گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایده‌كات، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا زیاتر له‌هه‌زار‌و 786 كه‌س كوژراون له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)و سوپای توركیادا، له‌نێویاندا زیاتر له 300 هاوڵاتی مه‌ده‌نی هه‌یه.
ئاماره‌كه‌ی گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌هۆی تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكدادانه‌كان له‌نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا، تێیدا به‌پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌كانی تایبه‌تی خۆیی‌و چاودێریكردنی میدیای توركی‌و ده‌زگاكانی مافی مرۆڤ‌و لێدوانه‌كانی سوپا، ژماره‌ی قوربانیه‌كانی له‌مانگی (ته‌مموز/7)ی 2015وه تاوه‌كو 27ی (ته‌مموز/7)ی ئه‌مسااڵ خستووه‌ته‌ڕوو.
له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردووی شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی په‌كه‌كه‌و توركیا له‌ناوچه‌كانی باكوری كوردستان‌و چه‌ند شارێكی توركیا، زیاتر له‌هه‌زار و 786 كه‌س كوژراون كه 310 كه‌سیان خه‌ڵكی سڤیل بوون.
به‌پێی گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی، ژماره‌ی قوربانیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ناوچه‌كانی باكوری كوردستان زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی ئه‌وان ده‌ستیانكه‌وتووه‌و تۆماریانكردووه، هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر ناسنامه‌یان دیارنیه.
شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا، مانگی حه‌وتی ساڵی رابردوو سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه ئه‌وه‌ش دوای دوو ساڵ له‌ئارامی به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه، كه له‌ئێستادا به‌ته‌واوی په‌كیكه‌وتووه.
له‌ئاماره‌كه‌ی گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه، له‌كۆی ژماره‌ی كوژراوان 594 كه‌سیان له‌پۆلیس‌و سه‌رباز‌و پاسه‌وانانی گونده‌كانی سه‌ر به‌توركیا پێكهاتوون، هه‌روه‌ها 663 كه‌سیان ئه‌ندامی په‌كه‌كه بوون.
هه‌ر له‌كۆی ئاماری قوربانیه‌كاندا 219 كوژراویان گه‌نج بوون‌و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16 بۆ 36 سااڵیدا بووه، كه له‌گه‌نجی مه‌ده‌نی‌و چه‌كداری یه‌كینه‌كانی پاراسنی گه‌ل (یه‌په‌سه) –گروپێكی چه‌كداری كورده له‌باكور- پێكهاتوون‌و 179یان له‌ناوچه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كراونه‌ته ئامانج.
گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌كۆی قوربانیه‌كانی شه‌ڕی یه‌ك ساڵه‌ی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا 147 كه‌سیان مه‌ده‌نی بوون‌و له 310 ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراودا كوژراون له‌باكوری كوردستان.
شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا، هه‌رزوو زۆربه‌ی شاره‌كانی باكوری كوردستانی گرته‌وه‌و له‌ده‌یان ناوچه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجامدرا، سه‌رباری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، تائێستاش به‌وهۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون‌و برینداربوون، جگه له‌و زیانه ماددیانه‌ی به‌ره خه‌ڵك‌و شاره‌كان كه‌وتوون.
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا هه‌زاران كه‌س خراونه‌ته زیندانه‌كانه‌وه‌و چه‌ندین سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تی كوردیش، به‌تۆمه‌تی لایه‌نگری په‌كه‌كه روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه، له‌نێویاندا زیاتر له 50 په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2011وه تاوه‌كو مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2015 (پێش پرۆسه‌ی ئاشتی) به‌گشتی، 153 كه‌سی سڤیل‌و 327 له‌هێزه ئه‌منیه‌كان‌و 558 ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له‌شه‌ڕ‌و پێكداداندا كوژراون.
په‌كه‌كه‌و توركیا، دوای 30 ساڵ له‌شه‌ڕ‌و پێكدادان له‌نه‌ورۆزی 2013دا گه‌یشتنه جۆرێك له‌ئارامی دوای راگه‌یاندنی هه‌وڵی ئاشته‌وایی، له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا كه چه‌ند ساڵێكه دانوستانی له‌سه‌ر كرا، به‌ڵام دواتر هه‌ردوو یه‌كترییان به‌پێشێلكردنی پرۆسه‌كه تۆمه‌تباركرد.
گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت دوای راگرتنی شه‌ڕ‌و راگه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی قوربانی هه‌ر هه‌بووه، له‌مانگی سێی 2013وه تاوه‌كو مانگی حه‌وتی ساڵی رابردوو 63 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون له‌گه‌ڵ، 25 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كان‌و 25 ئه‌ندام په‌كه‌كه، جگه له‌وه‌ی 42 كه‌س له‌مانگی 11ی 2015 كوژراون كاتێك به‌هۆی گه‌مارۆی شاری كۆبانێ له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌وكاته‌دا خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان دژی هه‌ڵوێستی توركیا ئه‌نجامدا.
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) –باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه-، ئاشكرایكرد، له 24ی (ته‌مموز\7)ی 2015وه تاوه‌كو 23ی (ته‌مموز\7)ی ئه‌مساڵ 110 جار شه‌ڕ‌و پێكدادانی له‌نێوان په‌كه‌كه‌و توركیادا روویداوه، له‌وماوه‌یه‌شدا زیاتر له‌سێ هه‌زار له‌پۆلیس‌و سوپا كوژران، له‌به‌رانبه‌ردا 435 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا تائێستا به‌رده‌وامی هه‌یه، زیاد له‌جارێكیش به‌رپرسانی هه‌ده‌په –نوێنه‌ری زۆرینه‌ی كوردانی باكور- داوایانكردووه جارێكی‌تر پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبكاته‌وه به‌نێوه‌ندگیری لایه‌نی سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێویاندا ئه‌مریكا، به‌ڵام تائێستا ئه‌و هه‌وڵانه هیچ ده‌ره‌نجامێكیان نه‌بووه.
گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی، ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ناحكومیه‌و ساڵی 1995 دامه‌زراوه، باره‌گای سه‌ره‌كی له‌برۆكسل-ی پایته‌ختی به‌لجیكایه، ئۆفیسی له‌واشنتن‌و نیویۆرك‌و له‌نده‌ن‌و چه‌ندین وڵاتی جیهان هه‌یه، یه‌كێك له‌سه‌رچاوه جیهانیه‌كانی پێشكه‌شكردنی راوێژكاری بۆ حكومه‌ته‌كان‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌كو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا‌و بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی شه‌ڕ‌و پێكدادانی خوێناوی له‌جیهاندا.