له مه‌ر بارودۆخی هه‌نوكه‌یی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان كۆبووه رێكه‌وتی 18/8/2015 سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مام خدر سكرتێری گشتی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا . له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌لوه‌سته‌ی بابه‌تی له مه‌ر بارودۆخی ئێستای كوردستان ئه‌و پێشهاته هه‌نوكه‌ییانه هاتوونه‌ته پێش كرا و به تیرۆته‌سه‌لی بیروڕاكان ئالۆگۆڕ كران . كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ( ب . د. گ. ك ) تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كه‌شه‌ی كه له ناوخۆی كوردستان هاتووته ئاراوه له مه‌ر پرسه جیاجیاكان به تایبه‌تی پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم و پێی وابوو كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دۆخه سازانێكی راسته‌قینه‌ی نیشتیمانی و پێویسته هه‌موو لایه‌ك ره‌چاوی ره‌وشی ناوچه‌كه و گۆڕانكاریه‌كان بكه‌ن . هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر ناله‌باری گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به هۆی چه‌ندین قه‌یرانی جۆر به جۆر كه رووبه‌رووی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه له‌م روانگه‌یه‌وه‌ش سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان داواده‌كات هه‌رچی زووتره كۆتایی به بارگرانی گه‌له‌كه‌مان بهێندرێت به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشه‌كه دۆخی ده‌روونی هاووڵاتیانی كوردستان به هه‌ند هه‌لبگیرێت . به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتۆی كردنی ره‌وشی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه بوو به تایبه‌تی هه‌ڵوه‌سته كردن له سه‌ر به‌شه‌كاتی تری كوردستان بوو كه كۆبوونه‌وه‌كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ دوایین رووداوه‌كانی باكووری كوردستان كرد و پێی وابوو كه گه‌یشتن به رێكه‌وتن و هێنانه‌كایه‌ی ئاشتیه‌كی راسته‌قینه خزمه‌ت به دۆخی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات له باكوور .