د. شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، وه‌زیری دارایی حكومەتی هەرێم لەمیانی كۆبونەوەیدا لەگەڵ لیژنەكەیاندا پێی راگەیاندون “كهتنمان ناوه‌ته‌وه و فریامان كه‌ون”. بەقسەی د. شێركۆ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 500 ملیۆن دۆلاری له توركیا قهرزكردوهو ده‌بێت بیداته‌وه.
د.شێركۆ جەودەت، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا وتی”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وا ده‌ڵێت كە ناتوانن موچه بده‌ن هه‌تا به‌غداد پاره‌كه نه‌نێرێت (واته 320 ملیاره‌كه نه‌نێرێت) ناتوانن ته‌واوی موچه بده‌ن،واته ئه‌گه‌ر به‌غداد نه‌ینێرێت ئێمه نا‌توانیین موچه دابه‌ش بكه‌ین” ئه‌مه قسه‌ی وه‌زیری داراییه كه وردبین كرا‌و نییه، بۆیه هه‌ر ڕاپۆرتێك وردبین كرا‌و نه‌بێت لای ئێمه جێگه‌ی متمانه نییه و نا‌توانیین پشتی پێ ببه‌ستین.”
هه‌روه‌ها وتیشی”به‌قسه‌ی ئه‌و، من قسه‌ی حكومه‌ت پشت ڕاست ناكامه‌وه چونكه وردبینی نییه له‌به‌ر ده‌ستدا به‌ڵام به‌قسه‌ی ئه‌وان ئه‌و كاته دو مانگ جارێك موچه ده‌ده‌ن.”
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی جیاوازی چیه كه ده‌وترێت وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاندوه موچه‌ی به‌شێك لهمانگهكان ده‌بێته قه‌رز و ئه‌وی تریش ده‌بێته پاشه‌كه‌وت؟ د.شێركۆ جه‌وده‌ت وتی” قه‌رز یه‌كسانه به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردولا له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا، واته كه‌سێك ده‌چێت قه‌رز له‌كه‌سێك ده‌كات به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی و هه‌ردولا دواتر ده‌بێت بیداته‌وه به‌ڵام پاشه‌كه‌وت لێبڕینێكی ئیجبارییه، واته پرس نه‌كراوه به فه‌رمانبه‌ران پاره‌كه‌یان لێ بسه‌نن تاوه‌كو فه‌رمانبه‌ران ڕازی بن، ئه‌وه وه‌كو قه‌رزێك بده‌ن به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌خێر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌زۆره‌ملێ و به زوڵم كردویه‌تی به‌سته‌م كردویه‌تی.”
د.شێركۆ زیاتر ڕونیكرده‌وه”پاشه‌كه‌وته‌كه به قه‌رز حساب نابێت ئه‌وه ئیلتزامی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ران كه حكومه‌ت له‌وێدا پێشێلی یاسای كردوه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوه 500 ملیۆن دۆلاری له توركیا قهرزكردوه به‌ڕه‌زامه‌ندی توركیا ،دواتر ده‌بێت بیداته‌وه ئه‌وه پێی ده‌وترێت قه‌رز بۆیه 28 ملیار دۆلاره‌ی كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه هه‌موی قه‌رز نییه.”
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌توانێت قه‌رز له‌وڵاتێكی تر بكات له‌كاتێكدا هه‌رێم ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نیسه؟ د.شێركۆ جه‌وده‌ت وتی”له‌ڕێی مامه‌ڵه‌ی نه‌وتییه‌وه ئه‌و قه‌رزه‌یان كردوه، وه‌زیری دارایی وتی “كهتنمان ناوه‌ته‌وه و فریامان كه‌ون” وه‌رن با چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئێمه‌ش بیرۆكه‌مان داونه‌تێ بۆ چاره‌سه‌ر وتمان ئه‌وه 30 ساڵه ئێمه پێتان ده‌ڵین ئاوا نابێت و ئاوا ڕاسته به‌ڵام ئێوه گوێ ناگرن ئێستا باجی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه گوێ ناگرن، ئێستاش ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ڕاست بێته‌وه ده‌بێت گوێ بگرن بۆیه گوێ بگرن ڕاست ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوێ نه‌گرن ئه‌وا كاره‌ساته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. “
د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌باره‌ت به‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش وتی”ئه‌وان (ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم) نایانه‌وێت به‌رپرسیارێتی كابینه‌كانی ڕابردو هه‌ڵبگرن، ئێمه 23 په‌رله‌مانتار واژومان كردوه له‌سه‌ر پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی چونكه له پرساندندا ئیتر ده‌بێت باس له لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه بكرێت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانیان جێی باوهڕنهبو، تاچواردهی مانگ ده‌بوایه ئه‌و پرساندنه بكرایه ئه‌گه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه ده‌بێته پێشێلكاری یاسا چونكه په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌دا كه پێشكه‌ش كرا ئه‌و پرساندنه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت له‌به‌رئه‌وه به‌داخه‌وه كێشه‌كه له سه‌روه‌ری یاسادا هه‌یه كه ئه‌م هه‌مو شتانه به‌نایاسایی ده‌كرێن.”