دوای شه‌ش مانگ له‌كه‌وتنی موسڵ به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، پارله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی كه‌وتنی ئه‌و شاره دروستده‌كات، ئه‌وه له‌كاتێكدایه تائێستا ئه‌و شاره ئازادنه‌كراوه، به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانیش یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، پارله‌مانتارانیش رایده‌گه‌یه‌نن لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌مو پله‌داره‌كان ده‌كه‌ن.
شه‌وی (2014/6/9) سه‌دان چه‌كداری داعش په‌لاماری شاری موسڵیان دا‌و به‌بێ ته‌قه‌كردن ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا گرت، به‌وته‌ی به‌رپرسێكی سوپای عێراقی له‌وكاته‌دا حه‌وت هه‌زار ئه‌فسه‌رو سه‌ربازی عێراقی له موسڵ بون‌و هیچ شه‌ڕێكیان نه‌كردوه.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پارله‌مانی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاره‌كانی كه‌وتنی موسڵ پێكیهێناوه، تائێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌نجامی كۆتایی، پارله‌مانتاری موسڵ‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه عه‌لی جاسم مه‌تیوتی، رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتوه به‌ر له كه‌وتنی موسڵ هه‌ندێك ئاماژه بۆ په‌لاماردانی شاره‌كه هه‌بون، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسه ئه‌منی‌و سه‌ربازییه‌كانه‌وه رێوشوێنی پێویست نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، وتیشی “ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه پێویستی به‌كاتی زیاتره، هه‌ركاتێك لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واوبون ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ رایگشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین”.
له‌سه‌ره‌تادا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی پارله‌مان له ته‌نها شازده ئه‌ندام پێكهاتبو، به‌ڵام دواتر سێ ئه‌ندامی دیكه‌شی بۆ زیادكرا، لیژنه‌كه تائێستا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌منی‌و سه‌ربازییدا ئه‌نجامداوه. بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ته‌واوه‌تیش، مه‌تیوتی داوا له پارله‌مانتاران ده‌كات هه‌ر زانیارییه‌كانیان لایه راده‌ستی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بكه‌ن.
به‌وته‌ی مه‌تیوتی بابه‌تی كه‌وتنی موسڵ بابه‌تێكی ئاڵۆزه‌و ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به‌شه‌وی كه‌وتنی موسڵه‌وه، به‌ڵكو “په‌یوه‌ندی به‌شه‌ش مانگ له‌وه‌وبه‌ره‌وه هه‌یه، چونكه به‌پێی وته‌ی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان بۆ لیژنه‌كه‌مان به‌ر له‌كه‌وتنی موسڵ ئاماژه هه‌بون‌و رێوشوێنی زۆر نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌لایه‌ن به‌غداشه‌وه فه‌رامۆشكردن هه‌بوه”.
دوای شه‌ش مانگ له كه‌وتنی موسڵ، هه‌فته‌ی رابردو بۆ یه‌كه‌مجار فه‌رمانده‌ی پێشوی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا فه‌ریق مه‌هدی غه‌راوی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌نجامدا، له‌و دیمانه‌یه‌دا راسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ فه‌رمانده‌ی پێشوی هێزه وشكانیه‌كانی عێراق عه‌لی غێدان درێژكرد، به‌وه‌ش تۆمه‌تباری كرد كه شاری موسڵی به‌داعش فرۆشتوه. وتیشی “غێدان راپۆرتی درۆینه‌ی داوه‌ته مالیكی له‌باره‌ی دۆخی كه‌رته سه‌ربازییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ستاوه به‌جوڵاندنی فیرقه سه‌ربازییه‌كان بۆ پارێزگاكانی باشور‌و ئه‌نبار، له‌كاتێكدا شه‌ڕه‌كه له موسڵ بوه”.
به‌وته‌ی ناوبراو به‌ر له سێ رۆژ له كه‌وتنی موسڵ، ته‌نها حه‌وت هه‌زار ئه‌فسه‌رو سه‌ربازی عێراقی له شاره‌كه‌دا بوه، پاشان هه‌ریه‌كه له پارێزگاری نه‌ینه‌واو فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاره‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ده‌ستیان له‌كه‌وتنی شاره‌كه‌دا هه‌بوه. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌دا، فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌لی غێدان فه‌رمانده‌ی پێشوی هێزه وشكانیه‌كانی عێراق ره‌تیكرده‌وه موسڵی به داعش فرۆشتبێ، وتیشی “ئه‌و زانیارییانه ناڕاستن، ئه‌و كه‌سه‌شی واده‌ڵێت له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه‌و كه‌سێكی هه‌ڵاتوه له سوپا‌و به‌فه‌رمانی مالیكی ره‌وانه‌ی دادگای سه‌ربازی كراوه”.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له پارله‌مانتاران به‌گرنگیه‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی لیژنه پارله‌مانیه‌كه ده‌ڕوانن‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان پێیانوایه ئه‌و لیژنه‌یه دره‌نگوه‌خت دروستكراوه، داواشده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێك له روخانی موسڵ تێوه‌گلابێت سزای خۆی وه‌ربگرێت.
پارله‌مانتاری عێراق ساجیده محه‌مه‌د یونس كه یه‌كێكه له نوێنه‌رانی شاری موسڵ، پێیوایه پارله‌مان دره‌نگ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دروستكردوه، چونكه به‌بۆچونی ئه‌و ده‌بو له‌یه‌كه‌م رۆژی كه‌وتنی موسڵه‌وه لیژنه دروست بكرایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی “به‌هۆی كه‌وتنی موسڵه‌وه، چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی دیكه‌ش كه‌وتنه ده‌ستی چه‌كدارانی داعش”.
ئه‌و پارله‌مانتاره، به‌پێویستی ده‌زانێن ئه‌و كه‌سانه‌ی بونه‌ته هۆكاری كه‌وتنی موسڵ، چ كه‌سایه‌تی سیاسی بن یان سه‌ربازی سزا بدرێن‌و هیچ كه‌س نه‌بوێردرێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “پێویسته ئه‌وه بۆ رایگشتی ئاشكرا بكرێت هۆی داڕوخانی موسڵ چی بو”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئه‌حمه‌د جبوری باس له‌وه‌ده‌كات دوای ده‌رچونی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردوه، له‌سه‌ره‌تادا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رو پله‌داره نزمه‌كان كردوه، پاشان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌وره ئه‌فسه‌ران‌و فه‌رمانده‌كانی سوپا كردوه. دواتریش نوسراویان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، تاوه‌كو راپۆرت‌و زانیاری ته‌واوه‌تیان له‌باره‌ی به‌رپرسان‌و هۆكاره‌كانی كه‌وتنی موسڵه‌وه بۆ ره‌وانه بكه‌ن. به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چوار فیرقه‌ی عه‌سكه‌ری له‌موسڵدا هه‌بون، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بكه‌ن كشاونه‌ته‌وه، فه‌رمانده باڵاكانی سوپاش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتون.
سەرچاوە: ئاوێنە