ھونەرمەندی گۆرانیبێژی رۆژھەڵاتی کوردستان فەرھاد بەزلە بەرھەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە و جارێکی تریش خەڵاتێکی جیھانی بە دەست ھێنا.
لە لێدوانێکدا فەرھاد بەزلە وتى ” دوای بڵاوبوونەوەی بەرھەمی شەر و ئاشتی و بیستن و بینینی لە لایەن بینەر پیشوازیەکی گەرمی لێکرا، ئەمەش وای کرد کە چەندین خەڵاتی جۆرا و جۆر لە نێو کلیپەکە بە دەست بینێت، خەڵاتی ئەم جارەش لە وڵاتی رۆمانیا بوو لە ڤیستیڤاڵی “# 12MFF Cluj-Napoca Romania”.
فهرهاد ئاشكراى كرد گۆرانی شەڕ و ئاشتی بەرھەمی ھونەرمەندی کۆچکردووی فارس محەمەدی نورییە، بەڵام بەشێوازێکی جیاوازو بە دابەشکردنێکی نوێ فەرھاد کاری بۆ کردووە، ھەروەھا لە تێکستەکەیدا چەند گۆڕانکاریەکی ئەنجامداوە،
سەبارەت بە کلیپە نوێیەکەی بە ناوی ئاوازی تاھیر بەزلە دەڵێت” ھەندێ جار مرۆڤ ھاندەدرێت لە لایەن ھەوادارانیەوە یاخود بە دەستھێنانی خەڵاتی جیھانی وات لێدەکات کە بیر لە کاری باشتر و جوانتر بکەیتەوە، بۆیە پێم باش بوو نوێترین کلیپی خۆم لە ژێر ناوی ئاوازی تاھیر بڵاوبکەمەوە کە لە لایەن دەرھێنەری گەورە جیھانی سیروس کەرەدۆنی کاری دەرھێنانی بۆ کراوە و بۆ یهكهمجار لەسەر لاپەرەی خۆم لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاومکردۆتهوه.
فهرهاد بهزله لهدایك بووى شارى كرماشان، خاوهنى دهیان ئهلبووم و كلیپه، بهچهندین زاراوهى كوردى و زمانى جیاواز گۆرانى دهڵێت.