له سێ گوندی نزیك هه‌ولێر، به زه‌بری هێز ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر نزیكه‌ی 200 دۆنم زه‌وی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كه‌وه كه جلی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیان له‌به‌ردایه، ده‌شوترێت به‌رپرسی حكومی و حزبیان له‌پشته‌وه‌یه.
له پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 26 شه‌شی مانگ، به جلی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه، كه زۆربه‌یان ئه‌ندامی حزبه‌كانن، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر هه‌ر سێ گوندی مامز ئاوا، نازم ئاوا و گوندی مزه‌حمه‌ت له باشوری رۆژئاوای هه‌ولێر، نزیكه‌ی 200 دۆنم زه‌وی ئه‌و گوندانه‌یان به زۆره‌ملێ بۆ خۆیان جیاكردووه‌ته‌وه و داگیریان كردووه.
دانیشتوویه‌كی گوندی مامز ئاوا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند: “ماوه‌ی چه‌ند رۆژ ده‌بێت خه‌ڵكێكی زۆر روویانكردووه‌ته ئه‌و گونده و خه‌ریكی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش به جلی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه و ئاسایشیان له‌به‌ردایه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسی حزبیشیان له‌گه‌ڵدایه”.
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی دانیشتووی ئه‌و گونده وتی: “ئه‌م زه‌ویانه هی جوتیاره‌كان بوو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌وته به‌ر ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌و جوتیارانه وه‌رگیرانه‌وه و قه‌ره‌بووكرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند رۆژێكه هه‌ر كه‌سێك دێت زه‌وییه‌كی 100 یان 200 مه‌تری داگیر ده‌كات”.
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی دانیشتووی ئه‌و گونده كه خۆی كادری پارتی دیموكراتی كوردستانه وتی: “ئێواره‌ی هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شه‌مامك و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس هاتنه مامز ئاوا به‌سێ ئۆتۆمبێله‌وه، رووبه‌ڕووی 300 له‌وانه بوونه‌وه كه زه‌وییه‌كانیان داگیركردووه و قسه‌یان پێوتن”.
وتیشی: “پۆلیسیش هیچی پێناكرێت ده‌بینێت ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی داگیركردووه جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه و ئاسایشی له‌به‌ره ده‌كشێته‌وه، من خۆم كه‌سی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانیش ده‌ناسم ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌ویدا گرتووه”.
ئه‌و زه‌ویانه رووبه‌ره‌كه‌ی به خه‌مڵاندنی سێ له‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ن، ده‌گاته 200 دۆنم و ده‌كه‌ونه نێوان سێ گوندی مزه‌حمه‌ت و مامز ئاوا و نازم ئاوا.
سه‌رچاوه: هاوڵاتی