رۆزی چوارشەممە 2016/٦/1شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گەلی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هاورێ مام خدر سكرتیری كشتی بزووتنه‌وه‌كه‌مان و هاوڕێیان قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا خالید ئەندامی پەیوەندییەکان، سەردانی مەڵبەندی ٣ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یان كرد له شاری هه‌ولێر و بە مەبەستی پیرۆزبایی ٤١ ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنیان و بروسكه‌یه‌كی بیرۆزباییان ئاراسته كردن ، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە:
به‌ڕێز / جه‌نابی مام جلال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
به‌رێزان / كاك كۆسره‌ت و دكتۆر به‌رهه‌م جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
دوای سڵاو ورێز…..
به بۆنه‌ی 41 ساڵ تێپه‌ر بوون له ته‌مه‌نی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ی تێكۆشه‌ر به ناوی (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) به گه‌رمی ئه‌م یاده پڕ سه‌روه‌ریه پیرۆز ده‌كه‌ین . دیاره دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی له‌وان ئان و سات و رۆژگاره‌دا گوڕ‌و تین وئومێدێكی تازه‌ی به كوردایه‌تی و شۆڕش به‌خشی ، یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری وه‌رچه‌رخێنه‌ر له گۆره‌پانی تێكۆشاندا رۆلی گه‌وره‌و به‌رچاوی بینیوه له به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی دۆخی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان ، هه‌ر له بواری سیاسی و شۆڕشگێری و كۆمه‌ڵایه‌تی تا ده‌گاته پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت. بێگومان یادی 41 ساڵه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی له ئان و ساتێكدایه كه ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و عێراق و كوردستان به تایبه‌تی به دۆخێكی ئیجگار هه‌ستیار و ناله‌باردا تێپه‌ر ده‌بێ ، له‌وه‌ها بارودۆخێكیشدا یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان وه‌ك چۆن له رابردوودا رۆلی كارا‌و كاریگه‌ری بینییوه له یه‌كلا كردنه‌وه و تێپه‌راندنی بار‌و دۆخه قورس و هه‌ستیاره‌كان ، هیوا ده‌خوازین به هه‌مان شێوه به قه‌د گه‌وره‌یی هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه رۆل بگێری به‌و په‌ری له خۆبوردووییه‌وه هه‌وڵی تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه بدات هاوشان له گه‌ل پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا هه‌ر وه‌ك چۆن یه‌كریزی له رابردوودا بنه‌مای هێنانه‌كایه‌ی باشترینی بژارده‌كان بووه و جه‌نابی سكرتێری گشتی به‌رێز مام جه‌لال ئه‌ندازیاری دۆخه گرانه‌كان ئه‌م ئه‌ركه‌ی هه‌میشه له سه‌ر شان بووه ، بۆیه لێره‌دا پێمان وایه به‌له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژوه‌ندی گشتی گه‌له‌كه‌مان گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه دواجار له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان ده‌شكێنه‌وه‌و ده‌توانین خه‌ونی دێرینی میلله‌ته‌كه‌مان بهێنینه دی .
جارێكی دیكه وێرای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دێرینی نێوانمان ( (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) پیرۆزبایی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌رشادبن……..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان