ڕۆژی چوارشەممە 14\2\2018، وەفدێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێکهاتبوو لە هاوڕێیان بەهنام محمد و بێکەس قادر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و خلیل محموود و قهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا
لەکۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە باسی لێوەکرا هەردوولا دیدوبۆچوونی خۆیان لەمەڕ دوایین ئاڵوگۆرە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی خستەڕوو بەتایبەت ئاڵوگۆڕە خێراکان و کاردانەوەکانی ناوەخۆیی و ناوچەیی و نێو دەوڵەتی دوایی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەهەرێمی کوردستان و رۆڵی هێز و لایەنە سیاسیەکان لەم بارەیەوە تاوتوێ کرا .
لەبەشیکیتری کۆبوونەوەکەدا وەزعیەت و گوزەرانی خەڵک ودواکەوتن و کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێکرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە داهاتی ناوخۆ زیادی کردووە و نرخی نەوت تا ئاستێكی باش بەرز بۆتەوە بۆیە پێویستە حکومەت سیستەمی بەزۆری پاشەکەوتی مووچە لابەریت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵک دابین بکات ، لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە و وەفدی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی گەلی کوردستان بە گەرمی بەڕێکران .