رۆژی22ی ئه‌یلول په‌رله‌مانی عێراق بهزۆینهی ده‌نگی ئه‌ندامانی له‌ده‌نگدانێكی نهێنیدا متمانه‌ی له‌هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی وه‌رگرته‌وه له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی “گه‌نده‌ڵی” ئیداریی‌و دارایی كه ئاڕاسته‌ی كرابوون، ئه‌م رووداوه ئه‌گه‌ر بۆ عێراق ته‌نها لابردنی وه‌زیرێك بێت، ئه‌وا بۆ هه‌رێمی كوردستان مانای زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت، چونكه راستی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی سه‌لماند كه ناكۆكی ناوخۆی هێزه كوردییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان هه‌یه له‌به‌غدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێڵه‌كانی دابه‌شبوونی به‌سه‌ر به‌ره‌ی شیعه‌و سووننه رونتر پیشاندا.
زێباری كه له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتبوو، له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا پرۆسه‌ی لابردنه‌كه‌ی به‌سته‌وه به‌ململانێی هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه‌و سونه له‌عێراقدا.
هۆشیار زێباری له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری هه‌مان رۆژی لادانه‌كه‌ی وتی”تائێستا دوو وه‌زیری حكومه‌تی عێراقی متمانه‌یان لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه (خالید عوبێدی وه‌زیری بهرگریو خۆی) هه‌ردوكیان سوننه مه‌زهه‌ب بوون، به‌داخه‌وه تائێستا نه‌مان بینی وه‌زیرێكی شیعه بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت بۆ لێپرسینه‌وه”
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌رپرسێكی كوردی باس له‌په‌یوه‌ندی كورد بكات به‌ململانێی شیعه – سوننه‌وه، چونكه هه‌میشه هێزه كوردییه‌كان وا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه كورد لایه‌نێك نییه له‌و ململانێیه، به‌وپێیه‌ی كورد كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه نه‌ك مه‌زهه‌بی.
به‌شێك له‌پریشكی ئه‌و لێدوانه ئاگرینه‌ی وه‌زیری پێشوی دارایی به‌ر كوردیش ده‌كه‌وێت به‌وپێیه‌ی جگه له‌فراكسیۆنی پارتی هیچ كام له‌فراكسیۆنه كوردیه‌كانی تر (یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی) بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان نهكردو زۆربه‌شیان ده‌نگیان داوه به‌لادانی زێباری.
تاریق گه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه لایه‌نه كوردییه‌كان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی سوننه‌و شیعه‌دا له‌به‌غدا دابه‌ش بوون‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات له‌كاتی دروستبوونی “به‌ره‌ی چاكسازی” له‌په‌رله‌مان‌و تاوتوێی پرسی گۆڕانكاری حكومی هه‌ستیان به‌وه كردووه دووبه‌ره دروستبوون، “به‌ره‌یه‌كیان باڵه‌كه‌ی مالیكی له‌ده‌وڵه‌تی یاسا رێبه‌رایه‌تی دهكهنو یهكێتیو گۆڕانی لهگهڵدانو كار بۆ رووخاندنی حكومه‌ت ده‌كه‌ن”.
گه‌ردی به”نیقاش”ی وت “هاوكێشه‌كه رونه كه عێراق دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دووبه‌ری خۆرههڵاتو خۆرئاوادا” ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵات ئێرانی شیعه‌یه‌و خۆرئاواش به‌ره‌ی سونه‌كانه له‌ناوچه‌كه‌دا.
كاردانه‌وه‌ی پارتی به‌رانبه‌ر به‌ده‌نگدانی به‌شێك له‌فراكسیۆنه كوردیه‌كان دژ بهزێباری توند بوو، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌هه‌وڵێك بۆ كه‌رتبوونی به‌ره‌ی كورد به‌غدا لێك دایه‌وه.
رۆژی 23ی ئه‌یلول مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌هۆشیار زێباری، به”پیلانێكی سیاسی” پێشوه‌خته له‌قه‌ڵه‌مداو رایگه‌یاند “له‌كاتی خۆیدا وه‌ڵاممان ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی له‌و پیلانگێڕیه‌دا به‌شداربوون”.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دووه‌م گه‌وره‌ترین كوتله‌ی كوردی له‌به‌غدا (19 كورسی)و هاوپه‌یمانی ستراتیژی پارتییه، یه‌كه‌مجار بوو به‌و شێوه‌یه پاڵپشتی وه‌زیرێكی پارتی نه‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی چه‌ندین سیناریۆی له‌و جۆره‌وه كه له‌دوای ساڵی 2003 له‌به‌غدا دووباره ده‌بۆوه.
به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئێستا كه‌شی ناو په‌رله‌مان گۆڕاوه له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، چونكه جاران ئه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بڕیاریان لێده‌دا په‌رله‌مانتاران پابه‌ند ده‌بوون پێوه‌ی.
شاوه‌یس به”نیقاش”ی وت “پارتی ناتوانێت به‌ره‌هایی بڵێت هه‌موو كوتله كوردییه‌كان له‌دژی زێباری بوون، ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆسه به‌دیكرا له‌لایه‌ن پارتیه‌وه كاردانه‌وه بوو، چونكه ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌و ئه‌نجامه‌یان نه‌ده‌كرد”.
له‌ئێستادا له‌به‌غدا پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه سوننه‌كاندا هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌كاندا به‌تایبه‌ت باڵی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو باش نییه، هه‌رچی به‌ره‌ی به‌رامبه‌ریشه كه یه‌كێتی نیشتیمانی‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌مانیش به‌هۆی ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌كان‌و هه‌یه‌و كه‌متر ئه‌و گه‌رموگوڕییه له‌گه‌ڵ هێزه سوننه‌كان به‌دی ده‌كرێت.
كاتێك هێزه كوردییه‌كانی تر جگه له‌پارتی دیموكرات پشتیان كرده زێباری، هه‌ڵوێسته‌كه‌یان ته‌نها په‌یوه‌ست نه‌بوو بهدابهشبوونیان به‌سه‌ر به‌ره‌ی شیعه‌و سووننه، به‌ڵكو به‌شێكی گرنگی گرێدراوبوو به‌و ناكۆكییه‌ی له‌ناوخۆی كوردستاندا هه‌یه.
له‌ساڵی رابردووه‌وه هێزه كوردییه‌كان به‌هۆی ناكۆكییان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌ك دابڕاون‌و پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆنه‌بوونه‌ته‌وه، دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌م ململانێیه‌ش پارتی دیموكرات‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن، هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌كانی تریش ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌یان له‌گه‌ڵ پارتیدا نه‌ماوه.
مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر جموجۆڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دژی بارزانی، پارتی دیموكرات سه‌رۆكی پهرلهمانو وه‌زیره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی له‌حكومه‌ت دورخسته‌وه، پێده‌چێت گۆڕان له‌به‌رامبه‌ردا به‌ده‌نگدان بۆ لابردنی زێباری تۆڵه‌ی له‌پارتی كردبێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان بهپارتیان وتبێت “چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دوریته‌وه”.
ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی گۆڕان ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا رویدا تۆڵه سه‌ندنه‌وه بوبێت، به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان پاڵپشتی زێباری-یان بكردایه متمانه‌ی لێوهرنهدهگیرایهوه.
ئه‌مین به‌كر به”نیقاش”ی وت “ناتوانین وه‌ك په‌رله‌مانتار پاڵپشتی گه‌نده‌ڵی بكه‌ین، له‌رووی سیاسیشه‌وه پارتی نه‌یتوانیوه یه‌كریزی كورد بپارێزێت لهههرێمو به‌غدا، بۆیه ئۆباڵی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه‌و ناكرێت له‌هه‌رێم كێشه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان ههبێتو له‌به‌غداش ناچاریان بكات به‌قسه‌ی بكه‌ن”.
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش ئه‌م دابه‌شكارییه زۆر به‌روونی له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت، لایه‌نگرانی پارتی له‌دوای بڕیاری لابردنی زێبارییه‌وه دژی بڕیاره‌كه وه‌ستانه‌وه‌و پێیان وابوو ئه‌مه بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ لێدانه له‌كورد، به‌ڵام به‌ره‌ی دووه‌م نه‌ك هه‌ر دژی نه‌وه‌ستانه‌وه، به‌ڵكو هه‌موو پۆسته‌كانیان له‌فه‌یسبووك ئاهه‌نگ گێڕان‌و ده‌ستخۆشی بوو له‌و بڕیاره.
ئه‌وانه‌ی نه‌یاری پارتین لهفهیسبووكو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر، ته‌واو دڵخۆش بوون به‌لابردنی زێباری، چونكه هۆشیار زێباری په‌یوه‌ندی خزمایهتیو حیزبه به‌پارتییه‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه، له‌یه‌ك كاتدا خاڵی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، بۆیه نه‌یاره‌كانی له‌فه‌یسبووك ده‌یاننوسی “وه‌ك چۆن پارتی له‌هه‌رێم وه‌زیری دارایی ده‌ركرد كه سه‌ر به‌گۆڕانه، ئاوهاش له‌به‌غدا وه‌زیره‌كه‌ی خۆیان ده‌ركرد كه دیسانه‌وه وه‌زیری داراییه”.
ده‌رهاویشته‌ی دوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لهزێباری بۆ له‌مه‌ودوا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆربن به‌تایبه‌ت له‌په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كان لهلایهكو هێزه كوردیه‌كانیش له‌لایه‌كی تر.
د. نه‌عمه عه‌بادی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆلێنهوهو توێژینه‌وه پێی وایه پشتكردنی یه‌كێتی له‌پاڵپشتی زێباری وه‌ك نوێنه‌ری پارتی په‌یوه‌ندی به‌كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی رابردویانهوه هه‌یه لهههرێمو ناوه‌ند كه به‌وته‌ی ناوبراو له‌دوای ساڵی 2003 دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوانیاندا “سڕی” كردبوون.
د. نه‌عمه عه‌بادی به”نیقاش”ی وت “دابه‌شبوونی كورد له‌به‌غدا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی سوننه‌و شیعه‌دا ئه‌گه‌رچی به‌ئاشكراش باسنهكرێت، له‌روداوێكی وه‌ك كشانه‌وه‌ی متمانه لهزێباریدا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا هه‌یه‌و گۆڕانیش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌یه له‌ناوه‌ندو پاڵشتی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم ناكات، ئه‌وانه هه‌مووی ئاماژه‌ن”.
نه‌عمه وتیشی “هه‌ڵوێستی پارتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌گۆڕان هاوكار بوو بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لهزێباری له‌په‌رله‌مان”.