لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی ئایندەی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی ئایندەی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

sardany ayindasardany ayendaرۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٧\٥\٢٠١٦ ، وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوری خلیل محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار محمد ئەندامی پەیوەندییەکان سەردانی بارەگای حزبی حزبی ئایدەی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد ، لەلایەن بەرێزان هاوڕێ ئارام ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوری زریان ئەندامی سەرکردایەتی و هاوڕی غانم ئەندامی پەیوەندییەکانی حزبی ئایندەی کوردستان پێشوازییان لێکرا ..

لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی خرایە بەر باس و دشدشەکردن ، هەردوولا بە تێفکرین و سیاسەت و دنیابینی خۆیان روودا و پیشهاتەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی کوردستان و عێراق  و رووداوە چاوەروانکراوەکانیان، باسکرد .

بەشێکیتری کۆبوونەوەکە یەکریزی و تەبایی نیوان هیز و لایەنە سیاسیەکان بوو لە وەزعیەتی ناسکی ئیستای ئێراق و کوردستان کە دڕندەترین هێزی رەشی دنیا کە تیرۆرستانی داعشن مۆنەتە مۆتەکەی سەر دڵ و گیانی خەڵکی عێراق و کوردستان ، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە پێوسیتە هەموو لایەک بەرژەوەندییە تایبەتی و حزبییەکانیان بەلاوە بنێن و هێزی خۆمان بەهێزتر بکەین بۆ زیاتر کورتکردنەوەەی دەستی رەشی تیرۆرستان بەسەر کۆمەڵگای کوردستان ، لەلایەکیتریش دەور و رۆڵی سەرەکیمان هەبێت لە گۆڕانکارییە جاوەڕوانکراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست .

لەکۆتاییدا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە گەرمێ بەڕێکران و جەختی لە پەیوەندی دۆستانە و مێژووی نێوان هەردولا کرایەوە لە مەسەلە نیشتیمانی و نەتەوەیەکان .

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە