لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ “مانگانه‌ زیاتر له‌ سێ‌ هه‌زار ئێزدی‌ وڵات به‌جێده‌هێڵن”

“مانگانه‌ زیاتر له‌ سێ‌ هه‌زار ئێزدی‌ وڵات به‌جێده‌هێڵن”

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

mnallپه‌رله‌مانتارێكی‌ كوردی‌ ئێزدی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند، مانگانه‌ زیاتر له‌ سێ‌ هه‌زار ئێزدی‌ وڵات به‌جێده‌هێڵن، هۆشداریدا له‌ مه‌ترسی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ ئه‌و كۆچه‌ و داواشی‌ كرد په‌له‌ بكرێت له‌ رزگاركردنی‌ ئه‌و ناوچه‌ ئێزدیانه‌ی‌ كه‌ تائێستا له‌ژێر چنگی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشدا، ماون.
ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتاری‌ كوردی‌ ئێزدی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “مانگانه‌ زیاتر له‌ سێ‌ هه‌زار ئێزدی‌ وڵات به‌جێده‌هێڵن و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردوودشدا، ته‌وژمێكی‌ كۆچكردنی‌ ئێزدییه‌كان له‌نێوان لاوان و خێزانه‌ ئێزدییه‌كاندا ده‌ستیپێكرد، به‌ جۆرێك كه‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ 100 ئێزدی‌ له‌ڕێی‌ توركیاوه‌ رویان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌كرد”.
هه‌ر به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌: “ئێمه‌ هۆشداریی‌ ده‌ده‌ین له‌ مه‌ترسی‌ كۆچی‌ ئێزدییه‌كان بۆسه‌ر ناوچه‌ مێژووییه‌كانی‌ عیراق و كه‌سیش هانناده‌ین كۆچ بكات، به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگه‌ له‌وانه‌ ناگرین كه‌ بڕیاریی‌ یه‌كلاكه‌روه‌یان داوه‌ له‌سه‌ر ژیان و ئاینده‌ی‌ خۆیان”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، داوای‌ له‌و وڵاتانه‌ كرد كه‌ ئێزدییه‌كان كۆچی‌ بۆ ده‌كه‌ن، یارمه‌تی‌ مرۆیی‌ پێویستییان پێشكه‌ش بكه‌ن و داواشی‌ له‌ ئێزدییه‌كانی‌ نێو وڵات كرد، دانبه‌خۆیاندا بگرن و زێدی‌ خۆیان جێنه‌هێڵن و پیلانی‌ دوژمنان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.
له‌ ساڵی‌ رابردوودا، رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، هێرشێكی‌ گه‌وره‌ی‌ كرده‌ سه‌ر شاری‌ شنگال و له‌و هێرشه‌دا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ئێزدییه‌كان كوژران و ژماره‌یه‌كی‌ تریش له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌، به‌دیلگیران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە