راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن دوو رۆژنامه‌ی ئه‌مریكی و روسیه‌وه ئاماده كراوه ئاماژه به گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا ئه‌و وڵاته به‌ره‌و پێچه‌وانه ده‌بات جیاواز له‌و گرنگیه‌ی كه له ماوه‌ی 10ی پێشوودا هه‌یبووه.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی “كۆمیرسانت”ی روسی و “”Washington Times ی ئه‌مریكی ئاماده‌كراوه‌وه به پشتیوانی یانه‌ی “ڤاڵدای” و “سه‌نته‌ری واشنتۆن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان”.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی كردووه توركیا به‌هۆی گرنگی جوگرافیه‌كه‌ی و ئه‌و رۆڵه مێژوویی و جیۆسیاسی و ئابوری و رۆشنبیریه‌وه هه‌یبوه گه‌یشتۆته لوتكه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه گرنگیه‌كی زۆری پێبدرێت.
هه‌روه‌ها باسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی كردووه كه له دوای ساڵی 2002ه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی له رووی ئابوری و پێشكه‌وتنه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رو پێشبرد، هه‌روه‌ها ئازادیه‌كی باشی له وڵات‌دا ره‌خساند و گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌ش زیاتر ئه‌و وڵاته‌ی به‌ره‌وگرنگی برد.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه توكریا نزیك بوو له‌وه‌ی وه‌ك نمونه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به نمونه بهێنرێته‌وه تا چاوی لێبكرێت.
له راپۆرته‌كه‌شدا باس له رۆڵی ئه‌ردۆغان كراوه له هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی توركیا و به كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی بریتی بوو له گۆڕینه‌وه‌ی كورسی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئێستاش به‌هۆی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وه‌وه توركیا ئه‌و گرنگیه‌ی نه‌ماوه و به‌شێكی زۆر له رۆڵه‌كانی خۆی له‌ده‌ستداوه.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش كه توركیا به‌و جۆره‌ی پێشوو نه‌ماوه به‌هۆی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له توركیا و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانی راده‌ربڕی و داخستنی ده‌می نه‌یاران و هه‌روها ده‌ركردنی ده‌ستوری تایبه‌ت دژ به‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌خنه‌ی لێده‌گرن و وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
یه‌كێكی دیكه له بینینی رۆڵی خراپی ئه‌و وڵاته‌یه له به‌رامبه‌ر به كورد له ناو خۆی وڵات و هه‌ڵگرساندنه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و داپڵۆسینی كورد و هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماده نییه هاوكاری كوردی سوریا بكات له شه‌ڕی دژ به داعش له سوریا و دژایه‌تی ئه‌و هێزانه‌ش ده‌كات.
ئه‌ردۆغان تۆمه‌تباریشه به خراپ ماڵه‌كردن له‌گه سوریا و گه‌یاندنی دوژمنایه‌تی به لوتكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوكاری هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه له سوریا.
راپۆرته‌كه له كۆتایدا داوایكردووه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌ڵه‌تی له‌گه‌ڵ توركیایا بگه‌نه رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كۆتایی هێنان له كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا له هه‌موو روویه‌كانه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نابێت بێده‌نگ بن به‌رامبه‌ر پێشێلكاریه‌كانی ئه‌و وڵاته، داواشی له روسیا كردووه كۆتایی به ناكۆكیه‌كانی بهێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا و رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه فڕۆكه كه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه له بیر بكرێت.