به‌رده‌وامی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان‌و ئاسته به‌رزه‌كانی سیاسه‌ت له‌وێنه‌ی په‌رله‌مانتارانی گه‌یاندوه‌ته باوه‌ڕێك چاكسازی ناكرێت، ده‌ڵێن “كه‌س نازانێت كه‌ی قه‌یرانی دارایی كۆتایی دێت”.
ئا: وریا حسێن
عه‌بدوڵا كه‌ریم فه‌رمانبه‌ر له‌بازاڕی به‌ر به‌له‌دیه‌كه‌ی سلێمانی سه‌رقاڵی كڕینی میوه‌بو به‌رده‌وام گله‌یی ئه‌وه‌یده‌كرد كه شته‌كان گرانه له‌وه‌ڵامی گلییه‌كانی فرۆشیاری میوه‌كه‌ش به‌پێكه‌نینه‌وه ئه‌وه‌ی پێوت “باقه‌یران كۆتایی بێت ئێمه‌ش هه‌زرانی ده‌كه‌ین” عه‌بدوڵاش بێ دودڵی وه‌ڵامی دایه‌وه وتی “جارێكی تر عه‌یامی پێش قه‌یرانه‌كه ناگه‌ڕێته‌وه”.
ئه‌م قسانه ئێستا مشتومڕی به‌شێكی زۆری شه‌قامی كوردیین، به‌جۆرێك كه‌ی كۆتایی به‌قه‌یرانی دارایی دێت؟ به‌ڵام كه‌س وه‌ڵامی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی پێ نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆژه‌یه‌كی زۆری چاكسازی خراوه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی‌و خودی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت به‌ڵام تائێستا كه‌س نازانێت ئه‌م پڕۆژانه چیان به‌سه‌رهاتوه.
عه‌بدوڵا وه‌ڵامی په‌یامنێری ئاوێنه‌ی دایه‌وه بۆچی به‌و شێوه نائومێدیه قسه‌ده‌كات، ئه‌و وتی “تۆ كه رۆژنامه‌نوسیت ده‌زانیت كه‌ی كۆتایی دێت؟”
په‌رله‌مانتارانیش هاوشێوه‌ی هاوڵاتیان نازانن كه‌ی قه‌یرانی دارایی كۆتایی دێت، هاوكات بڕواشیان وایه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا هی چاكسازی نیه، نابێت چاوه‌ڕێی چاكسازی لێبكرێت.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری وه‌به‌رههێنان په‌ڕه‌ی زۆر مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵداوه‌ته‌وه كه چیرۆكی سه‌یر سه‌یری گه‌نده‌ڵی تێدابوه بۆیه بڕوای وایه “ئه‌م دۆخه هی چاكسازی نیه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی ئێستا له‌هه‌رەمی ده‌سه‌ڵاتدان ناتوانن چاكسازی بكه‌ن، وتی “ئه‌مانه هی ئه‌وه نین چاكسازی بكه‌ن، چونكه له‌ناو ئه‌م حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا زۆرینه‌ی گه‌نده‌ڵه‌و ده‌بێت بۆ كه‌سانی چاكساز بگه‌ڕێت”.
زۆربه‌ی سیكته‌ره‌كانی بواری ئابوری هه‌رێمی كوردستان داته‌پیوه، به‌ڵام تائێستا سه‌رباری بونی چه‌ندین پڕۆژه‌ی چاكسازی ئابوری هێشتاش هیچ له‌دۆخی دارایی حكومه‌ت نه‌گۆڕاوه، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش باسی ئه‌وه ده‌كات “گله‌یی له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه چاكسازییه‌كان هه‌یه”.
د.فرسه‌ت سۆفی پێشتر خودی خۆی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی پڕۆژه‌ی چاكسازی داوه به‌حكومه‌ت، به‌ده‌ستیش ئه‌م پڕۆژه‌یه دراوه به‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و وتی “به‌شێكی پڕۆژه‌كان خراونه‌ته چوارچێوه‌ی قاڵبی ئه‌و ریفۆرمه ئابوریه‌ی كه حكومه‌ت رایگه‌یاندبو”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كێشه له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه چاكسازیه‌كان هه‌یه‌و باسی ئه‌وه بۆ په‌یامنێری ئاوێنه ده‌كات “ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردندایه”.
فرسه‌ت سۆفی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی کوردستان هاوكات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ناداته‌وه كه باس له‌كۆتایی قه‌یرانی دارایی ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات “وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م پێنیه”.
به‌شێك له‌ئابوریناسان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه حكومه‌ت نیه به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك كه‌سن كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان حكومه‌ت به‌كارده‌هێنن‌و باوه‌ڕیشیان به‌چاكسازی نیه.
پڕۆفیسۆر محه‌مه‌د ره‌ئوف شاره‌زای بواری ئابوری كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه پێی بوترێت حكومه‌ت، چونكه ئه‌و باوه‌ڕی وایه ئه‌مه حكومه‌ت نیه‌و ته‌نها كۆمه‌ڵێك كه‌سن بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت “ئه‌مانه خه‌ڵكانێكی گه‌نده‌ڵن، تۆ چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌یت له‌كه‌سێك كه گه‌نده‌ڵه، پیاوی چاكسازی نین، كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیان پارێزراو بێت”.
ئه‌و شاره‌زا ئابورییه شیكردنه‌وه له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی ده‌كات‌و پێش هه‌مو شتێك باسی ئه‌وه ده‌كات قه‌یرانی دارایی دروستكراوه چونكه كۆمپانیا‌و ده‌زگاكانی ئه‌وان هیچكات له‌جوڵه نه‌وه‌ستاون، نه موچه‌یان بوەته نیوه نه دواده‌كه‌وێت‌و نه روبه‌ڕوی قه‌یرانی دارایی ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “ئێمه وه‌كو وڵاتی ره‌یعین ئه‌وانه‌ی كه نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن، بۆیه ئه‌وان ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌نه‌وت ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له‌بری ئه‌وه‌ی بیگێڕنه‌وه بۆ حكومه‌ت ده‌یبه‌ن بۆ خۆیان بۆیه بڕوام وایه قه‌یرانی دارایی دروستكراوه‌و راست نییه”.
هێشتاش من دوای وردبونەوەیه‌كی زۆر ئه‌و وه‌ڵامه‌م ده‌ستنه‌كه‌وت كه‌ی قه‌یرانی دارایی كۆتایی دێت، ئه‌وه‌ش به‌ڕای شیكه‌ره‌وانی بواری ئابوری‌و شه‌فافیه‌ت له‌سیستمی ئابوری “ناشه‌فافی حكومه‌ت پیشانده‌دات به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی”، هه‌روه‌كو ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتیش كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له حزبه‌كه‌ی ئه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌زانی.
سەرچاوە:ئاوێنە