لەبارەی پەیامی بەڕێز ئۆجەلان بۆ پرسی ئاشتی و بەیەكەوە ژیان ..
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان پێشوازی لە هەموو هەنگاوێكی ئاشتیانە دەكات و پێمانوایە ڕاگەیاندنەكەی بەڕێز ئۆجەلان بەرپرسیارییەتێكی مێژووییە ،هەروەك پێویستە لەبەرامبەر ئەو پەیامە دەوڵەتی توركیا هەنگاوی ئەرێنی و جددی بهاوێژێ و زەمینەی یاسایی و سیاسی بابەتیانەبهێنێتە كایەوە و كۆتایی بە دەیان ساڵەی شەڕ و كوشتاربێنێت ،پێویستیشە پرسی گەلەكەمان لە باكوور ڕەهەندێكی دەوڵەتی وەربگرێت و لەڕێگەی دام و دەزگا فەرمییەكان چارەسەر بكرێت ،بانگەوازی ئەمجارە گرنگییەكی نێودەوڵەتی وەرگرتووە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی باڵا پێشوازیكردووە،ئەوەش مایەی ئومێدێكی گەورەی گەلەكەمان و گەلانی توركیایە ،بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە.
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان