بورهان شێخ ره‌ئوف:
وا كابینه‌كه‌ی عه‌بادی له‌وه نزیك ده‌بێته‌وه ساڵێكی ته‌مه‌نی ته‌واو بكات ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تاوه ئومێدی زۆری له سه‌ر هه‌ڵچنرا , به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش هیچ هه‌نگاوێكی خێرا‌و شێلگیرانه‌ی نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ئاڵۆز و قورس وتاقه‌ت پڕوكێنهكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه .
ئهگهرئاوڕێك بۆ دواوه بده‌ینه‌وه ده‌بینین كابینه‌كه‌ی مالیكی پێش ئه‌م ڕووبه‌ڕووی خوپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پارێزگا سونه نشینه‌كان ببووه‌وه به‌ڵام ئێستا كابینه‌كه‌ی عه‌بادی ڕووبه‌ڕووی خوَپیشاندان و ناڕهزایهتیهكی زۆری هاو ئاینزاكانی خۆی بووه‌ته‌وه هه‌رله باشووری عێراق به‌سره تاوه‌كو به‌غدادی پایته‌خت .
ئه‌گه‌رچی عه‌بادی تائێسته پشتگیریه‌كی زۆری ناوخۆ وده‌ره‌كی لێده‌كرێت به‌ڵام نه‌یتوانیوه كه‌ڵك له‌و پشتیوانیانه وه‌ر بگرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵات ,ئه‌گه‌رچی توانرا شاری تكریت ئازاد بكاته‌وه له ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) به‌ڵام نه‌یتوانی بێجی كه گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی تێدایه له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ئازاد بكات كه ده‌كه‌وێته باكوری تكریته‌وه ,هه‌روه‌ها فه‌لوجه‌ش كه چه‌ند میلێكی كه‌م له به‌غدادی پایته‌خته‌وه دووره.
بۆیه ئێستا عه‌بادی و كابینه‌كه‌ی له دۆخێكی زۆر ناله‌باردا ڕووبه‌ڕووی بێزاری‌و ڕق تووڕه‌یی خه‌ڵكی شاره جیاجیاكانی عێراق بوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه پله‌ی گه‌رما بۆ سه‌رووی په‌نجا پله‌ی سه‌دی ڕق و نیگه‌رانیه‌كانی خه‌ڵكی عێراقیش به‌رزبووه‌ته‌وه له نه‌بوونی كاره‌با و كه‌می هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كان خه‌ڵكیش تائێسته به شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ده‌نیانه به‌ڵام به زمانێكی زۆر زبر هاوتا به گه‌نده‌ڵی و بێباكی و خه‌مساردی و بێ ده‌ربه‌سی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی كه له ریزی ههرپێشهوهی حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهانه كه به‌داخه‌وه شه‌رم ده‌كه‌م هه‌ندی َ له‌و دروشم ووتانه‌ی ئه‌وان واته خۆپیشانده‌ران لێراده بۆ خوێنه‌رانی خوَشهویست بخه‌مه‌ڕوو.
پێویسته ئاماژه‌ش بۆ داخوازی خوپیشانده‌ران بده‌م كه جۆراو جۆر بوو له سه‌رتادا هه‌ندێك له لاوان داوای باشكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانیان دهكردله كاره‌باو ئاو‌و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ( ده‌ردی كوشنده‌ی عێراق ).
دواتریش ڕاده‌ی داخوازیه‌كان به‌رزبكرێته‌وه بۆ ڕیفۆرمی سیاسی و گۆرینی ڕژێمی سیاسی .
له دوای ئه‌وه‌ش مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌ش هاته سه‌ر هێڵ و له ڕێگه‌ی بریكاره‌كه‌یه‌وه ( ئه‌حمه‌د سافی) له كه‌ربه‌لاوه به‌ناو داوا له عه‌بادی ده‌كات كه به ده‌ستێكی پۆڵایین بكێشێت به‌سه‌ری هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه یاری به ماڵی گشتی یه‌وه ئه‌كه‌ن و كاربكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ههمووئیمتیازو ده‌رماڵه ی كاربه‌ده‌ستانی پێشوو ئێستا,
هێزه سیاسیه‌كان بخرێنه به‌رده‌م لێپرسراوێتی مێژوویی خۆیان و ئاشكراكردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كۆسپ و ته‌گه‌ره دروست ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی ڕیفۆرم وچاكسازی دام وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا له هه‌ر كوێ بن و له هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بن .
له به‌رامبه‌ریشدا زۆربه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی و عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له بهیانهمهیهكدا پابه‌ند بوونی خۆی به ڕێنماییه‌كانی سیستانی ده‌ربڕی و ئه‌وه‌ش پشتیوانیه‌كی به هێزه بۆی گه‌ر بتوانێت وه‌به‌ری بهێنێت ..
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م هه‌نگاوه بتوانێت بۆ ماوه‌یه‌ك ڕق و بێزارییه‌كانی شه‌قام كپ بكاته‌وه به‌ڵام شاره‌زایانی بواری ئابوری پێیان وایه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كه‌نرخی نه‌وت له دابه‌زیندایه‌و شه‌ڕی داعش بارێكی قورس و تێچوونێكی زۆری هه‌یه ودابینكردنی مووچه‌ی نزیكه‌ی 6 ملێۆن كارمه‌ند ی حكومه‌ت و ته‌مویل كردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و گه‌نده‌ڵی و بێسه‌روبه‌رییه‌ی كه‌له ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا هه‌ن ناتوانرێت هیچ چاره‌سه‌رێكی خێرا ی بۆ دۆخی ئاڵۆزی وڵات بكات .
له كۆتاییدا جارێكی ئه‌و پرسیاره خۆی قووت ده‌كاته‌وه ئه‌رێ ئه‌مه‌ی كه‌له عێراقدا ڕووده‌دات له دوای دوانزه‌ساڵ له ڕووخانی سه‌دام حوسین سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆمه‌ك و یارمه‌تیه نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیهش كه‌چی بارودۆخی عێراق له خراپه‌وه بۆ خراپتر ده‌ڕوات ئایا ئه‌مه شكست هێنانی ڕه‌وتی مه‌زهه‌بی و تائیفه‌گه‌رایی نیه له وڵاتێكی فره ئتنیك و فره مه‌شره‌بی وه‌كو عێراقدا ؟