مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان بروسکەیەکی پیرۆزبایدا پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و عێراق و تەواوی موسڵمانانی جیهان دەکا ، ئەوەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە :
پیرۆزبێت هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان ..!
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسلمانانی جیهان به‌گشتی و كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها
هیوادارین جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ببێته مایه‌ی یه‌كگرتنی هه‌موو هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان و یه‌كخستنی هه‌موو تواناكان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه دژواره له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌رباز بكه‌ین و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌شتر هه‌نگاو بنێین و پێویسته هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت و مێزی گفتوگۆ بكه‌نه كاری له‌پێشینه‌ییان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و باره ناهه‌موار و قه‌یرانه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیانه كه گه‌له‌كه‌مانی پێ هه‌راسان بووه و ده‌خوازێت به وردی هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌باره‌وه بكرێت .
جارێكی دیكه زۆر به‌گه‌رمی پیرۆزبایی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
11\9\2016