نەجم محەمەد:
لەهەرێمى کوردستان دیسان نارەزایەتیەکانى خەڵکى ڕوولەهەڵکشانە وشەپۆلێکى ناڕەزایەتى بەڕێوەیەلەدژى ناعەدالەتى وبێ مافى و تەبوونى خزمەتگوزاریەگشتیەکان و دواکەوتن و کەمى مووچەونەبوونى خۆشگوزەرانى وهتد ..بەداخەوە ئەم ناڕەزایەتیە خۆڕسک و شۆڕشگێڕانەى خەڵکى ناڕازى لەبەرنەبوونى نوێنەران وڕابەڕانێکى جدى وهوشیارى هەڵقوڵاوى ناوخەڵکى کەئەم ناڕەزایەتیانە ڕێک خات و ڕێنوێنى بکات وئاسۆو ئامانج وخواست وداواکاریەکان دیارى بکات ئەم ناڕەزایەتیانە دەکەوێتە نێوان بەرداشى دەسەڵات وحیزبەکانەوە بەکورتى دەسەڵات وحیزبەکان ناڕەزایەتیەکانى خەڵکیان کوشتووە وخنکاندووە وناهێڵن تەندروستانە ئاراستەى خۆى وەرگرێ .
هەرچى دەسەڵاتە هەوڵ دەدات بۆسەرکوتکردن ولەناوبردنى ئەم ناڕەزایەتیانەى خەڵک تۆمەتى حیزبى بوون ودەستى حیزبى لەپشتەوەبوونى بخاتەپاڵ وهەرچى ئەو حیزبانەشە کەململانێى دەسەڵات دەکەن لەپێناو بەرژەوەندى ودەسەڵاتى زیاترى خۆیان هەوڵ دەدەن ئەم نارەزایەتیانەى خەڵکى وشەقام بقۆزنەوە وخەڵکان وکادیرانى خۆیان بخزێننە ناو ئەو ناڕەزایەتیانەو ڕابەرایەتى و نوێنەراتى ئەو ناڕەزایەتیانە بکەن وسوارى ئەو شەپۆلى ناڕەزایەتیانە دەبن ولەپێناو ئامانج وبەرژەوەندیە سیاسیەکانى خۆیاندا ناڕەزایەتیەکان بەلاڕێدا دەبەن وموساوەمەى پێ وەدەکەن وشەقام وناڕەزایەتیەکان دەکەنە فشارێک لەسەر دەسەڵات تاهەرچى زیاترە دەسەڵات وکورسى وبوجە وبەرژەوەندى زیاتر وەربگرن لەسەر شان ودەردو ڕەنج وئازاروقوربانى و ناڕەزایەتیەکانى خەڵکى.
بەمەش گەورەترین خزمەت بەدەسەڵات دەکەن وبەهانەى ئەوەى بۆدروست دەکەن کەناڕەزایەتیەکانى خەڵکى بەئاسانى سەرکوت بکات و داواکاریە مرۆییەکانى خەڵکى لەبارببات نموونەکان زۆرن وەک 17شوبات و ئەم یەک دووساڵەى دوایی کەنموونەى زیندوون بۆگەواهى ئەم ڕاستیە هەربۆیە دەبێت خەڵکى کوردستان لەو ڕوەوە زۆر ووشیارو بەئاگابێت نەهێڵێت جارێکى کە مێژوو خۆى دووبارەکاتەوە و وناڕەزایەتیەکانى خۆى لەچنگى دەسەڵات وحیزبەکان دەربهێنێت نەهێڵێت بکەوێتە نێوان ئەو دووبەرداشە وخۆى لێ ڕزگار بکات وخۆیان نوێنە رو ڕابەرى خۆیان بن وخۆیان خۆیان ڕێکخەن وماف وداواکارى خواستەکانیان دیاریکەن وخەبات بۆبەدیهێنانیان بکەن چاوەڕێ ى دەستى نوێنەرانى دەسەڵات وحیزبەکان نەبن و خەڵکى کوردستان دەبێت ئەو ڕاستیە بزانێت کەبەدەستى خۆیان دەتوانن ڕزگاربن ئەگەر یەکبن نەک بدەستى نوێنەرەداتاشراوەکانى حیزب ودەسەڵات کەخەونى بوونەپەرلەمانتاروخەونى کورسى وخەونى پلەو پایەو سەرمایە دەبین لەڕێگەى ناڕەزایەتیەکانى خەڵکەوە پێ ى بگەن نەک خەونى خۆشگوزەرانى بۆخەڵکى…