هه‌ڵدێر
ڤیگتۆر هوگۆ
وه‌رگێڕانى له فرانسییه‌وه
د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر
من گیانێكى زیندووم له هه‌ناوى شته مردووه‌كان
ده‌زانم كلیلى ئاسنین داڕێژم كه ده‌رگاكان كڵۆم دراون
ده‌توانم به‌ره‌و سه‌حرا سه‌رادووى شێر بنێم،
ناوم باخوسه، نوح، دوكالیۆن،
ناوم شكسپیره، هانیبال، سێزار، دانتێ،
داگیركارێكم هه‌ر مه‌پرسه، شمشێرێكى ده‌گمه‌نم له ده‌سته،
ده‌چمه ناو تارمایى هه‌ره ڕه‌ش و سه‌رادووى ده‌نێم،
ده‌چمه ناو هه‌موو تۆقینێك، ده‌چمه ناو هه‌موو شه‌وێك.
من ئه‌فلاتونم، ده‌بینم، من نیوتۆنم، شت ده‌دۆزمه‌وه.
له كونده‌په‌پوو ئاتێن دروست ده‌كه‌م، له گورگ
ڕۆما، هه‌ڵۆش پێمده‌ڵێ: تۆ پێشكه‌وه !
كریست له ناو گۆڕى منه و ئه‌یوبیش له‌سه‌ر منى خۆڵه،
ده‌ژیم! له ناو هه‌ردوو ده‌ستم به هاوسه‌نگى ڕاده‌گرم
گیان و جه‌سته، من ئینسانم، دواجار سه‌ردار و ئازاد !
من ئاده‌م‌ـى هه‌ره كه‌ونارام! ئاره‌زووم هه‌یه، شت ده‌زانم، هه‌ست به شت ده‌كه‌م،
دره‌ختى ژیانم له‌ناو قامكه به‌هێزه‌كانم ڕاگرتووه،
شادمانم، له‌سه‌ر سه‌رى خۆم ده‌یهه‌ژێنمه‌وه،
ئینجا وه‌ك ئه‌وه‌ى باى ڕه‌شه‌بایه‌ك بم،
چڵه پڕ له پرته‌قاڵه ئاڵتوونییه‌كانى ڕاده‌وه‌شێنم و
هاوار ده‌كه‌م: ڕاكه‌ن میلله‌ت، بگه‌نێ، بیخۆن !
هه‌موو سێوه‌كان به‌سه‌ر سه‌ریان به‌رده‌ده‌مه‌وه،
چونكه، زانست بۆ منه، بۆ كوڕه‌كانم، بۆ مرۆكانه،
شیله و نیانى تۆ به شه‌پۆڵ له ئاسمانى پڕ له جوانى و میهره‌بانى ده‌ڕژێ،
چونكه ژیان میوه‌ى تۆیه، ڕه‌گه‌كانى نه‌مرییه !
هه‌موو شتێك شین ده‌بێ، هه‌موو شتێك فراژى ده‌بێ، كووره‌ى ئاگر گه‌وره ده‌بێ،
وه‌ك له ناو دارستانێك كه ئاگرى سوور ڕاده‌كا،
پێشكه‌وتنى جوان گوڵگونه، نیگاش له‌سه‌ر پیرۆزه‌یى مۆڵه‌ق بووه،
بڕۆ، ئیتر وێڕاى تێپه‌ڕین ڕابردوو هه‌ڵڵووشه،
ده‌مه‌وێ هه‌موو شتێك سه‌رم بۆ دانه‌وێنێ، كانزاى نه‌شكاو،
وازدێنم، تا ڕاده‌یه‌ك من یه‌كسانم به نادیارییه مه‌زنه‌كان،
نشێوه‌كان به ترێ ده‌چێنم وه‌ك ئه‌و كه به هه‌نگڤین ده‌یچێنێ،
وه‌ك ئه‌و گۆى خڕ له ئاسمان به‌ره‌ڵا ده‌كه‌م،
كۆشكێك له‌وه دروست ده‌كه‌م كه زیندانم بوو،
به به‌نێكى زیندوو ئه‌م سه‌رجه‌ب به‌و سه‌رجه‌ب ده‌به‌ستمه‌وه،
گیان له‌سه‌ر باڵى بروسكه ده‌دزم
كه‌وانه‌ى نه‌مرۆد ڕاده‌خه‌م، كه‌وانه‌ى خودایى له ئاسن،
ئینجا ئه‌و تیره كه هاشه‌ى دێ، ئه‌و تیره كه ده‌فڕێ،
وشه‌كانى خۆمه كه ده‌ینێرمه ئه‌وسه‌رى دنیا.
قسه له‌گه‌ڵ ڕاین، گه‌نج، ئۆرێگان ده‌كه‌م،
وه‌ك سێ گەڕیده‌ى ناو یه‌ك ڤاگۆن.
مه‌ودا چیتر نییه، له كۆنه فه‌زاى به‌رز و مه‌زن،
كورته‌باڵایه‌ك دروست ده‌كه‌م، ده‌ڕۆم، ئینجا به‌رانبه‌ر به‌م جورئه‌ته‌ى خۆم،
قوله‌ڕه‌شه زه‌به‌لاحه دڵپیسه‌كان سه‌رى بۆنكه‌رى خۆیان قیت ده‌كه‌نه‌وه،
پرۆمێتوس، زنجیركراو له قه‌فقاس، هاوارێك ده‌كا،
هه‌موو پێیان سه‌یره ده‌بینن فرانكلین بروسكه ده‌دزێ،
فولتۆن، وه‌كو ژۆپیتێرێك كردبوویه بارووت
لێڤیاتان هه‌ڵده‌ستێته‌وه و له ڕووبار ده‌په‌ڕێته‌وه،
گالڤانى، ئارامه، مه‌رگ له‌ناو پێكه‌نینێكى تاڵ ده‌خنكێنێ،
ڤۆلتا شمشێرى فریشته به ده‌سته‌كانى ده‌گرێ،
ده‌یتاوێنێته‌وه، جیهانیش له‌گه‌ڵ ده‌نگم ده‌له‌رزێ،
قابیل مرد، ئاینده‌ش به هابیلى لاو ده‌چێ،
سه‌رله‌نوێ عه‌ده‌ن داگیرده‌كه‌مه‌وه، بابلیش ته‌واو ده‌كه‌م،
هیچ شتێك بێ من نابێ، سروش سه‌ره‌تای منه، كۆتایى پێده‌هێنم.
ئاى… زه‌مین، من شاى تۆم.
***
په‌راوێز :
ڤیكتۆر هوگۆ: له ساڵى 1802 له دایكبووه و له ساڵى 1885 كۆچى دوایى كردووه. یه‌كێكه له شاعیر و ڕۆماننووس و شانۆنووس و هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى فرانسى، كاریگه‌رییه‌كى زۆر مه‌زنى له ئه‌ده‌بى فرانسى جیهانى كردووه.
1- باخوس: خواوه‌ندى شه‌راب له لاى ڕۆمانه‌كان، هاوتاكه‌ى خواوه‌ند دیۆنیزۆس له میتۆلۆژیاى گرێكى، خواوه‌ندى شه‌راب و خاك و مه‌ستى و ڕابواردن و سروشته.
2- دوكالیۆن: هاوتاى نوحه له چیرۆكى تۆفانى ته‌ورات و ئینجیل، یه‌كێ له شاكانى گرێكه و له هه‌مان كات پاڵه‌وانێكیشه، كوڕى پڕۆمیتوسه.
3- هانیبال: سه‌رله‌شكرێكى مه‌زنى ڕۆمانى بوو.
4- ئاتێن: پایته‌ختى یۆنان. (زۆرجار كورد به هه‌ڵه ده‌نووسن ئه‌سینا، ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌رگرتنه له زمانى عه‌ره‌بى.)
5- نه‌مرۆد: ڕاوكه‌رێكى زۆر به توانا و شاره‌زا و نیشانه‌شكێن بووه، كه‌سایه‌تییه‌كه له ته‌ورات ناوى هاتووه.
6- بروسكه: چه‌كى خواوه‌ند زیۆسه.
7- لێڤیاتان: گیانه‌وه‌رێكى دڕنده‌ى ئه‌فسانه‌یییه له ته‌ورات به “لۆتان” ناوى هاتووه.
8- گالڤانى: لویجى گالڤانى: زانایه‌كى ئیتالییه له سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌م ژیاوه، فیزیكناس و بیۆلۆژیناس بووه.