لەم دوایانەدا ئەوەی باسی لێوەدەکرێت لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا و عێراقەوە گرتنەوەی گەورەشارێکی عێراقە لە دەستی داعش ئەویش شاری موسڵە، هەموانیش دڵنیان لەوەی لە گرتنەوەی ئەو شارەدا زیاتر لە ملیۆنێک خەڵکی مەدەنی ئاوارە دەبن.
برێت مهکگورک نێردهی تایبهتی سهرۆکی ئهمریکا بۆ هاوپهیمانێتی دژی داعش ڕایدهگهیهنێت “کۆنترۆڵکردنهوهی موسڵ نزیک دهبێتهوه و پێویسته ئێمه وهکو هاوپهیمانان کارێکی دروست ئهنجام بدهین بۆ پشتیوانی کردنی هاوپهیمانه عێراقییهکانمان و لەوەشدا چاوەڕێی قەیرانێکی مرۆی دەکرێت”.
هاوکات رۆژنامهی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئهمریکی بڵاویکردووهتهوه کۆنترۆڵکردنهوهی موسڵ دهبێتههۆی قهیرانێکی گهورهی مرۆیی و هاوپهیمانان و بهرپرسانی نهتهوه یهکگرتووهکان هۆشداری دهدهن له کۆچی بهلێشاوی هاووڵاتیانی ئهو شاره. .
هاوکات خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق کە بۆ بەشداری لە کۆنفراسی هاوپەیمانی دژ بە داعش گەشتی واشنتۆنی کردبوو ڕایگەیاند “لە دوای هێرشکردنە سەر شاری موسڵ بۆ گرتنەوەی دەبێت ئامادەکاری بکرێت بۆ هاوکاری مرۆی دوو ملیۆن کەس”.
پێشتر نەتەوەیەکگرتووەکان کەمتر لەو ژمارەیە پێشبینی کردبوو و ڕایگەیاندبوو پێویستە ئامادەکاری بکرێت بۆ هاوکاری میلۆن و نیوێک ئاوارە لە شەڕی موسڵدا.
خالید عوبەیدی، ڕێگای هەژماری تیوتەری خۆیەوە ڕایەیاند “پێویستە پێشڕەوییە سەربازییەکان لەگەڵ پێشڕوییە ئەمنیەکان و هاوکاری سیاسی و ئابورییەکاندا هاوتەریبن”.
وەزیری بەرگری عێراق بە ڕۆژنامەنوسانیشی ڕاگەیاندووە “پێویستە دوای موسڵ بەرنامەی سیاسی و ئەمنی هەبێت چونکە شاری موسڵ شارطکی تێکەڵە لە ئاین و نەتەوەکان و بەبێ بەرنامە بۆ دوای داعش گرتنەوەی موسڵ سەرکەوتوو نابێت”.