لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ نەوتی كوردستان بەشی 191 ساڵی داهاتوو دەكات

نەوتی كوردستان بەشی 191 ساڵی داهاتوو دەكات

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

nawt-kirkuknawtیەدەگی نەوتی هەرێم 70 ملیار بەرمیلە

نات ئاریان شارەزای بواری نەوت‌و گاز رایگەیاند، ئێستا كوردستان لەهەموو كاتێك پتر پێویستی بەدۆزینەوەو بەرهەمهێانی نەوتە بۆ ئەوەی بتوانێت دۆست‌و پشتیوان بۆ پرۆسەی سیاسی‌‌و سەربەخۆیی كوردستان مسۆگەربكات، كە نەوتەكەی بەشی 191 ساڵی تر دەكات.

نات ئاریان، لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی وزەنیوز، لەبارەی پرۆسەكانی گەڕان‌و پشكنین‌و دۆزینەوەی نەوت پێیوایە، لەكەم شوێنی جیهاندا ڕوویداوە ڕیژەی سەركەوتن لەدۆزینەوەی نەوت هێندەی كوردستان بەرز بێت،  كە بەقسەی ناوبراو پتر لە 60%ـی ئەو بیرانەی لەكوردستان بۆ دۆزینەوەی نەوت لێدراون  نەك هەر سەركەوتوو بوون، بەڵكو ڕیژەیەكی زۆری نەوتیان تێدا دۆزراوەتەوە.

سەبارەت بەتێروانینی كۆمپانیا نەوتییە ئوستورالییەكان‌و  وەبەرهێنان لەكوردستان، ئەو شارەزایە ئاشكرایكرد، كە ئوسترالیا بەڕێزەوە لەكەرتی نەوتی كوردستان دەڕوانن‌و بەشەفاف‌و سەردەمیانەی دەزانن، “بەبێ هیچ گومانێك بەشەفافترین كەرتی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەماشا دەكرێت”، كە جەختیكردەوە لەوەی، كۆمپانیا نەوتییەكانی ئوسترالیا هەوڵدەدەن وەبەرهێنان‌و سەرمایەگوزاری لەكوردستان بكەن ئەگەر بواریان بۆ بڕەخسێت.

هەروەها سەبارەت بەوەبەرهێنان لەسێكتەری نەوت‌و گاز  نات ئاریان ئاشكرایكرد چەند كۆمپانیایەكی نەوتی رەزامەندیان نیشانداوە، كە بەبڕی 2 ملیار دۆلار لەكوردستان وەبەرهێنان لەسێكتەری وزەی كوردستان بكەن، كە “لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی هاوكار پلانی دامەزراندنی پاڵاوگەیەكی نەوتیان هەیە، بەشێوەیەكی مۆدێرن دروستبكرێت‌و كارگەی پیترۆكیماییش لەخۆ بگرێت بۆ گۆڕینی پاشماوەی پاڵاوگەكە بۆ بەرهەمەكانی پلاستیك، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن تا 2 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بكەن، ئەمەش لەكاتێكدا ئەگەر حكومەتی كوردستان ڕێگەیان پێبدات.

نات ئاریان، ئەوەشی راگەیاند، كە بەپێی یەدەگی نەوتی كوردستان بەكەركوك‌و ناوچە دابڕێندراوەكانیشەوە نزیكی 70 ملیار بەرمیل نەوتەو بەپێیەش نەوتی كوردستان بەشیۆ 191 ساڵی داهاتوو دەكات .

نات ئاریان   بەهۆی داهێنان‌و شارزاییەكانییەوە چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەست هێناوەو دیارترینیان لەساڵی 2007 لەلایەن كۆمەڵەی دۆزەرەوانی نەوت لەئوسترالیا خەڵات كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە