لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ زانیاری نوێ‌ لەبارەی ژمارەی ئاوارەكانی عێراق

زانیاری نوێ‌ لەبارەی ژمارەی ئاوارەكانی عێراق

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

awaraوەزیری كۆچ‌و كۆچبەران دواین ئاماری ئاوارەكانی عێراق ئاشكرادەكات‌و دەڵێت زیاتر لەیەك ملیۆن ئاوارە دەتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان ئەگەر بارودۆخی گونجاویان بۆ بڕەخسێنرێت. 

 دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند “تا ئێستا 669 هەزار خێزانی ئاوارە لەوەزارەتەكەیاندا تۆمار كراوە كە دەكاتە نزیكەی سێ ملیۆن‌و 300 هەزار كەس”.

وتیشی “لەو ژمارەیەش پارێزگای نەینەوا بە پلەی یەكەم دێت كە 243 هەزار خێزانی ئاوارە بووە، كە دەكاتە زیاتر لەیەك ملیۆن ئاوارە‌و دوای ئەویش پارێزگای ئەنبار دێت كە نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارەی هەیە‌و دوای ئەویش پارێزگای سەڵاحەدین دێت كە ئەویش نزیكەی 600 هەزار ئاوارەی هەیە”.

دەرباز محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد “لەپارێزگای دیالەش 61 هەزار خێزان ئاوارە بون‌و لەپارێزگای بەغداد 26 هەزار خێزان و پارێزگای كەركوكیش 16 هەزار خێزان ئاوارە بون”.

وەزیری كۆچ‌و كۆچبەران ئاشكراشی كرد “بەپێی زانیارییەكانمان زیاتر لەیەك ملیۆن ئاوارە دەتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان، ئەگەر بارودۆخ ئاسایی بێتەوە كە ئەویش پەیوەندی بە سێ خاڵی بنەڕەتیەوە هەیە”.

لەبارەی ئەو سێ خاڵەوە دەرباز محەمەد وتی” خاڵی یەكەم لایەنی ئەمنی‌و سەربازییەو كە پاكردنەوەی ناوچەكان لەپاشماوەی جەنگ‌و دەستەبەركردنی ئاسایش دەگرێتەوە‌و خاڵی دووەمیش دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانە لەئاو‌و كارەبا‌و تەندروستی‌و خزمەتگوزارییەكانی دیكەیەو خاڵی سێیەمیش لێكتێگەیشتن‌و ئاشتەوایی سیاسی‌و ئیداری نێوان پێكهاتەكانی ئەو ناوچانەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە “ئەم سێ خاڵە هەنگاوی بنەڕەتین بۆ ئەوەی ئەو ئاوارە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە