و: پێشه‌وا ئەنوەر
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا پێشبڕكێی تۆپی پێ بووته دیارده‌یه‌كی گرنگ و جیهانی، تۆپی پێ نه‌ك ته‌نها به ناونیشانی یه‌ك وه‌رزش كه له مۆندیالی جیهانیدا گۆڕاوه به پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌كان، ده‌رئه‌نجامه ئابوریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، فه‌رهه‌نگیی و سیاسیه‌كانیی سه‌رانسه‌ی جیهانی گرتووه‌ته‌وه و ملیۆنه‌ها کەس به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت و تیڤیه‌كانه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن.منیش ئه‌م ڕۆژانه هه‌وڵده‌ده‌م لانی كه‌م یارییه گرنگه‌كان ببینم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه جێی سه‌رنجه و وا ده‌زانم ده‌توانێت نمونه‌یه‌كی گونجاو بێت و به ده‌ربڕینێك ده‌توانرێت له‌وه وانه وه‌ربگیرێت، سودوه‌رگرتن له یاساكانی یاری تۆپی پێیه له یاری سیاسه‌تدا كه به شێوه‌یه‌كی كورت ئاماژه‌ی پێده‌درێت.
١/ بنه‌مای یه‌كه‌م حاكمیه‌تی یاساكانی یاریكردنه، یاری كاتێك دروست ده‌بێت كه یاسا و ڕێساكانی ناوبژیوان به‌سه‌ریدا له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌وه قه‌بوڵ و ڕه‌چاوبكرێت، هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه یاسا و ڕێسای حاكم به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا و ڕه‌چاوكردنی ئه‌وانه له مه‌یدانی سیاسی‌دا له پێویستی و بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ر كێبه‌ڕكێیه‌كی سیاسیه.
٢/ بابه‌تێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی و گرنگ له یاری تۆپی پێدا بوونی رکابەرە، له پێشبڕكێكانی تۆپی پێدا نه‌ك ته‌نها به نه‌بوونی رکابەر یاری نایه‌ته‌كایه‌وه، رکابەری لاوازیش بایه‌خێكی وه‌ها به پێشبڕكێیه‌كه نادات، ئه‌م بنه‌مایه له بنچینه‌كانی ململانێی سیاسیش ده‌بێت.
به‌داخه‌وه له هه‌ندێك له وڵاته‌كاندا، سه‌رنجی ئه‌م بنه‌ما گرنگه نادرێت و ته‌وژمی ده‌سه‌ڵاتی حاكم هه‌وڵده‌دات به سڕینه‌وه و لاوازكردنی ڕكه‌به‌ره‌كه‌ی یاریه سیاسیه‌كه له دۆخێكی نابه‌رانبه‌ر و ناعادلانه‌دا كۆتایی پێبهێنێت، به دهربڕینێكیتر له مجۆره وڵاتانه‌دا دەکرێت فره‌یی پاڵێوراو بوونی هه‌بێت، به‌ڵام فره‌یی سیاسی بوونی نییه.
٣/ جێبه‌جێكردنی ڕاست و دروستی یاسا و ڕێساكان، پێویستی به دادوه‌ر یان دادوه‌رگه‌لێكه كه له‌گه‌ڵ بێلایه‌نی ته‌واو و به‌بێ هیچ جۆره تێبینی و یان لایه‌نداریی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایانه پێداگربێت و ئه‌وانه له مه‌یدانی كرداردا عه‌مه‌لی بكات.
٤/ نیگای تیژبینی یاریزانان، ڕاهێنه‌ران و هاندەران، ڕوخسه‌تی لایه‌نداری دادوه‌ر یان دادوه‌ران له یه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی تایبه‌ت نادات و دادوه‌رانێك كه بنه‌مای بێلایه‌نی ڕه‌چاو نه‌كه‌ن مه‌شروعیه‌تی خۆیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌بێت واز له دادوه‌ری بهێنن (یان ناچار به‌وه ده‌كرێن).
هه‌ڵبه‌ته نیازێك به ڕوونكردنه‌وه نییه كه له هه‌ندێك له كێبه‌ڕكێ سیاسیه‌كاندا، دادوه‌ران خۆیان ده‌بنه یاریكه‌ر؟! له‌سه‌ر ئەساسی ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌تاییه به‌رگوزاری كێبه‌ڕكێی سیاسی ئاماده‌بوونی دادوه‌رانی بێلایه‌ن و له‌وه گرنگتر دادوه‌ریی بێلایه‌ن ده‌خوازێت.
٥/ قبوڵ و ڕه‌چاوكردنی ڕاسته‌قینه‌ی بنه‌مای نه‌ڕوخاندنی رکابەر و یان به ده‌ربڕینێكی تر یاری جوامێرانه له پێویستیه‌كانی دیكه‌یه كه له غه‌یری ئه‌وه‌دا دادوه‌ران لێپرسراون ده‌سته‌به‌جێ جێبه‌جێكردنی ڕێوشوێنی ئاگادارکردنەوە دەگرنەبەر.
٦/ بنچینه‌ی هه‌ڵبژاردنی شایسته له بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م مه‌یدانه‌یه، ئه‌گه‌رچی ڕێی تێده‌چێت به‌هۆی هه‌ندێك تێبینی یان هه‌ڵه‌وه ئه‌م بنه‌مایه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها جێبه‌جێ نه‌بێت؛ بەڵام به دڵنیاییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه له غه‌یری ئه‌م شێوه‌یه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتن و شكست مسۆگه‌ره. به‌ده‌ربڕینێك ئه‌گه‌ر بڕیاره له هه‌ڵبژارده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتودا به‌دیاركه‌وین ده‌بێت تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ڕێتێچووه باشترینه‌كان ڕه‌وانه‌ی گۆڕه‌پانی كێبه‌ڕكێ بكه‌ین كه له سیاسه‌ت و حكومه‌تدا به هه‌ڵبژێردراوی شایسته دەردەبردرێت.
٧/ به‌ڕێوه‌بردن و ڕێنمایی دروستی هه‌ڵبژارده بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن و سه‌رنجدان له ستراتیژ و تاكتیك گه‌لی پێویست.
٨/ گیانی كاری به كۆمه‌ڵ كه ده‌رئه‌نجامی هاودڵی، هه‌ماهه‌نگی و ئامانجی هاوبه‌شه.
٩/ ىبنه‌مای شه‌فافیه‌ت، به‌م واتایه كه پێشبڕكێ به ئاماده‌بوونی بینه‌ران و سه‌یركه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت و دادوه‌ری ئه‌وانیش جێی بایه‌خی زۆرێكه.
١٠/ ڕه‌خنه‌ی به ویژدانانه‌ی پسپۆڕان له تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی پێشبڕكێی تۆپی پێیه، هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه ده‌بینین شاره‌زایانی تۆپی پێ به وردی و سه‌رنجه‌وه، ته‌واوی خاڵی بەهێز و لاوازیی گشتی و تاكی تیمه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
خۆزگه هه‌مانجۆر كه كرداری هه‌ڵبژارده‌كه و تاك به تاكی یاریزانان و راهێنه‌ران له راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌بێتە بابه‌تی ڕه‌خنه و ئیراد لێگرتن، كرداری به كۆمه‌ڵ و تاكی كارەکتەرانی مه‌یدانی سیاسه‌ت و حكومڕانیش له تێڕوانینی شاره‌زایانه‌وه له پسپۆڕیه‌تیه جیاوازه‌كاندا ده‌بووه بابه‌تی ڕه‌خنه و توێژینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن.
١١/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و خانه‌نشینی له وه‌ختی خۆیدا له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیكه‌ی بواری وه‌رزشه، یاریزانان تا ته‌مه‌نێكی دیاریكراو ده‌توانن له مه‌یدان و یاریگاكاندا چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، له‌وه‌به‌دوا به قبوڵكردنی واقیع و جێهیشتنی گۆڕه‌پان له بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ری، كاری پسۆڕی و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموون ده‌ستبه‌كارده‌بن.
١٢/ دادوه‌ری ئه‌فكار و ڕای گشتی؛ ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی زۆری بینه‌ران، پسپۆڕ و شاره‌زای تۆپی پێ نین، به‌ڵام تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ده‌توانن خاڵی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌كان، یاریزانان، راهێنه‌ران و دادوه‌ران ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته له بواری سیاسه‌ت و حكومه‌تیشدا بوونی هه‌یه، زۆرێك له خه‌ڵكی پسپۆڕ و شاره‌زای كاری به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌ی وڵات نین؛ به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هۆشیاركردنه‌وه‌ی ڕاست و دروست له خاڵی هێز و لاوازیی تێده‌گه‌ن و ده‌توانن له‌ڕێی ئه‌مه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا تیمێكی به‌هێز و تاكی شایسته‌تر بۆ ئیداره‌دانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، ڕكه‌به‌رانه و دادگه‌رانه‌دا هه‌ڵبژێرن.
١٣/ خاڵێكی دیكه كه جێی بایه‌خه، نمونه‌یی بوونی بواری ململانێی وه‌رزشیه بۆ مه‌یدانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، له یاری تۆپی پێدا شاهێدی ئه‌وه‌ین كه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك ته‌واوی وڵاتان له گۆڕه‌پانی ململانێكاندا و له دۆخێكی دادپه‌روه‌رانه‌دا ئاماده ده‌بێت.
له‌م مه‌یدانه‌ی وه‌رزشدا جیاوازییه‌ك له نێوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا و مۆناكۆ، گانا، ساحل عاج و…دا بوونی نیه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له هه‌لومه‌رجێكی یه‌كساندا، له به‌رانبه‌ری یه‌كتره‌وه پێشبڕكێ ده‌كه‌ن تا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك كه توانای زیاتری هه‌یه سه‌ركه‌وتووی گۆڕه‌پان بێت.
تێبینی ده‌كرێ كه ئاسایی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌مریكا به‌هۆی لاوازییه‌وه به‌راورد به هه‌ڵبژارده‌كانی دیكه‌ی وه‌ك به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین و.. زوتر مه‌یدانی كێبه‌ڕكێ به‌هۆی شكستیه‌وه له یاریدا جێده‌هیڵێت. ئه‌ی خۆزگه له بورای په‌یوه‌ندیه سیاسیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشدا هێزه گه‌وره‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا له هه‌لومه‌رجێكی یه‌كساندا ده‌چووه مه‌یدانی كێبه‌ڕكێوه، توان ئابوری، سیاسی، سه‌ربازی و بانگه‌شه‌ییه‌كانی مه‌یدانه‌كه‌ی له وڵاتانی دیكه ته‌نگتر نه‌ده‌كرده‌وه و وڵاتان ده‌یانتوانی له دۆخیكی دادپه‌روه‌رانه‌دا له گۆڕه‌پانی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وله‌تیه‌كاندا ململانێ و كێبه‌ڕكێ بكه‌ن.
ئومێد ئه‌وه‌یه كه یاسا و ڕێساكانی یاریی له مه‌یدانی وه‌رزشی تۆپی پێدا به ناونیشانی نمونه‌یه‌ك بواری سیاسه‌ت و حكومه‌ت له هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی ناوه‌خۆیی و ده‌ره‌كیدا بخه‌نه ژێر كاریگه‌ریه‌وه و سیاسه‌تمه‌داران له‌م وه‌رزشه جیهانیه سودی ئه‌وتۆ وه‌ربگرن و یاساكانی یاری سیاسی هه‌روه‌ك یاسا و ڕێساكانی حاكم به‌سه‌ر تۆپی پێدا ده‌چه‌سپان و جێبه‌جێ ده‌كران.
١٤/ پسپۆڕیه‌تگەرایی، بابه‌تێكی دیكه‌یه كه له بواری كێبه‌ڕكێ وه‌رزشیه‌كاندا به توندی له‌سه‌ری جه‌ختده‌كرێته‌وه.
بۆ نمونه ئیمكانی نییه كه‌سی ناشاره‌زا به ناونیشانی ڕاهێنه‌ری تۆپی پێ هه‌ڵبژێردرێت، خۆزگه له مه‌یدانی سیاسه‌ت و حكومڕانیشدا له ئێران (و له شوێنانی دیكه‌شدا) هه‌روه‌ك تۆپی پێ له خاوه‌ن ڕایان و پسپۆڕان سود وه‌رده‌گیرا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕاهێنه‌ری تۆپی پێ له ئێران ڕێی تێده‌چێت غه‌یره ئێرانی و غه‌یره موسڵمانیش بێت.ده‌رئه‌نجام ئه‌مه‌ی كه ئه‌گه‌ر له بواری سیاسه‌ت و حكومه‌تدا له ئێران (و شوێنانی دیكه‌شدا) یاسای جێبەجێکراو به‌سه‌ر یاری تۆپی پێدا حاكم ده‌بوو، ئه‌م وڵاته‌ش ده‌یتوانی له بواره‌كانی ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی سه‌ركه‌وتوانه ده‌ركه‌وێت و له مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تیشدا ڕۆڵێكی كاریگه‌رتر به ئه‌ستۆوه بگرێ.