خانمه گۆرانی بێژی ناسراوی كورد هانی نوێترین به‌رهه‌می گۆرانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه كه ناوی دیموكراسییه.
هانی رایگه‌یاند: “دیموكراسی ناوی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریمه له‌بواری گۆرانی وتن كه كارێكی تازه‌یه له كلاسیكی تایبه‌تدا”.
راشیگه‌یاند: ئه‌و گۆرانییه له تێكستی حه‌مید شه‌ریفی و له‌ئاوازو دابه‌شكردنی میوزیكی مه‌جید كازمیه، هاوارێكه بۆ ئاشتی له دنیا‌و جیهانێكی بێ چه‌ك.
روونیشیكرده‌وه: ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گۆرانییه ره‌خنه گرتنه له جیهانێك كه شه‌ڕو كوشتار هیلاكی كردووه، جیهانێك له سایه‌ی سه‌رمایه‌و ئاین و پلانی نامڕۆڤایه‌تی و نامرۆڤان نابووت بووه.
وتیشی: “ئه‌و گۆرانیه دژ به‌شه‌ڕه و گرنگی و فۆكسی زۆرتری له‌سه‌ر منداڵانه، منداڵانێك كه داهاتوو و ئاینده‌ی ئه‌و زه‌وییه‌ن كه چی به‌داخه‌وه ده‌بنه قوربانی شه‌ڕو بازرگانی، بۆیه به‌و گۆرانییه به‌و كه‌سانه ده‌ڵێین كه دنیایان ئاڵۆزكردووه؟ جیهان پێویستی به ئاشتییه نه‌ك چه‌ك”.
جێی ئاماژه‌یه هانی خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌م و كلیپی گۆرانی و چه‌ند ئه‌لبومێكی گۆرانییه‌و تا ئێستا چه‌ندین كۆنسێرتی له كوردستان و چه‌ند وڵاتێكی تر سازكردووه.