لە هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت و سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمیش ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی ڕیفراندۆم تەواوکراون.
لە کاتژمێر ٨ ی بەیانییەوە بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیاندا کراونەتەوە و تا کاتژمێر ٦ ی ئێوارە دەنگدان بەردەوام دەبێت.
بەپێی تۆمارەکانى کۆمسیۆن لە تەواوى هەرێم و ناوچەکانى دیکەى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم، نزیکەی پێنج ملیۆن هاوڵاتى مافى دەنگدانیان هەیە.
لەسەر کارتی دەنگدانی ڕیفراندۆم پرسیاری ئەوە کراوە کە “ئایا دەتەوێت هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟”. دەنگدەرانیش دەتوانن بە “بەڵێ” یاخود “نەخێر” دەنگبدەن.
ڕۆژی ٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٧ هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم تەواوکراون و ئامادەن بۆ دەنگدانی ڕیفراندۆم و ١٢ هەزار بنکەی دەنگدان دەکرێنەوە.
وتیشی، تائێستا ١٤١ چاودێری نێودەوڵەتی ناویان بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم تۆمارکردووە و ئازادن لەوەی سەردانی کام بنکەیەی دەنگدان دەکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بنکەی دەنگدان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانیاندا دەکرێتەوە.رۆژی دووشەممە، ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچێت و پێشتریش وڵاتانی زلهێز چەند جارێک داوایانکرد ڕیفراندۆم نەکرێت و هەرێم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆی جدی لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەنگاوەکانی دەنگدان لە ڕیفراندۆمدا.
١. دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگده‌ر ده‌چێته ناو وێستگه‌ى ده‌نگدان سه‌ره‌تا ده‌چێته لاى فه‌رمانبه‌رى ناساندن كه تۆمارنامه‌ى ده‌نگده‌رانی لايه.
٢. پێويسته ده‌نگده‌ر يه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامه فه‌رميانه‌ى پێبێت وه‌ك (ناسنامه‌ى باري شارستانى، ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى، كارتى نيشتمانى، پاسپۆرتی عێراقی به‌سه‌رنه‌چوو).
٣.فه‌رمانبه‌رى ناسينه‌وه ناوى ده‌نگده‌ر له تۆمارنامه‌ى ده‌نگده‌رانی وێستگه ده‌دۆزێته‌وه وه له خانه‌ى واژوو ده‌نگده‌ر واژووى ده‌كات (ئه‌گه‌ر نه‌خوێنه‌وار بيت په‌نجه مۆر ده‌كات).
٤.پاشان فه‌رمانبه‌رى ناسينه‌وه ده‌نگده‌ر ئاراسته ده‌كات بۆلاى پێده‌رى په‌ڕه‌ى ده‌نگدان.
٥. فه‌رمانبه‌رى پێده‌رى په‌ڕه‌ى ده‌نگدان په‌ڕه‌يه‌ك له ده‌فته‌رى په‌ره‌ى ده‌نگدان لێده‌كاته‌وه له‌پشتی په‌ره‌كه مۆرێكی كۆمسيۆنی لێده‌دات.
٦. پاشان به ده‌نگده‌ر ڕاده‌گه‌يه‌نێت كه له يه‌كێك له چوارگۆشه به‌تاڵه‌كان نيشانه‌ى ڕاست دابنێت به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌يه‌كی دياريكراو ئاماژه به هيچ كام له چوارگۆشه‌كان بكات.
٧.دواتر ئاراسته‌ى ده‌كات به‌ره‌و كابينه‌كانى ده‌نگدان.
٨. ده‌نگده‌ر به‌شێوه‌يه‌كی نهێنی له‌پشتی كابينه‌كانه‌وه ده‌نگى خۆى ده‌دات و په‌ره‌ى ده‌نگدان ده‌نوشتێنێته‌وه به‌ره‌و لاى سندوقی ده‌نگدان ده‌چێت.
٩. چاودێرى سندوق پێی ده‌ڵێت به‌ر له‌وه‌ى په‌ڕه‌كه بخاته ناو سندوق په‌نجه‌ى ڕاستى (شايه‌توومان) بخاته ناو مه‌ره‌كه‌به‌وه ئينجا په‌ڕه‌كه بخاته ناو سندوقى ده‌نگدان.
١٠. پێويسته له‌سه‌ر چاودێرى سندوق ده‌نگده‌ر ئاگاداربكاته‌وه به‌رله‌وه‌ى په‌نجه بخاته ناو مه‌ره‌كه‌به‌وه په‌نجه‌ى بسرێته‌وه.
١١. ده‌نگده‌ر وێستگه‌ى ده‌نگدان به‌جێده‌هێڵێت.