستادا هه‌لێكی وای ره‌خساندوه بۆ كورد كه كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن و بونی خۆیان له‌و ناوچانه به‌هێز بكه‌ن. له‌غیابی هێزێكی سه‌ربازیی تۆكمه‌دا، كورده‌كان وا ده‌رده‌كه‌ون كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه‌یان كردبێ كه به ناوچه جێناكۆكه‌كان ناسراون له ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقدا.
ناوچه‌ی ده‌وری موسڵ به‌تایبه‌ت جێی بایه‌خن به‌لای كورده‌كانه‌وه، به‌وپێه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه گرنگیی ستراتیژی هه‌یه كه ده‌كرێت ببێته ناوچه‌یه‌كی ئه‌منیی دابڕاو له‌نێوان هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و شاری موسڵ كه به‌درێژایی ده‌یه‌ی رابردو جێی ناكۆكی بوه. دۆخه‌كه پێناچێت له‌كاتێكی زودا بگۆڕێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه زۆرێك پێشبینی ده‌كه‌ن له‌دوای داعش‌یش ململانێكان به‌رده‌وامییان ده‌بێت.
رێناد مه‌نسور، له سه‌نته‌ری كارینگی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له راپۆرتێک‌دا كه له (20)ی ئایاری رابردو بڵاویكردوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ستراتیژیه‌تی كوردی له موسڵ له‌دوای قۆناغی داعش وتویه‌تی: “كورده‌كان نایانه‌وێت حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق، به‌تایبه‌تی ئه‌و گروپه چه‌كداره شیعه‌یه‌ی له‌ژێر ناوی (حه‌شدی شه‌عبی)دان، ئیستغلالی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن بۆ دوباره خستنه‌وه‌ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا”.
گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق، ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانه ناسه‌ربازییه شیعییه‌كان بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش له‌كۆتاییدا ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره بۆ ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان دروست ده‌كات له‌و به‌شه‌ی نه‌ینه‌وادا كه کۆنتڕۆڵیان كردوه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆر به‌په‌له‌ن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌كانیان له‌وێ، له‌كاتێكدا كه چه‌ندین بلدۆزه‌ر دیواری راگریان له‌گڵ دروست كردوه به‌درێژایی (20) كیلۆمه‌تر كه درێژ ده‌بێته‌وه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی ریفی موسڵ.
له‌به‌شی باشوری ناوچه نوێیه‌كان له گوندی وه‌رده‌ك، كاپت، نه‌سرده‌ین كه‌رین و پیاوه‌كانی پشكنینیان بۆ ماڵێك كرد كه پێشتر داعش بۆمبیان تیادا دروست كردبو. به‌رهه‌مه‌كان زۆر به وریایی له سوچێكدا دانرابون كه پێده‌چو ژوری دانیشتن بێت. كه‌ریم ده‌ستی بۆ نوسینێك درێژ كرد له‌سه‌ر دیواره‌كه و خوێندیه‌وه كه نوسرابو، “ده‌وڵەتی ئیسلامی به پشتیوانی خوا ده‌مێنێته‌وه” و به هاوڕێ شه‌ڕكه‌ره‌كانی وت، “ئه‌وان رایانكرد” چه‌كدارانی داعش وا پێده‌چێت شوێنه‌كه‌یان به په‌له چۆڵ كردبێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی بۆمب و بڕێك هه‌ویری دروستكردنی بۆمب له تاقێكدا به‌جێ هێڵرابون.
داعش پێده‌چێت له‌م ناوچه‌یه رۆیشتبن، به‌ڵام ناكۆكییه‌كان پێناچێت ئه‌م ناوچه‌یه به‌جێ بهێڵن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی داهاتو.
محه‌مه‌د عه‌لی سه‌ڵاح
لەئینگلزییەوە/ فەلاح حەسەن
سه‌رچاوه: ئه‌لمۆنیته‌ر