به‌رگری کردن له شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر
ئازاد ئارمان:
گه‌وره‌ترین و مه‌زنترین وه‌رچه‌رخان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ڕوودانی (به‌رپابوونی) شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر بوو له25 ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1917 دا لە روسیا، به‌ڕێنمایی و ڕێبه‌ری به‌لشه‌فیه‌کان.
99 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌رده‌مانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م دا(جه‌نگی وڵاته‌ئیمپریالیستی یه‌کان) بۆ دووه‌مین جار دوای کۆمۆنه‌ی پاریس چینی کرێکارانی ڕوسیا ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست و شوراکان بوون به شێواز و ئۆرگانی ده‌سه‌ڵات له ڕوسیادا.
له شۆڕشی شوبات (فێبریوه‌ری) ی، ساڵی 1917 دا، بۆرژوازی ڕوسیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک تێده‌کۆشا ئه‌لگۆی په‌رله‌مانی بکاته ئه‌ڵته‌رناتیڤ له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری شورایی، که ئه‌و کاته ده‌سه‌ڵاتی دوولایه‌نه له کایه‌دا بوو. هه‌م بۆرژوازی خاوه‌نی هێز بوو هه‌م چینی کرێکاران، هه‌رگیز ئه‌م هه‌لومه‌رجه نه‌ده‌کرا ئاوا درێژه‌ی هه‌بێت. سه‌ره‌نجام دوای ململانێیه‌کی زۆر چینی کرێکاران له روسیا توانیان به‌ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه بگرن و ئه‌لته‌رناتیڤی بۆرژوازی تێکبشکێنن.
فلادیمێر ئیلیچ ئۆلیانۆڤ (لینین) هه‌ڵکه‌وتووترین سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ڕوسیا، به‌م په‌یامه بانگه‌وازی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری راگه‌یاند: “نان، ئاشتی، زه‌وی و گشت ده‌سه‌ڵات بۆ شوراکان” که دواتر بوو به دروشمی ملیۆنه‌ها مرۆڤی کارگه‌ر و ڕه‌نجده‌ری سه‌رتاسه‌ری ڕوسیا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به‌رنامه‌دارێژراو بوو له‌چاو شۆڕشی شوباتی هه‌مان ساڵدا. که شۆڕشێکی به‌رنامه‌دارێژراو نه‌بوو، به‌ڵکو شۆڕشێکی خۆرسک بوو، هه‌روه‌کو که‌سایه‌تی دووهه‌می شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر لیۆن ترۆتسکی ده‌ڵێت: (هیچ که‌س نه‌بوو به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیف به‌بیری دا بێت که23ی شوبات خاڵی ده‌ست پێکردنی وه‌رچه‌رخان پێکدێنێت دژی حوکمی موتله‌ق). به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به‌رنامه‌دارێژراو و به‌پیلان بوو. بهڵشهفیهکان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ل کرێکاران و جوتیاران و ده‌ریاوانان به ستراتیژ و تاکتیکی دروست توانیان به ته‌واوی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن و ده‌سه‌ڵاتی شورایی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌م ئه‌رک و داخوازی یانهیجێبهجێ کرد، که ئه‌و سه‌رده‌مه به به‌راورد له‌گه‌ل پێشکه‌وتووترین ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری بێ وێنه بوو. که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
• کارگه‌و کارخانه‌کان له‌لایه‌ن شوراکان کۆنترۆل کران و به‌رێوه‌ده‌بران.
• زه‌وی ئاغاکان و کۆلاکه‌کان دابه‌شکران به‌سه‌ر جوتیارانی هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ت.
• نەتەوە چه‌وساوه‌کان به‌مافی دیاری کردنی چاره‌نووس گه‌یشتن.
• ئازادی و یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دابین کرد بۆ ژنان. له‌وانه: مافی جیابوونه‌وه، مافی ئازادی له‌باربردن بۆ ژنانی دووگیان.( که‌بۆ یه‌که‌م جار له جیهاندا به‌ڕه‌سمی ناسرا)، ئیستاش له‌زۆربه‌ی ولاتانی جیهان نایاسایی یه.
• ده‌ستبه‌جێ و یه‌ک لایه‌نه شه‌ڕی ئیمپریالیستی (جەنگی جیهانی یەکەم)ی ڕاگرت.
• له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دەوڵەتی سۆڤیەتی دا هه‌موو سات و سه‌ودایه‌کی به‌نهێنی و تەواوی پەیماننامەکانی پێشووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
• ….. هتد.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی شوراکانه‌وه، له‌دوای ساڵی 1918 دا پارتی به‌لشه‌فیک و حکومه‌تی کرێکاری تووشی قه‌یرانی ناوخۆ و ده‌ره‌کی هات، گه‌وره‌ترینیان جه‌نگی ناوخۆ و هێرشی وڵاته ئیمپریالیستی یه‌کان بوو. ئه‌وه‌بوو سه‌رکردایه‌تی پارتی بهلشهفیهک چه‌ندین شێواز و تاکتیکی جۆراو جۆریان دارشت بۆ رزگار بوون به‌سه‌ر ئه‌م گیروگرفتانه‌دا. به‌تایبه‌تی ده‌ورو نه‌خشی ڕێبه‌رانی وه‌کو لینین و ترۆتسکی. له‌وانه: پێکهێنانی سوپای سوور، سیاسه‌تی نی‌پ، کۆمۆنیزمی جه‌نگی و ده‌ست نیشانی کردنی خه‌ته‌ری بیروکراتیزم و …هتد.
دوای مه‌رگی لینینیش له‌ساڵی 1924 دا هه‌رچی زیاتر بیروکراتیزم له‌ناو ده‌وڵه‌تی کرێکاری و پارتی به‌لشه‌فیک به‌هێزتر بوو. که له‌لایه‌ن فراکسیونی ستالینه‌وه ڕێبه‌ری ده‌کرا. له دوای ساڵی 1928 دا چینی کریکاران به‌ته‌واوی له‌ده‌سه‌ڵاتی یان له‌ده‌ست دا و چینێکی مشه‌خۆر هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌ره به‌ره بوو به رژێمێکی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی. له‌ژێر دروشم و تێزی “بنیاتنانی سۆسیالیزم له‌یه‌ک وڵات‌دا” گه‌وره‌ترین گورزی دا له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران و سۆسیالیستی له‌ئاستی جیهاندا به دیاریکراویش وڵاتانی وه‌کو: ئه‌لمانیا، ئیتالیا، بولغاریا، سین. له‌ده‌یه‌ی بیست و سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
گرنگترین هۆکاره‌کانی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌مانه‌بوون:
• قه‌تیس مانه‌وه‌ی شۆڕش له‌ڕوسیا
• سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕش له‌ئه‌لمانیا وئیتالیا و بولغاریا.
• شەڕی ناوخۆ و ئابلوقەی وڵاتە ئیمپریالیستەکان.
• له‌ده‌ست دانی به‌شێکی زۆر له‌کادر و ڕابه‌رانی کرێکاری له‌سه‌رده‌مانی جه‌نگی ناوخۆدا.
• به‌هێزکردنی ناسیونالیزم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نته‌رناسیونالیزم.
• کوشتار و لە ناوبردنی زۆربەی زۆری ڕابەرانی پارتی بەڵشەفیک لە لایەن ستالینەوە.
• هتد….
له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی دژه کرێکاری و سۆسیالیستی باندی ستالین دا ئوپۆزسیونی چه‌پ به ڕێبه‌ری لیۆن ترۆتسکی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ورێکی بێ وێنه‌یان گێرا. لهڕیسواکردنی ڕژێمی ستالینی و نیشاندانی جیاوازی یه‌کانی نێوان ستالینزم و به‌ڵشه‌فیزم، که لیۆن ترۆتسکی کاتی خۆی به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی کردووه: “ئه‌و جیاوازی یه‌ی له‌نێوان به‌لشه‌فیزم و ستالینزمه نه‌ک هه‌ر دیواری خوێنه، به‌ڵکو ڕوباری خوێنه”. هه‌روه‌ها له‌کۆتایی ساڵانی چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سۆسیالیستی شۆڕشگێری به‌ریتانی تۆنی کلیف له‌سه‌ر شانی تێوریی یه‌کانی لێ‌ون ترۆتسکی توانی لێکۆلینه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی مارکسیستی ڕۆشن تر بکات له‌سه‌ر ڕوسیا‌و ڕژێمی ستالینی و دوای نیو سه‌ده له سه‌ر کاره‌کانی تۆنی کلیف مێژوو راستی و دروستی ئه‌م بۆچوونه‌ی سه‌لماند که به تیوریی “سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی” ناسراوه. ئه‌م وته به‌ناوبانگه‌ی لیۆن ترۆتسکی مان به‌بیر دێنێته‌وه که کاتی خۆی به‌رامبه‌ر ڕژێمی ستالینی دەریبریووە که ده‌ڵێت: “تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی مێژووی زۆر به‌هێزتره، له‌تۆڵه‌ی سکرتێری گشتی” .
شۆڕش له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م دا
به‌راورد کردنی جیهانی ئه‌مرۆ له‌گه‌ل سه‌رده‌مانی به‌رپابوونی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، جیاوازی یه‌کی گه‌وره‌و زه‌ق به‌دیده‌که‌ین. له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی یه‌وه چ له ئاستی روسیا دا چ له‌ئاستی نێونەتهوهیی دا. له ڕووی چه‌ندایه‌تی یه‌وه ئه‌مرۆ ژماره‌ی چینی کرێکارانی قارهیهک زۆر زیاتر و به‌رفراوانتره له ژماره‌ی چینی کرێکارانی هه‌موو جیهان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌و کاته‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری تیایدا به‌رپابوو. هه‌روه‌ها کێشه‌ئابووری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان به‌راورد ناکرێ به‌سه‌ده‌ی رابردوودا، ئێستا ئه‌م کێشانه‌و چه‌ندانی تر ڕوو له‌هه‌ڵکشانی تیژه. له‌باره‌ی پارسه‌نگی شه‌وه جێگای چینی کرێکاران له چاو توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا وه‌کو جوتیاران زۆر زیاتر و به‌هێز تره‌و ده‌یان هه‌زار کرێکار له‌یه‌که‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنان دا کار ده‌که‌ن، له‌باری بێ‌کاری هه‌ژاری و جه‌نگی وه کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری قه‌یرانی زیاتر و چه‌ند به‌رابه‌ره.
ئه‌گه‌ر به‌دیاری کراویش بگه‌رێینه‌وه بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، ئایا شۆڕش له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م دا ئیمکانی هه‌یه؟ وه‌ڵامه‌که‌ی به‌دڵنیایی یه‌وه به‌ڵێ یه. ئه‌رێ به‌رپابوونی شۆڕش لهجهیاندا حه‌تمی یه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی حه‌تمی نی یه، ئه‌ویش به‌و ده‌لیله‌ی ئه‌زموونه‌کانی 150 ساڵی ڕابردوو له چه‌ندین وڵات نیشانی داوه به‌بێ بوونی “پارتی شۆڕشگێر”ی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان و تیۆریی “شۆڕشی به‌رده‌وام” ئیمکانی نی یه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مسۆگه‌ر بکرێت.
ئه‌گه‌ر 150 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ووته‌ی مارکس و ئه‌نگلس تارمایی کۆمۆنیزم له‌ئه‌وروپادا له‌هاتوچۆدا بوو. ئه‌وه ئه‌مرۆ ئه‌م تارمایی یه بۆته ڕاستییه‌کی بهلگهنهویست و له‌هه‌ر پێنج قاره‌ی دونیا ئه‌م تارمایی یه ده‌بینرێ و له جووله‌دایه. ئه‌ویش بزاڤی به ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژە سه‌رمایه‌داری و جه‌نگ و دژی لیبرالیزمی نوێ یه. له هه‌ناوی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا سیمای دونیایه‌کی تر، دونیایه‌کی باشتر(دونیایی سۆسیالیزم) به‌دی ده‌کرێت که نه‌ک هه‌ر ئیمکانی هه‌یه به‌ڵکو بۆ کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی له‌هه‌موو کات پێویست تره.