راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیبه‌ستن یه‌كێك له میحوه‌ره‌كانی جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا و له‌هه‌مانكاتدا هی ره‌وته به‌دیل و به‌رگریكه‌ر و گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. زاڵبوون به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ردا كه په‌یوه‌ندییه‌كان زه‌مینه‌كه‌ی له‌بار ده‌كات، بابه‌تێكی زۆر سه‌ره‌كییه. ته‌نیا له‌رێگای سه‌روساماندان به بیركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره كه ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ ده‌بن و له‌هه‌مانكاتدا له‌م رێگایه‌وه‌یه كه ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاری سه‌رهه‌ڵئه‌دات.
بێگومان سه‌ركوتكردنی فیزیكی و فكری یه‌كێكه له ره‌هه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌رێك به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ تێڕوانینی خۆیان بۆ مه‌سه‌له‌كان بگۆڕن و به‌شێوه‌یه‌كی تر و به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بیربكه‌نه‌وه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت به‌ره‌وڕویان بێته‌وه. ئازاردانی جه‌سته زۆر كه‌متر له سه‌روساماندان به ئه‌ندێشه كاریگه‌رتره‌و له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كان ترسناكترین ئامرازه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن.
بیركردنه‌وه‌ی گشتی (كه كۆی بیركارییانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان نییه به‌یه‌كه‌وه ، به‌ڵكو ئه‌ندێشه‌یه‌كه كه هه‌موو شته‌كان له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگا جه‌زب ده‌كات و دواتر تیایدا بڵاو ده‌كاته‌وه)، له‌مه‌ودای په‌یوه‌ندییه‌كاندایه كه سه‌ورسامان په‌یدا ده‌كات. له‌واقیعدا له‌م مه‌ودایه‌دایه كه وێناكردن، راگه‌یاندن و خاڵه‌كانی تێڕوانین گه‌شه ده‌كه‌ن و ئه‌زموون به‌هۆی لێهاتوویی و كاره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه له‌ئاستێكی گشتیی‌دا ده‌گوێزرێته‌وه‌و بڵاوده‌بێته‌وه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسكران زۆر به‌قوڵی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌وه راستن. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تیایدا رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا له جیهانییه‌وه بۆ ناوخۆیی و له‌ناوخۆیی بۆ جیهانی بڵاوبونه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا ده‌سه‌ڵاتدا كه هۆكاری پێكهێنانی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا و ره‌گه‌زه دیاریكه‌ره‌كان له گۆڕانی ئه‌واندایه، زیاتر له جاران له‌سنوری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دایه كه سه‌رهه‌ڵئه‌دان.
ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها له‌ده‌ستی میدیاكاندایه‌و نه ئه‌وه‌ی كه بڕیاردانی جه‌ماوه‌ر ته‌نیا له‌په‌یوه‌ند به داخوازییه‌كانی ئه‌وانه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌دات. سه‌رجه‌می ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی زۆر له‌وه‌وپێش له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه كراون ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه تا چ راده‌یه‌ك جه‌ماوه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا (چالاك)ن، نه‌ك (ناچالاك).
له‌لایه‌كی تره‌وه، میدیاكان، له‌ناوخۆیاندا سیسته‌مێكیان هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی راده‌ی تواناییان له‌دانانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر. ئه‌وانه پێش هه‌مووشتێك ئه‌و كۆمپانیایانه‌ن كه ناچارن سود به‌ده‌ست بهێنن و ده‌بێت هه‌رچی زیاتر جه‌ماوه‌رییان هه‌بێت و به‌رده‌وام ژماره‌یان زۆر بكه‌ن. ئه‌وانه به‌گشتی خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌ی جۆراوجۆرن و ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌ك و ده‌بێت به‌راده‌ی ره‌قیبه‌كانی خۆیان خاوه‌نی ئیعتیبار بن. به‌ده‌ر له‌مه‌یش، ئه‌وان ئیلتیزامی تر له‌جۆری داهێنانی پیشه‌یی و رۆژنامه‌گه‌ریشیان بۆ خۆیان داناوه (نێوه‌ندگیری نێوان میدیاكان، جه‌ماوه‌ر* و كۆمیته ئاكارییه‌كان و هتد). له ئه‌نجامدا میدیایه‌ك ته‌نیا به‌شوێن ئاڵۆزكردن، یان ده‌ستكاری و گۆڕینی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه نییه.
له‌گه‌ڵا ئه‌مانه‌دا، ده‌بێت سه‌رنجی خۆمان له‌سه‌ر دوو ره‌وت كۆبكه‌ینه‌وه. له‌لایه‌كه‌وه، رۆژنامه‌گه‌ری په‌یوه‌ست، میدیاكان وه‌ك ئامرازێكی ئایدیۆلۆژی به‌كارده‌هێنن. ئه‌م كاره ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ك كه‌موكوڕییه‌ك به‌ژمار دێت چونكه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی تایبه‌تمه‌ندی “واقعبینی” میدیایه‌ك و ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی. له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌و رۆژنامانه‌ی كه خۆیان به (ئورگانی حیزب) داده‌نێن، به‌گشتی یان نه‌ماون یان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی سه‌ره‌كی بڵاوكردنه‌وه‌دا گیرۆده بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا، واده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م دۆخه له‌حاڵی گۆڕاندایه‌و په‌یوه‌سته‌گی قوڵی ئایدۆلۆژیش ده‌توانێت گه‌لێك مایه‌ی قازانج بێت. بۆ نموونه Fox News یه‌كێكه له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه ره‌سمییه‌كان له ئه‌مریكا (به‌شی New Corps كه په‌یوه‌سته‌به Ropert Murdoch ) به‌شێكی زۆر گرنگی له جه‌ماوه‌ری محافه‌زه‌كاری ئه‌مریكا به به‌رگیركردنێكی توند له تێزه محافزكاره نوێكانی لایه‌نگری هێرش بۆ سه‌ر عێراق له ساڵی 2003 دا له‌ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه.
ره‌وتی دووه‌م كه ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی رۆژنامه‌وانه پیشه‌ییه‌كانه له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌ن كاره‌كاندا. لێره‌دایه كه به‌شێكی گه‌وره له یاری ئاڵۆزی فێڵا و خستنه ژێركاریگه‌رییه‌وه خزێنراوه‌ته ناو میدیاكانه‌وه.
لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له نیوه‌ی ساڵی 2004(1)دا هه‌وڵیدا ئه‌م بابه‌ته رون بكاته‌وه كه له 40% ی ئه‌مریكییه‌كان هێشتا له‌و كاته‌دا له‌م باوه‌ڕه‌دا بوون كه سه‌دام حسین و ئه‌لقائیده هاوكاریی نزیكی یه‌كترییان كردووه‌و خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین له عێراق و ئه‌م بابه‌ته ساڵێك دوای ئه‌وه بووه كه هه‌موو به‌ڵگه‌كانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به ورده‌كارییه‌كی ته‌واوه له‌به‌رده‌ستدا بوون. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئامێری راگه‌یاندنی ده‌زگای بۆش و به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌مێكی بڵاوكراوه‌یی رونكردبوه‌و ده‌ریخستبوو كه هه‌ندێك له ده‌ستكاریكردنه هه‌واڵییه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی سانسۆر یان ده‌ستورێكی راسته‌وخۆ بۆ گۆڕینی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌بێت، كرابوو.
دیاره هه‌موو ئه‌مانه به‌شه دیاره‌كه‌ی شاخی سه‌هۆڵه‌ن. چونكه كه كاریگه‌ری میدیاكان له‌سه‌ر سیاسه‌ت ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌وه نییه كه بڵاوده‌بنه‌وه به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه بڵاونابنه‌وه. ئه‌وانه‌ی كه به‌شاراوه‌یی ده‌هێڵرێنه‌وه‌و به‌بێده‌نگی به‌سه‌ریاندا ده‌گوزه‌رێت. هه‌ڵسوڕانی رۆژنامه‌كان له‌سه‌ر كاركردێكی دوو لایه‌نه راوه‌ستاوه: له زه‌ینی ئاراسته‌كراوه‌كان (جه‌ماوه‌ر) ته‌نیا ئه‌و شتانه ده‌مێننه‌وه كه له میدیاكاندا هه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كی میدیاكان له لێهاتویاندایه له شاردنه‌وه‌و داپۆشینی زانیارییه‌كان و له دواجاردا هێنانه‌دی نائاگایی گشتییه.
پێویستی ده‌ركه‌وتن له میدیاكان بۆ بوون له مه‌یدانی سیاسی‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ئورگانیكی به‌و زمانه بڵاوكراوه‌ییه‌ی كه هه‌م له ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و هه‌م له چاپكراوه‌كان و ئه‌نته‌رنێتدا باوه دێنێته دی. بڵاوكراوه‌كان زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه كه دیاره شێوه قسه‌كردنێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵام شتێكی هاوجۆره‌ی ئه‌وه.
ساده‌ترین و له‌هه‌مانكاتدا به‌هێزترین په‌یامی میدیاكان وێنه‌یه و ساده‌ترین په‌یامی وێنه‌یش ده‌م و چاوی كه‌سێكه. په‌یوه‌ندییه‌كی ئورگانیكی له نێوان میدیاكردنی سیاسه‌ت و به‌نێوه‌ندكردنی تاكه‌كان (كه‌سایه‌تییه‌كان) له بڵاوكراوه‌كان و له سیاسه‌تدا هه‌یه. كاتێك له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی سیاسی كه‌سێكدا به انبوه وێنه‌ی ئه‌و دا رۆده‌چین، كه به‌زۆری ئاڵوده‌ی فێڵا و ده‌ستكاریكردنی میدیاكانه، ئیتر بۆچوونه‌كان و به‌رنامه سیاسییه‌كان گرنگی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و هیچ كه‌سیش (له‌وانه‌یه به‌حه‌قیش بێت!) سه‌رنجی ناخاته سه‌ر.
سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ت له “ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی”ه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه قانعكه‌رترین شێوه‌ی تێكۆشه‌رێكی ئایدیۆلۆژی هێرشكردن بێت بۆ سه‌ر كه‌سانێك كه سمبوڵی په‌یامێكن. به‌م شێوه‌یه، درۆ و بوختان هه‌ڵبه‌ستن ده‌بێته هونه‌رێكی زاڵ له سیاسه‌تدا. یه‌ك په‌یامی ئه‌رێی (منفی) زیاتر له پێنج په‌یامی نه‌رێی (مپبت) كاریگه‌ری داده‌نێت. سه‌رجه‌م حیزبه‌كان له‌م گۆماوه‌دا رۆده‌چن و سه‌رقاڵی هه‌واڵ دروستكردن و ده‌ستكاری هه‌واڵه‌كان ده‌بن و ، ئه‌ویش بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و میدیاكان بێت كه ناچاریان بكات به‌و كاره هه‌ستن. ئه‌م كاره زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌و نێوه‌ند و دامه‌زراوانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه تایبه‌تن به‌م كاره (officines).
له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌دا، په‌یوه‌ندی راسته‌خۆی نێوان به‌میدیاكردنی سیاسه‌ت و “ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی”یه‌كان دانانیان له‌گه‌ڵا رسواییه‌كان و یان به‌كاربردنی ئابڕوبردنه سیاسییه‌كاندا هه‌یه كه گشتگیرییه‌كه‌ی له پانزه ساڵی رابردوودا بووه‌ته هۆی كوشتنی نوێنه‌ره‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌زمه ده‌وڵه‌تییه‌كان و یان ته‌نانه‌ت ئه‌زمه‌ی سیسته‌م. هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی ئه‌زمه‌یه‌كی قوڵی مه‌شروعییه‌تی سیاسی ئێستا له ئاستی جیهانیدا. چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی روون و به‌هێز ،هه‌رچه‌نده یه‌ك لایه‌نه، له‌نێوان به‌كاربردنی ئابڕوبردنه‌كان، به‌میدیابوونی په‌ڕگیرانه‌ی مه‌یدانی سیاسی و بڕوانه‌بوونی هاوڵاتیان به سیسته‌م هه‌یه. ئه‌م به‌د گومانییه خۆی له‌و راپرسیانه‌دا ده‌رخست كه له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزاییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه كه به‌پێی ئه‌وه دوو له سێی دانیشتوانی گۆی زه‌وی ده‌وڵه‌ته‌كانی خۆیان به نوێنه‌ری خۆیان نازانن.
له‌راستیدا ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌زمه‌یه‌كی مه‌شروعیه‌تداین. به‌ڵام له هه‌لومه‌رجێكدا كه ده‌وڵه‌ته‌كان و لێپرسراوه سیاسییه‌كان و حیزبه‌كان جێگای بڕوا نین، هێشتا زۆرینه‌یه‌ك له خه‌ڵك هه‌ن كه له‌وباوه‌ڕه‌دان ده‌توانن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ی قسه ده‌كه‌ن بخه‌نه ژێر كاریگه‌رییه‌وه. ئه‌وان هاوكات له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌توانن جیهان ته‌نیا به‌هۆی ئیراده و ئامرازه‌كانی خۆیان ئاڵوگۆڕ پێبكه‌ن. له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌وانه بن كه له‌حاڵه‌تی گه‌شه‌كردنی سه‌رسوڕهێنه‌ری ئه‌و شته‌دا بن له جیهاندا كه من به په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه تاكه‌كه‌سییه‌كان (Mass Self Communication) ناو ده‌به‌م.
له‌لایه‌نی ته‌كنیكییه‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه تاكه‌كه‌سییه هه‌م ئه‌نته‌رنێت ده‌گرێته‌وه و هه‌م شه‌به‌كه‌ی رووبه‌فراوانبوونی مۆبایله‌كان. ئه‌مڕۆ ده‌بوایه نزیكه‌ی میلیارێك به‌كاربه‌ری ئه‌نته‌رنێتی و دوو میلیار هاوبه‌شی مۆیابل هه‌بوایه. دوو له‌سێی دانیشتوانی گۆی زه‌وی ده‌توانن ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه كاره‌با و هێڵی ته‌له‌فون نییه به‌هۆی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی بگرن. له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، كه‌ڵه‌كه‌یه‌ك له شێوازه نوێیه‌كانی په‌یوه‌ندی سه‌ریهه‌ڵدا. تاكه‌كان سیسته‌مه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان داهێنا: په‌یامی ته‌له‌فونی (SMS)، وێبلاگ (blogs) و .. په‌یوه‌ندی (p2 p) (2)گواستنه‌وه‌ی هه‌رجۆره دراوێكی دیجیتاڵی مومكین ده‌كات.له نێوان مانگه‌كانی كه‌نوونی دووه‌م و ئایاری 2006 دا ژماره‌ی وێبلاگه‌كان له 26 میلیۆنه‌وه گه‌یشته 37 ملیۆن. به‌شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ند هه‌ر چركه‌یه‌ك یه‌ك وێبلاگ دێته دی واته 37 میلیۆن له هه‌ر ساڵێكدا. بابه‌تی 55% ی وێبلاگه‌كان سێ مانگ پێش فراوانبوونیان هێشتا ده‌بنه رۆژانه. قه‌باره‌ی وێبلاگه‌كان ئه‌مڕۆ به 60 به‌رابه‌ری ساڵی پێشوو داده‌نرێت. ژماره‌یه‌ك كه هه‌ر شه‌ش مانگێك دوو به‌رامبه‌ر ده‌بێت.
له‌كاتێكدا كه زمانی ئینگلیزی له سه‌ره‌تادا زمانی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێتدا بوو، ئه‌مڕۆ ته‌نیا زمانی سێیه‌كی سایته‌كانه. زمانه‌كانی چینی و دواتر یابانی، ئیسپانی، روسی، فه‌ڕه‌نسی، پورتوگالی و كۆریایی به‌دوای یه‌كدا جێگای خۆیان كردۆته‌وه. ئه‌و شته‌ی كه له‌م باره‌یه‌وه گرنگه ته‌نیا بوونی وێبلاگه‌كان نییه به‌ڵكو ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه له‌نیوان ئه‌واندا هاتۆته دی و بووه‌ته هۆی په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌لایه‌ك و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵا حه‌وزه په‌یوه‌ندییه‌كاندا (واتا هه‌مان ئه‌و شته‌ی كه ته‌كنۆلۆژی RSS مومكین ده‌كات(3).
ئه‌م دیارده‌یه شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێی له په‌یوه‌ندیه‌كان هێناوه‌ته دی كه له‌هه‌مان كاتدا جه‌ماوه‌رییه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی تاكه كه‌سی به‌رهه‌م دێت و دێته ده‌ست و كاریگه‌ری داده‌نێت. له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌مه‌دا، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌بێته ئامرازێك به‌ده‌ست بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گه‌رچی ئه‌م بزووتنه‌وانه ته‌نیا سودلێوه‌رگری ئه‌م ئامرازه نوێیه‌ی هاندان و رێكخراوكردن نیین. میدیا ته‌قلیدییه‌كانیش به‌گوێره‌ی خۆیان به‌سودوه‌رگرتن له توانای بازرگانی و بڵاوكراوه‌ییان په‌یوه‌ست بوون به‌م ره‌وته‌وه‌و سه‌رقاڵی هێنانه‌ی وێبلاگه هه‌رچی فراوانتره‌كانن بۆ خۆیان. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا، واقعییه‌تێك هه‌یه كه بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌ره‌نگارییه تاكه كه‌سییه‌كان ئه‌و تواناییه‌یان ده‌ست كه‌وتووه كه كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر میدیا گه‌وره‌كان، زانیارییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و له‌حاڵه‌تی پێویستدا به‌درۆی بخه‌نه‌وه یان ته‌نانه‌ت به‌رهه‌می بهێنن.
بزووتنه‌وه‌ی جیهانیبوونی ئه‌ڵته‌رناتیف (ئالته‌رموندیالیست) له‌دژی سه‌رمایه‌داری فه‌رمانڕه‌وا، له‌چه‌ند ساڵێك پێشتره‌وه ئه‌نته‌رنێت و سه‌رجه‌م تواناییه په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌ك ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك بۆ رێكخراوكردن به‌ڵكو وه‌ك جێگایه‌ك بۆ گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه به‌كارده‌هێنن. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌م شێوه‌یه توانای كاریگه‌ریدانانی به‌سه‌ر میدیا زاڵه‌كاندا هاتۆته ده‌ست. كارێك كه له‌وانه له‌لایه‌ن Indymedia و یان كۆمه‌ڵێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا مومكین بووه. هاتنه دی تۆڕه سه‌ربه‌خۆكانی په‌یوه‌ندی بووه‌ته جێگای سه‌رنجی بڵاوكراوه ته‌قلیدییه‌كان. ته‌له‌فیزیۆنه سه‌ربه‌خۆكان، وه‌ك OrfeoTV له پۆڵۆنیا، ئیتالیا، leaTVZa له پاریس، Occupen las Onda له بارسلون، Occupen las Onda له بوینس ئایرس و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیا به‌دیله‌كان كه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی شه‌به‌كه‌یدا به‌ستراونه‌ته‌وه به یه‌كه‌وه، سیسته‌مێكی نوێی په‌یوه‌ندییان هێناته‌وه‌ته دی.
ته‌نانه‌ت جێگری سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا، جه‌نابی ئه‌لبرێت گوریش ده‌ستی بۆ ئه‌م كاره بردووه‌و شه‌به‌كه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی شه‌خسی دروست كردووه كه له 40% ی به‌رنامه‌كانی له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه ئاماده ده‌كرێت. هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیش بۆ سه‌رۆك كۆماریش كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه میدیاییه‌وه. له‌نێوان ساڵه‌كانی 2003- 2004، جه‌نابی هاواد دین، كاندیدی سه‌رۆك كۆماری له ئه‌مریكا، زۆر خۆشه‌ویستبوونه‌كه‌ی قه‌رزاری توانای رێكخستنی خۆیه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌نته‌رنێته‌وه(4).
بابه‌تێكی گرنگی تر “هه‌ڵخراندنی سیاسه‌تی گشتی و گورزی له‌ناكاو” له‌لایه‌ن مۆبایله‌كانه‌وه كه له ده ساڵا له‌مه‌وپێشه‌وه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی دیاریكه‌ر(5). ئه‌م ئامرازه هه‌ڵخرێنه‌ره كه هه‌روه‌ك تیغێكی بڕێنه‌ر كار ده‌كات و زاڵه به‌سه‌ر شه‌به‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆبایله‌كانه‌وه، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له كۆریاری خواروو، فلیپین، ئۆكرانیا، تایله‌ند، نیپاڵا، ئه‌كواردۆر و فه‌ڕه‌نسا داناوه. هه‌ندێك جار ئه‌م كاریگه‌رییه كتوپڕ بووه، وه‌ك لابردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند جه‌نابی بومی بول ئادول یادژ (Bhumibol Adulydej) له نیسانی رابردوودا، یان له ئیسپانیا هاوكاتی شكستی حزبی جه‌ماوه‌ری جه‌نابی خوزه ماریا ئازنار له هه‌ڵبژاردنی ئازاری 2004 دا له رۆژی بۆمبابارانكردنی مه‌دریددا، كاتێك كه له‌ژێر كاریگه‌ری شۆكی ئه‌م رووداوه‌و دانبه‌خۆداگرتنی كۆمه‌ڵگادا وا ده‌هاته به‌رچاو كه هه‌رجۆره بزاوتێكی سیاسی نامومكین بێت، ملیۆنان په‌یام له‌سه‌ر مۆبایله‌كان، كه ریسواكه‌ری هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت بووه بۆ خستنه ئه‌ستۆی ئه‌م رووداوه به‌گه‌ردنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی باسك (ETA)، به‌ڕێخستنی رێپێوانێكی گه‌وره‌ی مومكین كرد.
هه‌موو ئه‌مانه به‌و واتایه نییه كه له‌لایه‌كه‌وه میدیاكان له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدان و له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وانی تر له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندان. ژێرخانی ته‌كنۆلۆژی له خزمه‌تی هه‌ردووكیاندان. به‌ڵام بوون و فراوان بوونی شه‌به‌كه ئه‌لكترۆنییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگا فرسته‌تی كۆنتڕۆڵ و چاودێری زیاتر و ده‌ستێوه‌ردان دێنێته دی: كارێك كه زۆر به‌تواناتره بۆ رێكخراوكردنی سیاسی ئه‌و ره‌وتانه‌ی كه به‌شدار نین له سیسته‌مه ته‌قلیدییه‌كاندا.
به‌ڵام له كاتێكدا كه دیموكراسی ره‌سمی و رواڵه‌تی ده‌رگیری ئه‌زمه‌نی سه‌ره‌كین و ، ئیتر هاوڵاتیان بڕوایان به دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كانیان نییه، ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوی ئێمه‌دا له‌گه‌ڵا ده‌ركه‌وتنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه تاكه‌كه‌سیه‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌دات له ئارایشتكردنه‌وه‌یه‌كی مۆدێله سیاسییه‌كان ده‌چێت. هه‌رچه‌نده ناتوانرێت به ئاسانی بۆچوون ده‌رباره‌ی ئاینده‌یان بدرێت.
به‌ڵام ده‌توانرێت له شتێك دڵنیا بین: چاره‌نووسی نه‌به‌رده‌كه له مه‌یدانی په‌یوه‌ندییه‌كاندا دیاری ده‌كرێت و جۆراوجۆربوونه نوێكانی ئامرازه ته‌كنۆلۆژییه‌كان كاریگه‌ری سه‌ره‌كییان به‌سه‌رییه‌وه هه‌یه. له راستیدا ئه‌م نه‌به‌رده، كۆنترین ده‌سته‌ویه‌خه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تییه كه له‌هه‌مان سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه، خه‌یاڵی رزگاری ئه‌ندێشه‌كانی ئێمه‌ی بۆ خۆی بردووه.
په‌راروێزه‌كان:
1- (به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی ماری له‌نده‌ن له ئۆكتۆبه‌ری 2003 دا كراوه، له 60% ئه‌مریكییه‌كان و له80% ئه‌وانه‌ی كه سه‌یری Fox News ده‌كه‌ن، پێیان وایه كه به‌لانی كه‌مه‌وه یه‌كێك له‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه راسته:
– چه‌كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كان له عێراقدا دۆزراوه‌ته‌وه.
– چه‌ندان به‌ڵگه‌ی گرنگ له‌سه‌ر هاوكاری نێوان ئه‌لقائیده و عێراق هه‌یه.
– رای گشتی جیهانی به‌رگری له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق دا ده‌كات.
Lire Eric Klinenberg, “ Contestation de lordre médiatique américain ”, Le Monde diplomatique, avril 2004,
2- P . P2به‌و مۆدێله شه‌به‌كه‌یه ده‌وترێت كه له‌ودا به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌به‌كه ته‌قلیدییه‌كانه‌وه هه‌ر ئه‌ندامێك له‌هه‌مان كاتدا رۆڵی هاوبه‌ش و یان خزمه‌تگوزار ده‌بینێت.
3- ره‌وتی RSS (Really Simple Syndication، ناوه‌نێكه بۆ به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن (له‌گه‌ڵا یه‌كدا په‌یوه‌ست بوون)ی ناوه‌ڕۆكی سایته‌كانه. ئه‌م كاره زۆرتر بوونی وێبلاگه‌كان یان سایته‌كانی راگه‌یاندن مومكین ده‌كات.
. http://fr.wikipedia.org/wiki/P2p
4- (جه‌نابی دین كه له ساڵی 2004 دا به به‌نفوزترین كاندی ناو حیزبی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه به‌ژمار ده‌هات و به‌رامبه‌ر جان كیری شكستی هێنا.
5-) Voir Manuel Castells, Jack Linchuan Qui, Mireia Fernández Ardevol et Araba Sey, Mobile Communication and Society, A Global Perspective, MIT Press, Boston, 2006, 392 pages, 25,01 euros.
…………