لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ 41 په‌رله‌مانتار داوای‌ پێداچونه‌وه‌ به‌لیژنه‌ 21 كه‌سییه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

41 په‌رله‌مانتار داوای‌ پێداچونه‌وه‌ به‌لیژنه‌ 21 كه‌سییه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

abu karwanدوای هەلبژاردنی ئەندامانی لێژنە 21 كەسیكە بۆ هەموارو ئامادەكردنی دەستوری هەرێمی كوردستان، نارەزیەتی چوار فراكسیۆنی لێكه‌وته‌وه‌، 41 په‌رله‌مانتاریش ئیمزایان كۆكردوته‌وه‌ بۆ پێداچونه‌وه‌ ب‌ه‌لیژنه‌كه‌.

 ئەبو كاروان سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لە پەڕلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەوان نارەزایی خۆیان دەربریوە لەبەرامبەر پێدانی یەك كورسی بۆ چوار فراكسیۆن كە لە هەمو رویەكەوە لەیەكتر جیاوازن، ئەوەش دژی بنه‌ماكانی دیموكراسی‌و یەكڕێزی نیشتمانییه‌، چونكە لەدانان‌و دابەشكردنی ئەندامانی ئەو لێژنەیە پشت بەسیستەمی سانتلیگۆ بەستراوە، نه‌ك سازان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “یاداشتێكی ناڕەزایەتیان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان كەواژۆی 41 پەرلەمانتاری پێوەیە بۆ ئەوەی پێداچونەوە بكرێت بەبریاری پەسەندكردنی ئەو پرۆژ یاسایە، چونكە لەگەڵ بنەماكانی سیستەمی دیموكراسی یەكناگرێتەوە.

وتیشی “ئێمه‌ش ده‌مانویست ده‌ستور له‌لایه‌ن جه‌ند حزبێكه‌وه‌ پاوان نه‌كرێت، چونكه‌ بۆ هه‌مو خه‌ڵك‌و ره‌نگه‌ جیاجیاكانه‌، بۆیه‌ بڕیارماندا به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و میكانیزمه‌ی‌ دانانی 21 كه‌سه‌كه به‌شێوه‌ی قۆرخكاری‌‌و به‌ش به‌شێنه‌ی‌ حزبی.

هاوكات په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی زه‌رد ئاری هه‌رسین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و چوار حزبه‌ خاوه‌نی‌ رابردوی پڕ سه‌روه‌رین‌و نابێت به‌شدار نه‌بن له‌ئاماده‌كرنی ده‌ستور.

رۆژی چوارشەممە (٢٠-٥-٢٠١٥) لەدانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان، 20 له‌ئەندامانی لێژنە 21 كەسیەكە بەكۆی 70 دەنگی بەلێ پەسندو دیاریكران، بەڵام چوار حیزبەكە هیچ كاندیدان نەبوو وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بەپێدانی یەك كورسی بۆ هەرچوار لایەنەكە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە