هه‌رسێ حزبی شیوعی كوردستان و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كۆبونه‌وه و باسیان له‌بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهانكرد.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا باسیان له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه كرده‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
هاوكات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌رسێ حزب پاڵپشتی داواكانی هاوڵاتیانیان كرد له‌پرسی دواكه‌وتنی موچه‌كیانیان، هیواشیان خواست لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری قۆناغی په‌نگ خواردووی سیاسی هه‌رێم بكه‌ن.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر سێ لایه‌نی شیوعی و زه‌حمه‌تكێشان و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ئۆباڵی قه‌یران و كێشه سیاسییه‌كان و په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان خسه ئۆباڵی هه‌ر پێنج لایه‌نی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری كابینه‌ی هه‌شتی هه‌رێمی كوردستان و داواشیانكرد كه به‌زوترین كات هه‌وڵی ئاساییه‌كردنه‌وه دۆخه‌كه بده‌ن.
جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی به‌ش به‌شێنه و ده‌ستێوه‌رده‌ری حزبی ئه‌زمونێكی شكستخواردووه له‌جیهاندا و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌حكومه‌تێكی لێهاتووی هاوڵاتی هه‌یه.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی سیاسی جیهان و باڵاده‌ستی وڵاته زلهێزه‌كان به‌سه‌ر وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و پاوانخوازیان له‌ناوچه‌كه و ململانێی وڵاته هه‌رێمییه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكی تربوو له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه هه‌رسێ حزب تاوتوێیانكرد و دیدی و بۆچونیان خسته‌روو.