سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی، رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند پرۆژه‌یاسا و سیستمێك ئاماده ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه دادپه‌روه‌ری بپارێزێت.
عوبه‌ید محه‌ل، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی “سه‌باح”ی نیمچه فه‌رمی، رایگه‌یاند: “لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كار ده‌كات بۆ داڕشتنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی ژیان و جیاوازییه زۆره‌كانی نێوان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه”.
روونشیكرده‌وه، كه مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه پێویستی به یاسایه‌ك هه‌یه، به‌ڵام مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێویستی به سیستمێكی نوێ هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به‌پێی پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی شارستانی نوێ كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه له ماده‌یه‌كدا ئاماژه به دانانی سیستمێكی نوێی مووچه كراوه، بۆیه یاساكان و سیستمه نوێیه‌كه‌ی مووچه ئاماده‌كراوه و ته‌نها چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای حزمه‌تی شارستانی ده‌كرێت له په‌رله‌مان، ئه‌وكات راسته‌وخۆ سیستمه نوێیه‌كه‌ی مووچه پێشكه‌ش ده‌كرێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه سیستمه نوێیه‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌موو ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی نێوان مووچه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، نموونه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه‌وه كه جیاوازی نێوان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی پله یه‌ك و فه‌رمانبه‌رێكی پله 10 سێ هێنده یان چوار هێنده بێت، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به ساڵانی خزمه‌ت و بڕوانامه‌كه‌ی.
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه سیستمی خۆی هه‌یه و مووچه‌یان كه‌م ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌یاسای بۆ ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگ بێت.