لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن وەفدی باشوری کوردستان:وەحشیگەرییەک لە عفرین بەڕێوە دەچێت،بەڵام ئیرادە بەهێزە و بەرەنگارییەکی بێ وێنە هەیە

وەفدی باشوری کوردستان:وەحشیگەرییەک لە عفرین بەڕێوە دەچێت،بەڵام ئیرادە بەهێزە و بەرەنگارییەکی بێ وێنە هەیە

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

ماوەی چەند رۆژێکە وەفدێکی هێز و لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان لە چوارچیوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK ، بۆ پشتیوانی کردن لە بەرخودانی عەفرین سەردانی رۆژئاوای کوردستانیان کردوە و ئێستا لەسەر سنوری کانتۆنی عفرین چاودێری باردۆخەکان دەکەن ،بەڵام تۆپبارانی دەوڵەتی تورکیا رێگە نادات بچنە ناو شارەکەوە .

هاورێ خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەنێو وەفدەکە دایە و لە لیدوانێکی تایبەتدا بە سایتی ئاشتی راگەیاند (لە چەندین لاوە سوپای تورکیا هێرش دەکا،بەڵام نەیانتوانیوە بێنە ناو شارەکە و بەرگرییەکی بێ وێنە هەیە لەلایەن شەرڤانان و خەڵکی رۆژئاوا ، ئەمە جگە لەوەی تۆپ باران بەردەوامە و سوپای تورکیا دەستیان کوشتن و بڕینی تەنانەت خەڵکی سڤیلیش نەپاراستوە  )

بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین، لە سەرەتای هێڕشەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین، ٢٣٢ هاولاتی شەهیدبوون، کە ٣٥یان منداڵن و ٢٩یان ژن، هەروەها ٦٦٨ هاوڵاتی برینداربوون کە ٩٠یان منداڵن و ١٠٠یان ژن.

مانگی سووری کوردی ڕایگەتاندووە، کە ٩٠٪ی ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە عەفرین ئەنجامدراون، لە ڕێگای بۆردوومان فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەتی تورکەوە بوون.

مانگی سوور ئاماری کۆمەڵکوژییەکانی حکومەتی تورک لە ٢٠ی مانگی ١ ەوە بۆ ١٠ی مانگی ئازاری بەم شێووەیە بڵاوکردووەتەوە.

ناوەندی عەفرین: ١٠ شەهید و ٣٦ بریندار

جندرێس: ٢٦ شەهید و ١٠٧ بریندار

شییە: ١٣ شەهید، ٤٥ بریندار

ڕاجۆ: ١٠ شەهید و ١١٢ بریندار

مابەتا: ١٢ شەهید و ٢٢ بریندار

بلبلێ: سێ شەهید و ٢٧ بریندار

شەرا: حەوت شەهید و ٢٦ بریندار

شێراوا: ٢١ شەهید و ٤٠ بریندار

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە