رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌یان تونێلی بۆ به‌رگریكردن له‌ناو شنگال لێدابوو كه به وته‌ی به‌شێك له ئاژانسه‌كان ئامانج له دروستكردنی ئه‌و ژماره تونێله بۆخۆ پاراستنیان بووه له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و تۆپبارانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، ئه‌و تونێلانه به‌و دیله ئێزدیانه لێدراوه كه داعش لای خۆی گلی دابوونه‌وه‌و دواتر گولـله‌بارانی كردوون.
تونێله‌كانی داعش له‌ناو شنگال جگه له په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خۆ حه‌شاردانیان، كۆبوونه‌وه‌یان تێدا كراوه‌و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م تونێله‌كانیش به كامێرای چاودێری كۆنتڕۆڵكرابوو.
هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌و تونێلانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌ك و جبه‌خانه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاكان.
به‌وته‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆژ نیوز، له ناو ئه‌و تونێلانه‌دا ده‌یه‌ها به‌ڵگه‌ی مۆرداری په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تی توركیا به چه‌ته‌كانی داعشه‌وه به‌ده‌ست كه‌وتوون، كه مایه‌ی تیڕامان و سه‌رنجی زۆرن، له‌ناویاندا ئاڕمی ئۆجاغی عوسمانی هه‌یه كه رێكخراوێكی سه‌ربه ئاكه‌په‌ن و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ونی عوسمانی كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها په‌ڕتوكی 11 ساڵی توركی هه‌بووه كه باس و په‌سنێكی ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په‌یه. له‌سه‌ر دیواره‌كان به‌زمانی توركی چه‌ندین نوسراو ده‌بینرێن زیاترینیان نزا و پاڕانه‌وه و باسكردنه له جیهاد.