ژیان
گاڵتەكردن نیە!
دەبێت
بە رژدییەكی تەواوە بژیت.
بۆ نمونە:
وەك سمۆریەیەك
بەبێ ئەوەی چاوەرێی هیچ بكەیت،
بە باشی بژیت.
دەبێت
ژیان تەواوی بوون و خەمت بێت.
دەبێت
ژیان زۆر بە رژدی وەربگریت،
تا ئەو ئاستەی
بتوانی، بە دەست و پێی بەستراو و رووبە دیوار
یان
بە چاویلكەیكی گەورە و بەرگی سپیەوە،
لە ژوری نەشتەرگەیدا، لەبەر ئەو مرۆڤانەی گیان دەدەن
لەبەر خاتری ئەو مرۆڤانەی رویانت نەدیووە
بەبێ ئەوەی كەس بەم كارەت بزانێت
بزانیت كە
جوانترین و راسترین شت، ژیانە!
***
یانی
دەبێت ژیان بە رژدی وەربگریت
بۆ نمونە:
لە تەمەنی (70) ساڵیدا
درەختی زەویتوون بروێنی
نەك لەبەر خاتری منداڵەكانت، بەڵكو
لەبەر خاتری ئەوەی كە بڕوات بە مردن نیە.
هیچ نەبێت لەبەر ئەوەی
كە بزانی ژیان مانای خۆی هەیە.
نازم حیكمەت
وەرگێرانی: نەبەز گۆران