له‌مه‌راسمێکى جه‌ماوه‌ریدا بۆ شه‌هیدى فه‌رمانده فه‌یسه‌ل ئه‌بوله‌یلا ، ژماره‌یه‌کى زۆر له‌هاوڵاتیان ، نوێنه‌رى حیزب و لایه‌نه‌کان و به‌رپرسان ئاماده‌بوون ، و ته‌ئکید کرایه‌وه گه‌وره‌ترین پاداشت بۆ خوێنى شه‌هیدان یه‌کگرتن و یه‌کریزى گه‌لى کورده. هه‌روه‌ها به‌گرنگیه‌وه باس له‌به‌رخۆدانى گه‌لى کورد کرا له رۆژئاوا و هه‌رچوار به‌شى کوردستان.
رۆژی هه‌ینى 10ى 06ى 2016 مه‌راسیمى ماته‌مینى بۆشه‌هیدى فه‌رمانده فه‌یسه‌ل ئه‌بو له‌یلا له‌شارەکانی هەولێر سلێمانى به‌رێوه‌چوو ، ئه‌بووله‌یلا له‌سێیه‌م رۆژى ده‌ستپێکردنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادکردنى منبج له‌گوندى قه‌لقه‌ل برینداربوو و دواى گه‌یاندنى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شارى سلێمانى ، له‌رۆژى 5ى 6ى 2016 به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه شه‌هیدبوو، له‌مه‌راسیمه‌که‌دا هاوڕێیان خلیل محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕێیان هەژار هەورامی و سالار محمد ئەندامانی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەکەمان بەشداری مەراسیمەکانی رێزگرتن لەم فەرماندەیە کرد .
لە لێدوانێکی تایبەتدا هاوری خلیل محمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و سەرۆکی وەفدی بزووتنەوە لەم مەراسیمەدا بە سایتی ئاشتی راگەیاند ( باوکی لیلی وەکو ئینسانێکی قارەمان و تێکۆشەر لە پێناوی ئازادی و خۆشبەختی کۆمەڵگاکەی گرینگ‌ترین شتی ژیانی کە گیانی بوو بەخشی ، بۆیە ئەوەی ئیمە ئێستا دەیکەین کارێکی زۆر بچوکە لە ئاستی ئەو هەموو قوربانیدانەی ئەودا بەراوورد ناکرێت ، ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هاوخەبات و هاوپشت و پشتیوانی هاوڕێیانمانین لە رۆژئاوای کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان و شەمشەمە کوێرەکانی سەدە تاریکەکان بە کردەوەش لە پاڵیان وەستاوین و بەهەموو توانای خۆمان هاوکاریان دەکەین بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و بەدیهێنانی سیستەمێکی مەدەنی لە رۆژئاوایی کوردستان ،بۆیە شەهید ئەبو لیلی و هەمو شەهیدەکانیتر لە رۆژئاوایی کوردستان بە شەهیدی کورد و کوردستان دەزانین .
سالح موسلم هاوسه‌رۆکى په‌یه‌ده هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا ووتارێکى پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند:” ئێمه پێشتریش ووتووبومان که به‌خۆدانى گه‌لى کورد له کۆبانێ بۆته هه‌وێنى یه‌کگرتنى کورد ، له‌کۆبانێ خوێنى شه‌هیدانمان له‌هه‌رچواربه‌شى کوردستان تێکه‌ڵاوى یه‌کتربوو.” ووتیشى:” ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ یه‌کگرتن و هه‌ڵوێستێکى نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه ئه‌وا له ساییه‌ى خوێنى شه‌هیدانه، ئه‌وانه‌ى وه‌ک ئه‌بوله‌یلا پێشه‌نگى گه‌لێکى تێکۆشه‌رن.”
ساڵح موسلم ووتى:” ئێمه خۆمان له‌کۆبانێ به‌شدارى مه‌راسیمى به‌خاک سپاردنى فه‌رمانده ئه‌بوو له‌یلابووین و بینیمان که هاوژینه‌که‌ى چ ووته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد ، من گوێم له‌منداڵه‌کانى گرت، بۆیه ئه‌مرۆ گه‌لى کورد گه‌لێکى تێکۆشه‌ره، گه‌لى کورد ئیدى جگه له‌ژیانێکى ئازاد و به‌شه‌ره‌ف هیچ شتێکى دیکه قبول ناکات، ئێمه کاتێک ده‌ستمان به تێکۆشان کرد ، ووتمان یان ژیانێکى شه‌ره‌فمه‌ندانه یاخود مردنێکى قاره‌مانانه.”